له پێناو به دیهاتنی یه‌كگوتاری و به هێز كردنی رۆحی هاوخه‌باتی له نێوان لاوانی كوردستاندا، پاش چه‌ندین كۆبونه‌وه و راوێژ و لێكدانه‌وه له نێوان رێكخراوه‌كانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتدا، فێدراسونی تایبه‌تی خۆیان راده‌گه‌یه‌نێن.
ئه‌و فێدراسیونه پێكهاتنی خۆی به ده‌رئه‌نجامی ته‌بایی و لێكنزیك بوونه‌وه‌ی بیر و بۆچونه هاوبه‌شه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كه‌لتورییه‌كانی لاوانی كوردستان و هه‌روه‌ها گرینگایه‌تی لێكههڵپێكرانی وزه و توانا و لێهاتوییه‌كانی لاوان و رۆڵیان له به هێز كردنی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان له بواره جیاجیاكاندا ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌ی كۆتاییدا له رێكه‌وتی 3/3/1391 به‌رامبه‌ر به 23/5/2012 پاش رێكه‌وتن و په‌سه‌ند كردنی به‌رنامه و پێڕه‌وی ناوخۆی فێدراسیونهكه له لایه‌ن ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردراو پاشان له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه به‌ریدا، هاوڕێیان فوئاد خاكی به‌یگی و عه‌لی به‌هرامی وه‌ك سكرتێر و وته‌بێژی ده‌وره‌یی و ئاوات قوره‌یشی به‌شی پێوه‌ندییه‌كان، مه‌نسور سه‌مار، راگه‌یاندن و ئه‌نوه‌ر عه‌باسی بۆ به‌شی ئیداریی فێدراسیونهكه هه‌ڵبژێردران له ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریدا.
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بریتین له:
1 ـ كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵات
2 ـ یه‌كییه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
3 ـ ناوه‌ندی لاوانی پێشڕه‌و
4 ـ ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
5 ـ یه‌كییه‌تی لاوانی دێموكراتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
6 ـ لاوانی یه‌كییه‌تی شوڕشگێرانی كوردستان
7 ـ لاوانی یه‌كیه‌تی دێموكراتی كوردستان
