ڕۆژی ٣١ ی خەرمانانی ھەموو ساڵێک کە ساڵڕۆژی شەڕی ئێران وعێراقە ،ھێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە وتەی خۆیان بۆ پیشاندانی بە ھێزی نەتەوییان( اقتدار ملی) لە چەند شارێکی گەورەی ئێران دەکەونە مانۆڕدا ن، مەبەست لەوەش ئەگەرچی بە زاھێر بەوتەی خامەنەیی پیشاندانی" تجلی اقتدار ملی نیروھای مسلح" ە بەڵام مەبەستی ئەسڵیو شاراوەتریان چاو ترسێن کردنی خەڵکی وە زاڵە ھاتووی ژێر دەسەڵاتە ستەمکارانەکەیانە.
لەو ڕۆژەدا (٣١ی خەرمانان) ژمارەيەک بەرھەڵەستکاری ڕێژیم لە ئەھواز لە ھێرشێکی لە نەکاووکوتوپڕداھێزەکانی ڕێژیمیان لە کاتی پیشاندانی" اقتدار ملی"دا؟! دایە بەر دەستڕێژی گولە ولە ئاکامدا بە پێی ئاخرین ئاماری خودی ڕێژیم ٣٠ کوژراوو٧٠ برینداری لێ کەوتەوە. سرنج ڕاکێش ئەوەبووئەو ھێزانە کە ڕێژیم ھەڕەشەی ھەموو دونیایان پێ دەکا، لەو پەڕی بێ ورەییدا کەوتنە ھەڵاتنو ھەرکامەیان لە جۆگەلەێکی فازڵاودا بە ئاڵاێکی کۆماری ئیسلامی یەوە کە لە خۆیان ئاڵاندبووکەوتنە خۆ حەشاردان وبەم چەشنە دەریان خست ئەوان تەنیا لە سەرکووتی خەڵکی بێ دەسەڵاتدا ئازان دەنا بۆ بەرەنگاەی لە ھەلومەرجە ئەستەمەکاندا کەمترین لێھاتووییان نییە.
ھاوکات لەگەڵ ئەم نمایشە سەربازییە لە تارانیش نمایشێکی دیکەی سەربازی بە ڕێوە دەچوو کە لەویدا ڕۆحانی سەرۆک کۆمارو فەماندەپلە بەرزەکانی دیکەی سپا کە ھەر چەند ڕۆژ پێش بوو ھەڕەشەی دووبارە کردنەوەی ھێرشیان بۆ سەر حیزبی دیمۆکرات دەکرد بەشدار بوون کە بە بیستنی ئەم ھەواڵە لە ترسان فارس گوتەنی" پشت بدشمن ناپاکو روبەمیھن عزیز"ھەلھاتن.
دەنگدانەوەی ئەم ھێرشەو ھەڵویستی لایەنە سیاسیو دەوڵەتان جێگای لێکدانەوەێکی تایبەتە، نووسین لە سەری زۆر ھەڵدەگرێ. ئەگەر بە کورتی ئاماژەێکی پێ بدەم ئەم ھێرشە کۆمەڵگای ئێرانی بە سەر سێ بەرەدا دابەش کرد.
بەرەی یەکەم : گەلانی زوڵملێکراوو ئوپوزیسیونی ڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامی بوون کە ئەم ھێرشەیان بە ئاکامی سیاسەتی سەرکوتکەرانەی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو لە قەڵەمدو شکانی شکۆی سپای پوشاڵی پاسدارانی ئێرانیان پێ خۆش بووو جارێکی دیکەش پێیان لە سەر ئەوڕاستییە داگرتەوە کە بە بوونی ئەم ڕێژیمە نە کەس بە مافەکانی دەگاتو نە ئۆقرەییو ئارامی لە وڵاتدا دابین دەبێ.
بەرەی دووھەم: بەرەی مەزنیخوازی ئێرانی لە ئوسول گەرا سەلتەنەت تەڵەب، ڕێفورمخوازو تەنانەت بە ناو دێموکراسیخوازەکانیشی لە یەک بەرەداکۆ کردەوەو یەک ھەڵویست ئەم ھێرشەیان ئیدانە کردو بە کردەوەێکی تێروریستییان لە قەڵەمدا. ئەم بەرەیە بۆ ترساندنی خەڵک ئەم کردەوەیان بە سوریەیی کردنی ئێران دەناساند، غافڵ لەوەی لە ھاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامییەوە ئێران ھەر سوریەیی ئیدارە کراوەو لە ڕاستێدا ئەمە مودیلی ئێرانە کە بۆ سوریە گوازەاوەتەوە.
ئەم جۆرە لە لێکدانەوە بێجگە لە ترساندنی خەڵکی ناڕازی لە جەورو ستەمی کۆماری ئیسلامی مل دان بە مانەوەی کۆماری ئیسلامی نەبێ ھێچ ماناێکی دیکەی نییە.
بە ناو ئوپوزیسیون بۆ ھەموو شتێک دوو پێوانەی ھەیە لە ڕۆژی۸ ی سپتامبر کە ڕێژیمی سەرەڕۆی کۆماری ئیسلامی بە موشەکەکانی سنوری وەڵاتێکی بەزاندو ھێرشی کردە سەر حیزبی دیمۆکرات کە لەو ھێرەشەدا بە داخەوە کۆمەڵێک ژنو منداڵیش شەھید وبریندار بوون نە ک ئیدانەیان نەکرد بگرە بەشێکیان ئەو جینایەتەیان بە نیشانی تواناییو بە ھێزی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لێکدایەوە.
بەرەی سێھەم پێیان وایە ئێستا کە ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووەبابەتی ئاژاوەگێڕیو دەستوەردانەکانی ئێران لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەخاتە بەرباسو ھەر وەھا ناڕەزایەتییەپەرە گرتووەکانی خەڵک لە دژی ڕێژیم لەئێران ھۆکارن بۆ ڕێکخستنی ئەم سەناریویە ھەروەک سەناریوکەی بەر مەجلیسی ڕێژیمو قەبری خومەینیو
کۆماری ئیسلامی دیھەوی بیروڕای گشتی چەواشە بکاتو بەم چەشنە خۆی لەم قەیرانە ڕزگاربکات.
وڵامی ئەم بوچونانەو زۆە بۆ چوونی دیکە سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی خستمیەوە بیری پرسیارێکو ئەویش ئەوەیە کە لە زاناێک دەپرسن ڕێوی ھێلکە دەکا یا بێچوو؟ زاناکە لە وڵامدا دەڵێ ئەو حەرامزادەیە ھەموو شتێکی لێ چاوەڕوان دەکرێ. لەگەڵ ئەوەی ئەم حەرەکەتە ئازایانەیە بە دژکردەوەی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەھواز کە لە دژی خەڵکی ئەوێی کردوون دەزانم، ھەر لەو کاتەش دا پێم وایە ئەم حەرامزادەیە ھەموو شتێکی لێ چاوەڕوان دەکرێ.
_______________________________________
ــ بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
