هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بارزانى نه‌ورۆزی داهاتوو ده‌وڵه‌تى كوردی راده‌گه‌یه‌نێت

چاپکردن

barzani_-_dawlati_kurdi_2كۆمه‌ڵێك چالاكوانى عیراقى ئاشكرایان كرد كه‌، " مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ئێستاوه‌ خۆى ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌نه‌ورۆزى ساڵى 2012 ده‌وڵه‌تى كوردی رابگه‌یه‌نێت" .

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌سه‌رۆكى هه‌رێمیش به‌سایتى ئوری عیراقی راگه‌یاندووه‌ ، " كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بارزانى له‌گه‌ڵ هۆشیاری زێبارى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عیراق گفتوگۆى كردووه‌و پێى وتووه‌" كه‌ به‌نیازه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌نگاوێكى جه‌ریئانه‌ بنێت" .

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، بارزانى راوێژى به‌زێبارى كردووه‌ له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى وڵاتانى بیانى و عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت عیراقیشه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردی و ئاماده‌كاریه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ زێبارى به‌بارزانى وتووه‌" كه‌ وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌ورووپا پشتگیری له‌ هه‌نگاوێكى له‌و شێوه‌یه‌ ده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌تى به‌ریتانیه‌كان و فه‌ره‌نسیه‌كان و له‌و ماوه‌یه‌شدا په‌یوه‌ندی و سه‌ردانه‌كانى بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ش زیاد كردووه‌" .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مریكاش زێبارى وتوویه‌تى كه‌ " كۆشكى سپی پێشوازى له‌ده‌وڵه‌تى كوردی ده‌كات ، به‌ڵام له‌ناو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌و ده‌زگاى هه‌واڵگریدا " سی ئای ئه‌ى" چه‌ند ده‌نگێكى ناڕه‌زایى هه‌ن و پێیان وایه‌ ئێستا كاتى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردی نیه‌و زه‌مینه‌ له‌بار نیه‌ بۆ هه‌نگاوێكى له‌و چه‌شنه‌!

پاشان بارزانى داواى له‌ زێباری كردووه‌ كه‌" هه‌وڵ بدات له‌ناو ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا پشتگیری بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌ویش به‌رازی كردنى هه‌ندێك ئه‌ندامى ئه‌و دوو رێكخراوه‌" .

هه‌روه‌ك زێباریش به‌ بارزانى وتووه‌ كه‌ " هه‌ندێك هه‌ڵوێستی ئیجابیش له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یه‌ و هه‌وڵیش ده‌دات كه‌ " حامد به‌یاتى" نوێنه‌رى عیراق له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كێشه‌و به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م پلانه‌كه‌دا درووست نه‌كات و هه‌ڵوێستى سلبی نه‌نوێنێت، و پێشبینیشی كردووه‌ كه‌ چین و رووسیاش ته‌حه‌فوزیان هه‌بێت له‌سه‌ر راگه‌یاندنى ده‌ولًَه‌تى كوردی.

زێباری پێى باشبووه‌ كه‌ سه‌ره‌تا راپرسی بكرێت بۆ مافى چاره‌ى خۆنووسین و ئه‌و كات ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندی راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردیدا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ زیاتر وتوویه‌تى، كه‌" زێبارى به‌بارزانى راگه‌یاندووه‌ ، وڵاتانى عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به‌راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردی بوون به‌دوو به‌شه‌وه‌، به‌شێكیان وه‌كو وڵاتانى كه‌نداوو پشتگیری له‌جیابوونه‌وه‌ى كوردستان له‌عیراق ده‌كه‌ن، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ى شیعه‌ لاواز ببێت، ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌و كوه‌یت و قه‌ته‌رو ئیمارات كه‌ سوننه‌ مه‌زهه‌بن ئاواتى بۆ ده‌خوازن.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌ندێك وڵاتى دیكه‌ی عه‌ره‌بی له‌ئێستادا بوارى ئه‌وه‌یان نیه‌ كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆچوونیان رابگه‌یه‌نن یاخود ئه‌و هه‌نگاوه‌ ره‌ت بكه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌تى سووریا ئه‌ویش به‌هۆى سه‌رقاڵبوونیان به‌كاروبارى ناوخۆى وڵاته‌كانیانه‌وه‌.

هاوكات زێبارى پشتگیری خۆشی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ى بارزانى ده‌ربڕیوه‌و ئه‌م كاته‌شی به‌ گونجاو زانیوه‌ بۆ راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردی.

هه‌ر له‌درێژه‌ى گفتووگۆكه‌ى نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عیراق و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ده‌وڵه‌تى كوردیه‌وه‌، بارزانى به‌ زێباری وتووه‌ كه‌" سه‌باره‌ت به‌ توركیا ئه‌وان كه‌مێك نه‌رمى ده‌نوێنن ، به‌تایبه‌تى له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تى كوردی رابگه‌یه‌نرێت ئاستى بازرگانی زیاتر په‌ره‌ى پێده‌درێت به‌جۆرێك ساڵانه‌ بڕه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ده‌ ملیار دۆلارو هه‌روه‌ك ناراسته‌وخۆى پێشیان راگه‌یاندوون ئه‌گه‌ر ببنه‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌وا هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ درووست ناكه‌ن.

هه‌رچی ئێرانیشه‌ بارزانى به‌ زێباری راگه‌یاندووه‌ كه‌" تاران كێشه‌یان بۆ درووست ده‌كات، به‌ڵام پێشبینی كردووه‌ ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌مساڵ روبه‌روى كێشه‌ى ناوخۆیی ببێته‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه‌ شه‌ش مانگى ماوه‌ ئه‌نجام بدرێن.

سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌ ناوخۆییه‌كانى عیراق و هه‌ڵوێستى كوتله‌و حزبه‌ سیاسیه‌كان سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كه‌ له‌سه‌رۆكى هه‌رێم وتوویه‌تى كه‌ مه‌سعود بارزانى رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وانه‌ى كه‌ زۆر له‌و باره‌یه‌وه‌ دژایه‌تیان ده‌كه‌ن سه‌دریه‌كان و حزبی فه‌زیله‌و كۆمه‌ڵێكى ناو ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسان كه‌له‌لایه‌ن نوری مالكیه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.

به‌هه‌مان شێوه‌ن كۆمه‌ڵێكى به‌هێزی دیكه‌ هه‌ن وه‌كو عادل عه‌بدول مه‌هدی پششتگیری له‌راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردی ئه‌كه‌ن، ئه‌ویش نه‌ك له‌به‌ر خۆشه‌ویستى كورد به‌ڵكو له‌ڕقی نوری مالكى سه‌رۆك وه‌زیری عیراق.

سه‌باره‌ت به‌ سوننه‌كانیش بارزانى وتوویه‌تى، كه‌ سوننه‌كان زۆر گرنگ نین به‌لایانه‌وه‌و هه‌ڵوێستیان زۆر كاریگه‌ی ناكاته‌ سه‌ر پرۆژه‌كه‌و ده‌شتوانن كه‌ به‌پاره‌ بیانكڕن وه‌كو چۆن ئێستا به‌نرخێكى هه‌رزان هه‌ندێكیان كڕیون.

سه‌باره‌ت به‌شاری كه‌ركوك زێبارى له‌بارزانى پرسیوه‌ چی بكه‌ن به‌و شاره‌ هه‌ر ئاوا به‌جێی بهێڵن؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تى كه‌ " هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌یانه‌وێت له‌بری ئه‌وه‌ غازمان پێبده‌ن و وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا بكه‌ن ته‌نانه‌ت له‌موسڵیشدا .

هه‌روه‌ك پلانیش داڕێژراوه‌ كه‌ بۆری غاز له‌قه‌ته‌ره‌وه‌ له‌رێى كوردستانه‌وه‌ رابكێشرێت بۆ توركیا پاشان بۆ ئیسرائیل و تاهه‌نوكه‌ش له‌دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌دان له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ بارزانى داواى له‌زێبارى كردووه‌ هه‌وڵیش بدات چه‌ند بالێوزخانه‌یه‌ك له‌ولاته‌ گرنگه‌كان باڵیۆزى كوردیان تێدا دابمه‌زرنێت و هه‌روه‌ك له‌و وڵاتانه‌ش كه‌ پاره‌ى عیراقی زۆر لێیه‌ باڵیۆزه‌كانیان با كورد بن.

زێبارى له‌ وه‌ڵامدا وتوویه‌تى، "كه‌ زۆربه‌ى باڵیۆزخانه‌ گرنگه‌كان باڵیۆزى كوردیان تێدایه‌و باره‌گاكانیشیان كڕدراون، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تى كوردی راگه‌یه‌ندرا چه‌ند نوسینگه‌یه‌كیان له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌بێت و دڵنیاشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ دیبلۆماتكارى كورد له‌ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان پێكبهێنن و به‌ژماره‌و به‌ناو، ناوى ئه‌و دیبلۆمتكارانه‌شی بۆ بارزانى ئاشكرا كردووه‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، بارزانى هه‌موو ئه‌م قسه‌و باسه‌ى بۆ تاڵه‌بانى گێراوه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌.

‌سه‌رچاوه‌: كوردستان نیوز

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان