خەڵکی بەرێزو نیشتمان پەروەری کوردستان
هەواڵان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هەر وەکو ئاگادارن دوابەدوای بڵاو بونەوەی راگەیەندراوی گروپی هەڵوێست، کە سەرجەم بریتی بو لە جه‌خت کردن له سه‌ر پێویستیی پراکتیکە کردنی ئەو بریار و بەڵێنی و هەڵوێستانە کە ببوونە بیانووی دابەشبوونی حیزبەکەمان و هەر وەکو روون و ئاشکرایە هیچ یەک لە داخوازیەکان لە چوارچێوەی ئەساسنامەو پرەنسیبەکانی “حدک” لای نەدابوو ، شاڵاوێکی پروپاگەندەی مێدیایی بە مەبەستی کەم بەهاکردن و شێواندنی سیما‌و مەبەستەکانی ئەو بەشەی ئەندامانی “حدک” دەستی پێکردووە، کە ئێمە وێرای مەحکوم کردنی ئەو شیوە هەڵسوکەوتە پاوانخوازو نادێموکراتیانە رادەگەیەنین:
گروپی هه‌ڵوێست تاکه‌که‌س نیه‌و له کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی خاوه‌ن پێشینه و نیازپاکی حیزب له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێکهاتووەو بروامان وایە ئەو هەڵوێستانە داخوازی هەرە زۆری ئەندامان و لایەنگرانی “حدک” ن ،و هەر ئەو شێوە رەفتارانە بۆتە هۆی کپ کردنی دەنگی هەواڵانیترمان . ئێمه‌ش وه‌ک به‌شێک لە هاورێیان و هاوبیرانی ئه‌و ره‌وته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێمان وایه که له‌و ماوه‌یه‌ی که حیزب دابەش بووە هیچ چه‌شنه ئالوگۆرێک له‌م به‌شه‌ی حیزب که مەبەستی سه‌ره‌کی گۆرانکاری ریشه‌یی بوو ره‌چاو نه‌کراوه، هه‌روه‌ها لە ئاست یه‌کگرتنه‌وه که خواستی سه‌ره‌کی هه‌موو لایهکە و ته‌نانه‌ت راگەیەندنەکانی “حدک” له ماوه‌ی کۆنگره‌کانی چاردەو پانزدەدا فۆکوسێکی تایبه‌تیان خستبۆ سه‌ر ته‌نیا لە شیوەی قسەو پروپاگاندادا ماوەتەوەو هیچ هەنگاوێکی عەمەلی بۆ نەهاویشتراوە.
ده‌رکردن و هه‌ڵپه‌ساردن و پراوێز خستنی هاورێیانی “هه‌ڵوێست” ئەویش دور لە شێوەی یاسای حیزبی ته‌نیا و ته‌نیا ناراستی ئیدهعاکانی حیزبەکەمان له ئاست ئازادی رادهربرێن نیشان ده‌داو زەربەیەکی قورس لە بنەماکانی دێموکراتی بوونی حیزبێکی پێشکەوتنخوازو سەردەمیانە دەوەشینێت.
جارێکی دیکە ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ گروپی هەڵوێست دەردەبرین و هەموو هەوڵەکانمان بۆ یەکریزی و تەبایی ریزەکانی حیزب وەگەردەخەین و لە هەمانکاتدا هەرجۆرە سزایەکی نائاسایی ده‌رحه‌ق به هاوڕێیانی گرووپی هه‌ڵوێست بە نارەوا دەزانین و بێزاری خۆمان بۆ ئەم جۆرە سزایانە دەردەبرین. هیوادارین کە رێبەرایەتی حیزبەکەمان بۆ چارەسەری کێشەکان بە شێوەیەکی سەردەمیانەو دێموکراتیک لەگەڵ ئەم گروپە هەڵسووکەوت بکات.
کۆمەڵێک لە هاورێیان و هاوبیرانی گروپی هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە درەوەی وڵات
١.هێژا مەنگور_سویس
٢.ئایه‌ت مورادیفەر_بریتانیا
٣.ئاریا جەبارپوور_سویس
٤. لوقمان عەبدوڵاپوور_که‌نادا
٥.هەلالە رەزایی_نۆروێژ
٦. برایم رەزایی_نۆروێژ
٧. ئاریا سەرگولی_تورکیه
٨.دیلان مەحەمەدی_نۆروێژ
٩.سوران حوسێنی_سوێد
١٠. سەلاح حوسێنی_تورکیه
١١. ژیلا حوسێنی_تورکیه
١٢. سەلاح عەبدوڵاپوور_نۆروێژ
١٣.هیوا ئاریانژاد_تورکیه
١٤.کاروان ئەشرەفزادە_دانمارک
١٥. ئاراس شەریفی_که‌نادا
١٦. کامران رەسولی_که‌نادا
١٧.ئەحمەد پاکرەو_که‌نادا
١٨. شێرکۆ مەحمودزادە_ئه‌مریکا
١٩. لەیلا مەحمودزادە_ئه‌مریکا
٢٠. شەیدا مەحمودی_تورکیه
٢١.رێبوار عبدولاهی_هۆڵه‌ند
٢٢. یوسف مەروانی_که‌نادا
٢٣. ماکوان رەزەبی_که‌نادا
٢٤. شاهین مورادی_ئۆتریش
٢٥. سوهراب رەمەزانی_ئیتالیا
٢٦. شیلا رەحیمی_ئیتالیا
٢٧. رەزا رەحیمی_ئیتالیا
٢٨. میران پیروتزادە_ئه‌مریکا
٢٩. روناک عزیزپوور_که‌نادا
٣٠.کامران سوهرابی_تورکیه
٣١. عەبدولا موحەمەدزادە_ئۆتریش
٣٢. کەیوان پاداش_تورکیه
٣٣. میلاد ئاریانی_که‌نادا
٣٤. سەحەر ئەمانی_ئه‌مریکا
٣٥. ئازاد پیروتزادە_ئه‌ڵمان
٣٦. مەنسور ئەمینی_ئه‌ڵمان
٣٧. عەبدوڵا رەحمانزادە_سوێد
٣٨. یوسف مورادی _که‌نادا
٣٩. جەمال رەحمانزادە_هۆڵه‌ند
٤٠. ئیبراهیم میرزایی_ئه‌مریکا
٤١.شەهلا میرزایی_ئه‌مریکا
٤٢. کەمال میرزایی_ئه‌مریکا
٤٣. ئاکو شهابی_ئۆسترالیا
٤٤. ئارمان عەبدی_نۆروێژ
٤٥. کامیار مەروانی_فه‌رانسه
22/5/2012
تێبینی: به هۆی نه‌بوونی ئیمکانات و به‌ربڵاویی هاوڕێیانی ئه‌ندامی حیزب له وڵاتانی جۆراوجۆر نه‌مانتوانیوه را و بۆچوونی هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌رگرین. بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشه‌یه ، تکایه هه‌ر که‌سێک له هاوڕێیانی حیزبی که بۆچوونه‌کانی خۆی له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا ده‌بینێته‌وه و ده‌یهه‌وێ ناوی خۆی له لیستی هاوڕێیان و هاوبیرانی گرووپی هه‌ڵوێستدا تۆمار بکات، ناو و شۆره‌تی خۆی له گه‌ڵ ناوی ئه‌و وڵاته‌ی لێی نیشته‌جێیه به‌م ئادره‌سی ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌دا بنێرێت و ئێمه پاش ماوه‌یه‌ک هه‌موو ناوه‌کان به‌م لیسته زیاد ده‌که‌ین.
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
وێرای سپاس
گرووپی هه‌ڵوێستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان_ده‌ره‌وه‌ی وڵات
