بێگومان ناوی کۆمه‌ڵه له‌ناو شۆڕشی كوردستاندا ناوێکی ئاشنا‌و خۆشه‌ویسته، ناوێک که ته‌نیا له یه‌ک وشه‌دا خۆی نابینێته‌وه، کۆمه‌ڵه به‌دڕێژایی مێژووی خه‌باتی خۆی گه‌لێک ههورازو نشێوی بڕیوه‌و گه‌لێک قوربانیشی داوه. تا ساڵانێکی زۆر کۆمه‌ڵه له‌ناو گۆره‌پانی خه‌باتی كوردستاندا به‌شداری چالاکانه‌ی بوو‌و ئه‌گه‌ر بێ ئینسافی نه‌که‌ین له سه‌رجه‌م ئاڵوگۆڕه‌کانی كوردستان‌و ئێران‌دا کاریگه‌ری به‌ر چاوی هه‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌و به‌تایبه‌تی شۆڕشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی كوردستانی عێراق به‌دژی رێژیمی له‌ناوچووی سه‌دام حوسێن، ئه‌م رێکخراوه‌شی وه‌ک زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خسته ژیر کاریگه‌ری خۆی‌و تا راده‌یه‌کی زۆر بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه خستيه په‌راوێزه‌وه که به‌داخه‌وه تا ئێستاش کاریگهريهکانی له‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوانه هه‌ست پێ ده‌کرێ.
بێگومان جودابوونهوهكانی ناو كۆمه‌ڵه‌ش به‌تایبه‌تی جودابوونهوهكانی ده‌یه‌ی 70ى هه‌تاوی ناو كۆمه‌ڵه‌ش له‌مه‌ڕ ئه‌م رووداوانه بێ کاریگه‌ری نهبوونو به‌ته‌واوه‌تی پشتی ئه‌م رێکخراوه‌ی شکاند‌و تا ساڵانێکی زۆر به‌ده‌ستیه‌وه ناڵاندی.
زۆر روون‌و ئاشکرایه که ره‌وتی ناسراو به فراکسيۆنی کۆمۆنیزمی کرێکاری زه‌ربه‌یه‌کی کاریگه‌ریان له‌م رێکخراوه‌یه دا‌و به‌شێکی زۆر له باشترین کادره‌کانی کۆمه‌ڵه یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سانه‌ی که شانیان وه‌به‌ر ساخکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه له‌دوای جودابوونهوهكانی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا، به‌داخه‌وه له ئاستێکی سیاسی وادا نه‌بوون که بتوانن کۆمه‌ڵه به‌ئاقارێکدا به‌رن که هه‌م ساخی که‌نه‌وه‌و هه‌م بیبه‌نه‌وه دۆخی جاران.
دیاره ئه‌م گرفته‌ش سه‌ر چاوهگرتوو له کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ناو رێبه‌ری ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا بوو که ئێستاش کاریگهريهکانی له‌به‌ر چاوانن. گرنگترینی ئه‌م کێشانه بوونی که‌سایه‌تیه‌کی له چه‌شنی کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی بوون له ریزی رێبهريی ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵه که به‌داخه‌وه ئه‌م هاوڕێیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووست بوونی ره‌وتی ناسراو به‌کۆمۆنیزمی کرێکاریدا، رۆڵێکی نابهجێو زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌بوو که ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد.
دیاره گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه هه‌ر به‌پێى تاکتیک‌و مه‌به‌سته شاراوه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ به ده‌سه‌ڵات گرتنی کۆمه‌ڵه بوو. یه‌کێک له هه‌ڵه گه‌وره‌کانی رێبهريی ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵه، ئه‌وه بوو که ئه‌م هاوڕێیه‌یان بۆ جارێکی تر گه‌ڕانده‌وه ناو ریزی رێبه‌ری، که ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی کۆمه‌ڵه رۆژبه‌رۆژ زیاتر له‌ناو کادره‌کانیدا نه‌یاری بۆ خۆی په‌یدا ده‌کرد.
خاڵێکی لاوازی تری ساخکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی کۆمه‌ڵه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، نه‌بوونی کادری کارامه‌و به ئه‌زمون بوو که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ريی به‌رچاوی هه‌بوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ساخکردنه‌وه، هۆیه‌که‌شی زۆر روون‌و ئاشکرا بوو .
ئه‌و کادرانه‌ی که له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا مابوون، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که له ژماره‌کانی ده‌ست تێ نهدهپهڕینو، دووهه‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌م کادرانه زۆرتر له‌بواری نيزامیدا چالاک بوون هه‌تا باری سیاسی. له‌لایه‌کی تره‌وه نه‌بوونی پێوه‌ندییه‌كی سالمی سیاسی، به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م رێکخراهیهی له‌ژێر کاریگه‌ریه‌کانی خۆی دانابوو. پاشان مه‌سه‌له‌ی ناوچهگهرايى یه‌کێکی تر له‌و گرفتانه بوون که رۆژ به‌رۆژ زیاتر هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌و لاوازتر ده‌برد.
بارهێنانی کادر ته‌نیا مه‌رجه‌که‌ی وابوو که ده‌بێ وه‌ک به‌پرسه‌كه‌ی خۆت بیر که‌یته‌وه ئه‌گینا ده‌که‌وتیته په‌راوێزه‌وه.
نمونه بۆ ئه‌م مه‌سایله ئێکجار زۆرن که به شه‌هامه‌ته‌وه ده‌کرێ باس له سه‌دان که‌س بکرێ که به‌زۆر له‌ریزه‌کانی كۆمه‌ڵه‌دا یان ده‌رکران، یان خرانه په‌راوێزه‌وه یان که‌سایه‌تیان هاته ژێر پرسیاره‌وه.
سه‌ر ده‌مانێک په‌نا بردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببوه مۆدێلێکی رۆژو به‌م شێوه به‌شێکی به‌ر چاو له هاوڕێیانی ئێمه به‌ناچار رێگای سنووره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتيان گرته‌به‌رو په‌رته‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بوون.
زۆر بوون ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که به‌ناچار بنه‌ماڵه‌یان ده‌خسته ژێر فشاره‌وه تا له‌باری ماديیه‌وه ته‌ئمین کرێنو روو بکه‌نه هه‌نده‌ران.
دیاره سروشتی بوو که وها کێشه‌یه‌ک کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ی چالاک‌و به‌ئه‌زموون روبه‌ڕوو ده‌کات، که به‌داخه‌وه رێبه‌ری بۆ هيچکات هه‌وڵی نه‌دا چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بدۆزێته‌وه.
یه‌کێکی تر له‌و گرفتانه که کۆمه‌ڵه‌ی زیاتر لاواز ده‌کرد، نه‌بوونی پێوه‌ندی نێوان کادرو پێشمه‌رگه‌و رێبه‌ری بوو، که ئه‌مه وای کردبوو به‌شێکی زۆر له تواناكان له به‌رچاو نه‌گیرێن‌و وه‌ڵام بهداخوازييهکانی پێشمه‌رگه له دوو بوواری سیاسی‌و نیزامی‌دا نه‌درێته‌وه.
به هيچ شێوه‌یه‌ک مه‌یدان به پێشمه‌رگه نه‌ده‌دراو بگره سه‌رکۆنه‌ش ده‌کرا.
کاری راگهیاندنیشمان هه‌ر به‌ته‌واوه‌تی په‌راوێز خرابوو له‌به‌ر نه‌بونی کادرو کێشه‌ی ماڵی. ئۆرگانه تهبليغيیهکانمان له مهزیقهدا بوون‌و پڕكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی رۆژانه‌ی رادیو ده‌بوو تۆزوخۆڵی ناو ئه‌نباری ئارشیوه‌کان پاک بکرایه‌وه تا مه‌تڵه‌بێک یان د بابه‌تێک ده‌س بخه‌ین بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌و رۆژه ...
ئه‌م ئۆرگانانه به‌ته‌واوه‌تی قه‌تیس بوون‌و که‌سانێک سازمانده‌هی ئه‌و شوێنانه ده‌کران که ده‌بوو به‌دڵی به‌رپرسی ئۆرگان بن، ئه‌گینا مه‌حاڵ بوو که‌سێک بدرێ به‌م شۆینانه که له به‌رپرسه‌که سیاسی‌تر بوایه.
به شه‌هامه‌ته‌وه ده‌کرێ بوترێ که ئێمه له ساڵه‌کانی دوای ده‌یه‌ی 70ى هه‌تاویه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌و تۆمان له راگه‌یاندندا نهبووو ته‌نیا کارمان ببوه ئامۆژگاری کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه.
له‌باری سیاسیشه‌وه به ته‌واوه‌تی له دواوه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سیاسيهکاندا بووین، له‌گه‌ڵ روودانی هه‌ر کێشه‌یه‌ک ده‌که‌وتینه په‌له‌قاژه‌و بۆ ئه‌وه‌ی جێ نه‌مێنین به‌په‌له شتێکی بێ بێناوه‌ڕۆك له‌لایه‌ن رێبه‌رییه‌وه ئاماده ده‌کرا که پاش چه‌ند رۆژ بۆ خۆیان لێی په‌شیمان ده‌بوونه‌وه.
هه‌موی ئه‌م گرفتانه ئێمه‌یان تا جێگایه‌ک برد که به ته‌واوه‌تی بێ ئاسۆییمان تێدا به‌دی ده‌کراو هه‌ر که‌سێک به‌شوێن رێگا چارهیهکهوه بوو. له‌وسه‌رده‌مه‌دا به هه‌ڵکه‌وت کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی روی کرده كوردستان‌و به‌دیتنی ئه‌م بارودۆخه، کۆمه‌ڵێک کاری کرد که وا نیشان بدات ده‌یهه‌وێ کۆمه‌ڵه له‌م قهیرانهدهرباز کات .
بۆیه ئه‌م بارودۆخه خزمه‌تێکی زۆری به کاک عه‌بدوڵڵا کرد که مه‌به‌سته شاراوه‌و له‌پێشدا دارێژراوه‌کانی خۆی عه‌مه‌لی کاته‌وه‌و بیانخاته گه‌ڕ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌م لێزان بوو هه‌م بارودۆخه‌که له‌بار، بۆیه خۆی خزانده ناو کادرهکانو بهئهلحهق که‌سه باشه‌کانی له ده‌وری خۆی کۆ کرده‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ش که له‌گه‌ڵی هاوڕا نه‌بوون ئه‌وه قوڕ چووه سهریانو به ته‌واوه‌تی په‌راوێز خران. پاشان کاک عه‌بدوڵڵا بۆ زیاتر چه‌سپاندنی ئامانجه‌کانی خۆی په‌نای برده به‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه کادرانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بوون، که ساڵانێک نه له كۆمه‌ڵه‌یان پرسی بوو نه به خه‌می کۆمه‌ڵه‌وه بوون.
کاک عه‌بدوڵڵا هه‌موویانی هێنایه‌وه بۆ كوردستان که به‌م کاره‌ی گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی له‌ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م که‌سانه به‌داخه‌وه نه له‌باری ئهخلاقيهوه نه له‌باری سیاسی‌و ته‌شکیلاتیه‌وه که‌سانێکی باش بوون.
به‌شێکی هه‌ره زۆریان پهیوهنديهکانی ناو کۆمه‌ڵه‌یان به‌ئاقارێکی تردا برد‌و ئه‌م جار به جێگای بارهێنانی پێشمه‌رگه مه‌یدان به کۆمه‌ڵێک کار درا که باس کردنی شه‌رمه ...
کۆمه‌ڵه ده‌بوو ساغ بێته‌وه، کۆمه‌ڵه ده‌بوو له‌م قۆناغه تێپه‌ڕ بێت، کۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌کان زۆر بوون، که‌واته ده‌بوو چی بکری؟
کاک عه‌بدوڵڵا عاقڵتر له‌وه بوو، بۆیه دوای هه‌ڵه سیاسی ته‌شكیلاتیه‌كه‌ی ده‌بوو خۆی له‌و بۆحرانه ده‌رباز کات بۆیه ته‌نیا رێگایه‌ک که شکی برد بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، په‌نا بردن بۆ دوو شت بوو:
یه‌که‌میان موخالفه‌ت له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌و دوهه‌میان که‌ڵک وه‌رگرتن له ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران، که ئه‌م ئاڵوگۆڕانه خزمه‌تێکی گه‌لێک باشیان به کاک عه‌بدوڵڵا کرد، هه‌ر بۆیه به په‌له‌قاژه خۆی گه‌یانده رادیۆ‌و له وتووێژی 26ی رێبه‌ندان ساڵی 1378 هه‌تاویدا چراغ سه‌وزی به گفتگۆی تهمهدونهکانی خاته‌می لێدا.
پێشمه‌رگه‌ش له‌مه‌ڕ ماندوویه‌تی خۆی‌و به‌رخورده‌کانی پێشووی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه، کاک عه‌بدوڵڵایان به به‌ديلێکی باش بۆ هێنانه‌دی ئاواته‌کانی خۆیان ده‌زانی هه‌ر بۆیه له‌ده‌وری کۆبوونه‌وه.
ئه‌و که‌سانه‌ش که به‌جۆرێک له راڕاییدا بوون، زۆر به‌داخه‌وه یان پێشنياری پوڵیان پێ کرا یان قه‌ولی چوونه ده‌ره‌وه‌یان پێ درا "پێویسته بوترێ که ناوی ئه‌م که‌سانه هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر پێویست کات بۆ رای گشتی بڵاو ده‌کرێنه‌وه".
به‌هه‌ر حاڵ جیابوونه‌وه به ڕێبه‌ری کاک عه‌بدوڵڵا رووی دا، جیابوونه‌وه‌یه‌ك که به ته‌واوی ماناوه له‌ناو بردنی کۆمه‌ڵه‌و تاڵان کردنی ئه‌م رێکخراوه‌یه بوو که‌من تێ ده‌کۆشم له‌به‌شی دووی ئه‌م بابه‌ته‌دا به وردی ئاماژه به‌ره‌وتی رووداوه‌کان بکه‌م له‌روانگه‌ی خۆمه‌وه بیسه‌لمێنم که به‌ڕاستی کاک عه‌بدوڵڵا بۆ هيچ کات نه‌یویستووه خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵه بکات ته‌نیاو ته‌نیا کاری ئه‌وه‌بووه کهخۆیو بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بێ که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆی گرينگ نه‌بووه کۆمه‌ڵه‌ش بێتهژێر پرسیاره‌وه ...
درێژه‌ی هه‌یه ...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له به‌شی دوهه‌مدا ده‌مهه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بکه‌م بریتین له:
یه‌که‌م: چۆنیه‌تی به‌تاڵان بردنی ئارشێوی رادیۆ کۆمه‌ڵه‌و ئۆرگانه‌کانی تر
دووهه‌م: کۆبونه‌وه شاراوه‌کان
سێهه‌م: ساغکردنه‌وه‌ی ئۆردووگاو دامه‌زراوه‌کان
چواره‌م: هێرش کردن بۆ سه‌ر ئوردوگای کۆمه‌ڵه، رێکخراوی كوردستانيی حيزبی کۆمۆنیستی ئێران
پێنجه‌م: روونکردنه‌وه‌ی ئامانجه شاراوه‌کانی پشت په‌رده‌ی کاک عه‌بدوڵڵا بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی باشترین کادره‌کانی کۆمه‌ڵه له‌چه‌شنی هاوڕێیان کاک عومه‌ر ئیلخانی زاده‌و کاک ره‌زا کهعبیو کاک عه‌به دلێرو، هى تر
شه‌شه‌م: کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به‌رێبه‌ری هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانی زاده‌و ئامانجه‌كانى کاک عه‌بدوڵڵا بۆ شه‌ق کردنی ئه‌م رێکخراوه‌یه
حه‌وته‌م : کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر فراکسیۆنی ناسراو به‌ره‌وتی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه‌و ئامانجه شاراوه‌کانی کاک ساعد وه‌ته‌ندووست.
* مونا دلبه‌ری ـ یه‌كێك له هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
_______________________________
تێبینی:
ــ ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیدا
ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان له‌سه‌ر ئیزنی نوسه‌ر ئازاده
