هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌ بابه‌ت هێرشی سوپای توركیه‌ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان

چاپکردن

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ ئه‌مرۆ له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵنێرییه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌، پاش چه‌ند رۆژ هه‌ڕه‌شه‌‌و خۆ سازدان، سه‌رئه‌نجام سوپای توركیه‌ هێرشه‌كانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد.

 

nawand_-_ragayndraw_-__rejim__1


ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران داوای راگرتنی شەر‌و وازهێنان لە سیاسەتی هەڕەشە‌و هێرش‌و ئامانج گرتنی خاک‌و خەڵکی رۆژئاوای كوردستان دەکات‌و پێمان وایه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ هیچ كام له‌ به‌شه‌كانی له‌ ڕێگای توند‌و تیژی‌و هێرشی چه‌كداری‌و نیزامی چاره‌سه‌ر ناكرێت‌و بگره‌ ڕێگه‌ چاره‌سه‌ره‌ سیاسیه‌كانیش كوێر ده‌كاته‌وه‌. له‌م چه‌ند رۆژه‌دا شاهیدی هاوپشتی به‌ربڵاوی وڵاتان‌و شه‌خسیه‌تی سیاسی‌و ئاكادێمییه‌كانی جیهان له‌ خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد بووین‌و هیوادارین كه‌ ببێته‌ ڕێگرێكی به‌هێز له‌ به‌رانبە‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركیه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

 

ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران

٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی

 

  _______________________________________

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان