هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دوژمن ڕووبەڕوومان ئەبێتەوە

چاپکردن

دەرچووی کۆلێژی سەربازیی نیم. لە خولی تایبەت و نایابی سەربازی هاوشێوەی ڕێنجێرەکان بەشدارییم نەکردووە، بەڵام چەندین ساڵ بەکردەوە لە مەیدانی سەربازییدا بووم و لە نزیکیشەوە شەڕی پارتیزانیم لە زۆربەی قەبارەکانیدا بینیوە. لەم ئەزموونە مەیدانییەدا بۆم سەلماوە ستراتیژی دوژمن تەنیا لەنێو بردن و سڕینەوەی بەرهەڵستکارەکەیەتی.

 

ali_surani_-_2018_-_rasan_1


واتە هەموو تاکتیکەکانی دوژمن لەسەر هەمان بناخەی سەرەکی واتە فەوتاندنی بەرامبەرەکەی داڕێژراوە و بەردەوام کاری لەسەر ئەکەن. بۆیە هەرگیز دوژمن بەرامبەرەکەی بە کەم ناگرێ و لە چووکەترین دەرفەت کەڵک وەرئەگرێ تا گەورەترین زەربە بوەشێنێ.

وەک پێش کۆساڵان و قەرەسقڵ ڕووانگەیەک پێی وابوو دوژمن گۆڕانی بەسەر تاکتیکەکانی خۆیدا هێناوە و خۆی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕاستەوخۆ، بە دوور ئەگرێ. بەڵام ئەم بیرۆکەیە هەمان کات و ئێستاش هەڵەیەکی زەق و کوشەندەیە کە دەتوانێ، زەربە لەهەر هێزێکی بەرهەڵستکاری ڕێژیم بدات. لە بنەمادا دوژمن بەرامبەر بەرهەڵستکارەکەی بە هەموو هێزیەوە و لە هەموو پانتایی و بووارەکاندا وەستاوەتەوە، ئەگەر دوژمن ڕووبەڕووت نەوەستێتەوە، هەرگیز ڕێگەت لێ ناگرێ ئازادانە بڕۆیتە نێو جوگرافیای موبارزاتیت و خەباتی مەدەنی و سیاسی خۆت پەرە پێ بدەیت، کەواتە دوژمن هەموو کات بەرەوڕووت ئەوەستێتەوە و سڵ ناکات لە ڕووبەڕوو بوونەوەت.

لە سۆنگەنیگایەکی دیکشەوە دەبێ ئەوەمان لەپێش چاو بێت کە دوژمن لەوانەیە بە هۆی ترس لە زەربە خوواردن، سڵ بکات لە ڕووبەڕوو بوونەوە، ئەمەش بۆ ئەو ڕاستیە ئەگەڕێتەوە کە هێزی بەرامبەری دوژمن خۆی بەهێز کردووە و بەرەبەرە گەیشتووەتە قۆناخی زەربەلێدان لە دوژمن. بۆیە لە وەها حاڵەتێکدا خەساری دوژمن بە ژمارە زیاد ئەکەن و خەسارەکانی هێزی بەرهەڵستکار کەمتر دەبێتەوە.

لەم ڕووانگەوە هێزەکانی دوژمن لە ترسی تێداچوونی خۆیان ئاماری ڕووبەڕوو بوونەوەیان دەهێنە خووارێ. ئەم ڕووداوە ئێحتماڵیەش کاتییە. چونکوو کاربەدەستانی باڵا کە خۆیان هەرگیز لە مەیدانی جەنگدا نین، زەخت ئەکەنە سەر هێزە سەرکوتکەرەکەیان کە هەر چۆنێک بۆیان دەلوێت زەربەی کاری بوەشێنن. لەم حاڵەتدا هێزی بەرهەڵستکاریی ئامادە و وریا ئەتوانێ بەهێزترین گورز لە دوژمنەکەی بدات.

لە قۆناخی زەربەوەشاندنی هێزی بەرهەڵستکار لە دوژمنە تەیارەکەی، توخمێکی گرینگ دەور ئەگێڕێ کە دوژمن لە ناوچەی داگیرکراویدا نیەتی. ئەویش خەڵک و پشتیوانیەکانیە لەهێزی بەرهەڵستکار، تەنزیم و ڕێکخستنی ئەم چەکە هەرەبەهێزە، دەتوانێ هێزی شەڕکەری بەرهەڵستکار زاڵ بکات بەسەر دوژمندا.

بەم حاڵەشەوە، لە قۆناخی کز بوونی هێزەکانی دوژمندا، دوژمن بەردەوام دوژمنە و لە هەموو ئەگەر و دەرفەتێ بۆ زەربەلێدان کەڵک وەرئەگرێ.

ڕووداوەکانی ئەم دوواییانەی دەرئەنجامی ڕاسان و ڕووبەڕووبوونەوە سەرکەوتووەکانی هێزی پێشمەرگە، لەچاو ئەو خەسارە گەورەی پێرار ڕووبەڕووی ڕاسان و پێشمەرگە بوویەوە، تەنیا و تەنیا یەک ڕاستیمان بۆ دەرئەخات، ووریایی لەبەرامبەر دوژمن، ناسینی یاریی و گەمەکانی دوژمن بۆ لەداوخستنی هێزی پێشمەرگە، درووستکردنی ڕێگەی نوێ و پێوەندی و هەروها کەڵک وەرگرتن لە باشترین کۆڵەکە و جی پی ئێسی بەڕۆژ، (پشتیوانیی چاوی نێوخۆ)، ڕەمزی وەزاڵە هێنانی دوژمنە.

لەم قۆناخەدایە کە هێزی پێشمەرگە پانتایی بۆ دوژمنەکەی دیاریی دەکات، نەک دوژمن ناوچە بۆ سووڕانەوە و لەداوخستنی هێزی پاریتزان دیاری، چۆڵ و هەمووار بکات.

 

 ___________________________________

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان