هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕاسان‌و سەرهەڵدانەوەی شوڕشێکی نوێ

چاپکردن

لە گەڵ ڕووخانی باری ئابووری ئێران‌و گرژ‌و ئاڵۆزی نێوان حکوومەتی دیکتاتۆری ئێران‌و هێزە هاوپەیمانەکان‌و لە سەرووی هەموویانەوە ئامریکا‌و هەڕەشە نوێ کان ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران‌و دەسپێکردنەوەی گەمارۆی ئابووری‌و بالەباری بارودۆخی ژیانی خەڵک‌و پەرەستاندنی ناڕەزایەتیەکان رۆژ لە دوای رۆژ، دەسپێکردنەوەی خەباتێکی نوێ‌و گەڕانەوەی هێزێکی زۆری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی ڕاسان‌و هەڵگیرسانی مەشخەڵی هەستی شوڕشگێڕی‌و خەبات‌و چالاکی‌و دەسپێکی جم‌و جووڵێکی تازەی لێ کەوتۆتەوە لە لایەک زیندوو کردنەوەی هێزی نەتەوەیی‌و شوڕشگێری نەتەوەی کورد‌و تازە کردنەوی پەیمان لە گەڵ شەهیدان‌و لە لایەک به هێزتر کردنی توانا‌و چالاکیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناو کۆمەڵگا دا‌و باوەڕ به هەموو راستییەکان لە دڵی خەڵک دا، خەڵکێک کە لە بارودۆخی نالەباری ئێستای رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستیان بە ڕێبەری‌و جووڵە‌و چالاکی نوێ هەیە‌و حیزبی دێموکراتیش لەن نێوانەدا وەکوو هەموو جارێک یەکەم هێزی پێشرەو‌و ڕێگا نیشاندەر ئەرکی خۆی بە جوانترین شێواز دەرخستووە.

 

amin_-_x-rasan_1


به خۆشحاڵیەوە کوڕان‌و کچانی کوردستان بە چاوکراوەیی‌و زانیاری تەواو ڕێگای خۆیان بۆ بەرگری لە مافە سەرەتاییەکانی گەلی کورد هەلدەبژێرن‌و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە جۆش‌و خرۆشێکی جوان‌و بێ وێنە روو ئەکەنە ڕیزەکانی خەبات‌و پێشمەرگایەتی‌و بە بیر‌و باوەڕێکی قورسەوە چەکی شەرەف‌و کەرامەت بۆ پاراستنی ژیان‌و خاک‌و نیشتمانیان لە شان ئەکەن.

بێ گۆمان خەڵکی ئێمە ئێستاش باوەڕی قووڵیان بە وتەکانی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلی کورد دوکتور قاسملووی نەمر هەیە کە ئەفەرمێت : " پێشمەرگە ئەو ئینسانە مەزنەیە کە لە پێناو ڕزگاری‌و بەختیاری گەل‌و نیشتمانی دا لە هەموو تێکۆشان‌و ئاسوودەیی ژیان گوزەراوە‌و لە زستانی سارد‌و هاوینی گەرم دا دوور لە ماڵ‌و منداڵ‌و کەس‌و کاری لە سەنگەری شەرەف‌و پیاوەتی ژیان بە سەر دەبات. پێشمەرگە ئەو ڕۆڵە بە ئەمەگەی خەڵکە کە هەموو داهات‌و سەرمایەی ژیانی بە سەخاوەتەوە لە خزمەت ئامانجەکانی خەڵک داناوە بێ ئەوەی چاوی لە هیچ حقووق‌و پاداشێک بێت یا تەنانەت باسی بکات".

لەم ماوە کورتەدا کە ڕاسان دەستی پێکردووە پشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران چەندین‌و چەند چالاکی گەورە‌و مەزنیان ئەنجام داوە‌و بە دوژمنانی گەلی کوردیان سەڵماندووە کە گەلی کورد هێشتا زیندووە‌و هێشتا چالاک‌و لە سەر پێیە راستە لەم ماوە دا حیزبی دیموکرات چەن شەهیدی داوە‌و چەندین ڕۆڵەی بە ئەمەگ‌و بە جەرگی حیزبەکەی شە هید‌و گیانیان فیدا کردووە بەڵام وەک دوکتور قاسملوو ئەڵێت : گەلێک ئازادی بوێت دەبێ نەرخی ئەو ئازادیەش بدات.‌و لە راستی شەهید بوونی کاوەی جەوانمەرد‌و سەرکەوت سەمەدی‌و شۆرش مینبەری‌و هەموو ئەو ڕۆڵە دلێرانە نەرخ‌و بەهای ئەو ئازادیەیە‌و بە شانازیەوە زیندوو ڕاگرتنی خەباتی نوێ‌و شۆڕشەکەمانە.

کۆشتن‌و لە ناو بردنی چەندین خۆفرۆش‌و وڵات فرۆش لە ماوەی ڕابردوو دا لاپەڕەیەکی زێڕینی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تۆمار کردووە هەر بۆیە خەڵک متمانەیەکی جوانیان بە حیزبی دیمۆکرات هێناوەتەوە‌و خۆفرۆش‌و چڵکاوخۆرانی رژیمی پەت‌و سێدارەش خۆیان کۆکردۆتەوە‌و زیاتر لە جاران ئاگایان لە خۆیانە‌و ترسی هێزی پێشمەرگە‌و سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێی کوردستان خەونی لێ زڕاندوون‌و لە لایەکی دیکەش حکوومەتی دیکتاتوری کۆماری سێدارەش بە ڕووخانی ژێرخانی ئابووری زیاتر لە جاران هەست بە مەترسی‌و ڕووخان ئەکات‌و توانای بەرەنگاربوونەوەی لە گەڵ هێزەکان نەماوە.

لێرە دا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەکوو حیزبێکی چالاک‌و پێشڕەو بۆ یەکەمجار دەسپیشخەری کرد لە هەڵگیرسانەوەی مەشخەڵی خەباتی نوێ‌و هێنانە ئارای خەباتی چەکداری‌و گەڕانەوەی هێزەکانیان بۆ چیا‌و دۆڵەکانی کوردستان‌و بۆ ناو خەڵکی کوردستان لە کاتێک دا که هاوکات حیزبەکانی دیکە باوەڕیان بە خەباتی چەکداری زۆر کەم یان نەمابوو بەڵام بە دەسپێکردنەوەی شوڕش‌و خۆش بوونی ئاگرەکە خۆیان تێهەڵقورتاندووە‌و هاتووەنەوە ئارا بۆ ئەوەی لە شوڕش‌و کاروانەکە بە جێ نەمێنن لێرە دا راستە کوردستان موڵکی تەنیا حیزبێک یان حیزبی دێموکرات نیە‌و مەیان بۆ هەموو حیزب‌و لایەنەکان ئاوەڵایە‌و دێمۆکراسی ڕاستەقینە یانی فرە حیزبی‌و فرەباوەڕی‌و با ئەوانیش چالاکی خۆیان بکەن بەڵام با چالاکیەکانیان ئاشکرا‌و بە بێ چەواشەکاری بێت‌و دوور لە گرژ‌و ئاڵۆزی بێت‌و رووی ڕاستییەکان قەبـووڵ بکەن‌و بە گژ یەکداچوون‌و ئاڵۆزی هەموو کات دوژمنی پێ شاد بووە‌و ئەبێت.

بێ گومان لە گەڵ رووخان‌و دەرکرانی مەلا‌و دەست‌و پێوانەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی کوردستان‌و پارێزگا کوردنشینەکانی دیکە پێویستیان بە ڕێبەری‌و هێزێکی ڕێگا نیشاندەر هەیە بۆ بەرگری لە هەر چەشنە مەترسییەک بۆ سەر خاکی کوردستان‌و خەڵکی کوردستان‌و لە ماوەی ئەم چەن ساڵە دا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ئەزموونێکی جـوان‌و پڕبایەخی هەڵگرتووە چە لەو کاتانەی کە لە باشووری کوردستان میوان بوون‌و لە رۆژهەڵات چالاکی سیاسی‌و تەشکیلاتی یان نواندووە‌و چە لەم ماوە کورتە دا کە گەڕاوەنەتەوە ناو خەڵک‌و چالاکی سەربازی‌و هێزی نیزامی‌و بیر‌و ڕای خۆیان هێناوەتەوە ناو دڵی رۆژهەڵات‌و هاوکات جێگای متمانە‌و بڕوای خۆیان لە دڵی هەموو خەڵکی کوردستان کردۆتەوە‌و سەڵماندوویانە کە ئەتوانن ڕێبەری هەر چەشنە چالاکی‌و شوڕشێکی جەماوەری وە ئەستۆ بگرن‌و پستگیری لە خەڵک‌و جەماوەری کوردستان بکەن.

لە ماوەی ئەم چەندین ساڵە دا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەزموونێکی جوانی لە بەڕێوەبەرایەتی‌و بەرپرسایەتی کۆکردۆتەوە چە لە باشوور‌و چە لە وڵاتانی ئەوروپی هەر بۆیە بە دڵنیاییەوە زۆر بە باشی ئەتوانێت پرۆسەی وڵاتپارێزی‌و ڕاهێنانی هەموو جۆر بەرپرسایەتی بکات‌و بێ گومان لە ئەزموونی تاڵی باشووریش تەجرۆبەی بە کەڵکیان وەرگرتووە‌و بەرگری ئەکات لە هەر جۆرە گەندەڵی‌و سەرلێ شێواوی لە بەڕێوەبردنی داهاتووی نیشتمان‌و لە لایەک ناسینی کێشە‌و گرفتەکانی جەماوەر‌و هەوڵ بۆ چارەسەر کردن‌و بنەبڕ کردنی ئاڵۆزیەکان بە هاوکاری جەماوەر‌و خەڵکێک کە باوەڕیان به هێزی خۆیان هەیە‌و ئەتوانن کێشەکان بە یارمەتی حیزبەکەیان چارەسەر بکەن.

سەفەری ئەم دواییانەی لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێز هیجری بە خۆشحاڵیەوە دەسکەوتی چاک‌و پشتیوانی وەزارەتی دەرەوە‌و چەندین ڕێکخراوی ئەمەریکی لە پشتەوە بووە کە ئەوانەش لە داهاتوو دا دەسکەوتی چاکی ئەبێت‌و ئاڵۆگۆڕی دیپلۆماتیک لە گەڵ هێزێکی وەکوو ئامریکا هەم لە بواری ئابووری‌و هەم لە بوارە جیاجیاکانی وڵاتپارێزی‌و سیاسی‌و کۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی ئاکامی باش‌و پڕبایەخی لێ ئەکەوێتەوە.

 

 ___________________________________

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 



ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان