كۆماری ئیسلامی به هۆی ئه‌وه‌ی كه رێژیمی ئه‌سه‌د زه‌نگی مه‌رگی لێ دراوه‌و رۆژه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نی تێپهڕدهكا له‌رزی لێ نیشتووه، هه‌ر بۆیه له‌م ماوه‌یه به‌رده‌وام له ماڵپهڕهكانیهوه پڕوپاگهندهگهلێكی بێ بنه‌ماو پووچ‌و دوور له راستی به مه‌به‌ستی به‌ستێن سازی بۆ ناسه‌قامگیركردنی هه‌رێمی ئازادی كوردان بڵاوده‌كاته‌وه كه "گوایه ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوای له‌م هه‌رێمه خه‌رێكی كاروكردهوهگهلی دژی رێژیمی ئێرانن" تاكوو به‌م شێوه‌یه بیروڕای گشتی ئاماده بكات بۆ دهستێوهردانو شێواندنی باری ئاسای ههرێمو به شه‌ڕو ئاژاوه‌نانه‌وه هه‌م بیروڕای گشتی خه‌ڵكی نێوخۆی ئێران له گرانی‌و هه‌ژاری به لاڕێدا ببا‌و هه‌م شكستی هاوپه‌یمانه ستراتێژیكهكهی واته سووریه به خه‌یاڵی خۆی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌و هه‌م هه‌وڵ بدات وڵاتانی رۆژئاوای به‌م مژاره‌وه سه‌رقاڵ بكات چونكه كۆماری ئیسلامی مامۆستایه له ئاژاوه‌نانه‌وه له وڵاتانداو هه‌ر وه‌ها له هه‌موو گرینگتر پاكانه‌ش بكات بۆ سه‌ركوت‌و كوشتن‌و تیرۆر‌و رفاندنی جیابیران‌و رخنه‌گرانی ئێران‌و كوردستان چونكه به‌ڕاستی هه‌نووكه كۆماری ئیسلامی تووشی قه‌یرانێكی مه‌زن بووه بۆیه به‌ڕاستی ده‌بێ هه‌مووان ئاگاداربن‌و بزانن كه كۆماری ئیسلامی هه‌ر كات هه‌ستی به مه‌ترسی له ناوچوون كردووه ده‌ستی به كوشتن‌و جینایه‌ت كردووه‌و ده‌ستی له هیچ شت‌و كهسو لایهنو ناوچه‌یه‌ك نه‌پاراستووه كه له‌م باره‌شه‌وه پێشینه‌یه‌كی خوێناوی هه‌یه‌و هه‌روه‌ها ئه‌م میتۆده‌ی به‌شێكی دانه‌بڕاوه له فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی كۆماری ئیسلامی ئێران چونكه رێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه سیاسه‌تی دهستێوهردانو شێواندنی باری ئاسای وڵاتانی گرتووه‌ته پێشێ به جورێك كه به دروست كردن‌و پشتیوانی كردن له گروپه تیرۆریستیه‌كان بێ پسانه‌وه خه‌رێكی شه‌ڕو ئاژاوه‌نانه‌وه بووه له وڵاتانی جیرانو ناوچه‌دا. به جورێك كه له كاتی هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه واتا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین قه‌ت رۆژێكی ئارام‌و بێ شه‌ڕوشۆڕی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، چوونكه كۆماری ئیسلامی كارگێڕی سه‌ره‌كی ته‌واوی ئاژاوه‌كان بووه. بۆ نموونه له وڵاتی لوبنان به دروست كردنی گروپی تیرۆریستی‌و میلیشیاو گوێ له مستی "حیزبوڵڵا" هه‌میشه سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته له مه‌ترسی ده‌خاو قه‌ت ئیجازه نادا ئارامشێكی درێژخایه‌ن روو له‌و وڵاته بكا هه‌روه‌ها له رێگای ئه‌م گرووپه تیرۆریستیه گه‌لێك كاری تیرۆریستی جێ به جێ كردووه وه‌كوو تیرۆری رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كورد‌و سه‌دان تێكۆشه‌ری دیكه‌ی ئه‌و بزاڤه‌و هه‌روه‌ها دژبه‌رانی دیكه‌ی رێژیم له هه‌نده‌ران.
یان له ئه‌فغانستان به پشتیوانی كردن له ته‌واوی گروپه شه‌ڕخوازه‌كان جه‌وێكی له‌و وڵاته‌دا دروست كردووه كه چهكو شه‌ڕو كوشتن بووه به به‌شێكی دانه‌بڕاو له ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه.
یان له عێراق به هۆی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه به‌ر بڵاوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له كاروباری ئه‌و وڵاته ده‌یكا وای لێ هاتووه كه رۆژ نیه ته‌قینه‌وه نهبێتوو خه‌ڵكانێك نه‌كوژرێن ته‌نیا له پێناو تێركردنی غه‌ریزه‌ی "تاناتووسی" ده‌سه‌ڵاتدارنی كۆماری ئیسلامی چوونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه په‌روه‌رده‌ی مه‌كته‌بی كه‌سێكن وه‌كوو خومه‌ینی كه"شه‌ڕی به نیعمه‌تی خودای ده‌زانی" بۆیه كۆماری ئیسلامی مانه‌وه‌ی خۆی له شه‌ڕوئاژاوه دهبینێو به‌رده‌وام پیلان دا ئه‌ڕێژێ بۆ ناسهقامگیركردنو شه‌ڕوئاژاوه نانه‌وه له وڵاتانی ناوچه كه ئه‌مه‌ش سروشتی كۆماری ئیسلامیه. كورد گوته‌نی: رێوی بنوێ خه‌و به مریشكه‌وه ده‌بینێ" بۆیه هه‌نووكه‌ش به بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌ها پڕوپاگهندهگهلێ خه‌رێكی به‌ستێن سازیه بۆ ده‌ست پێككردنو به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و مێتۆده له مێژینه‌ی كه باسكرا له هه‌رێمی كوردستان.
