ئامانجی ئه‌و نووسراوه‌یه خستنهبهرباسو لێکدانه‌وه‌ی وردی هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ١٣٥٧ نیه، به‌ڵکوو هه‌ڵسه‌نگاندنێکی خێرای کارنامه‌ی ٣٧ ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامییه.
ڕۆژی ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ئه‌وساڵ ٣٧ ساڵ به سه‌ر شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا تێده‌په‌ڕێ. ئه‌و شۆڕشه بهرههمو ئاکامی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی، ڕاپهڕینو جمووجۆڵی ئیعترازیی گه‌لانی ئێران بوو که چه‌ند ده‌یه له‌ژێر حاکمییه‌تی زوڵم‌و زۆری ڕێژیمی پاشایه‌تی دا وهزاڵههاتووبوونو بڕیاریان دابوو خۆیان لهژێردهستیو دیکتاتوری ڕزگار بکهنو ئازادی، سهربهستیو ژیانێکی شیاو له وڵاته‌که‌یاندا دابین بکه‌ن.
خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ئێران له‌و ڕۆژه‌دا تاج‌و ته‌ختی شای به‌ده‌سه‌ڵات به‌ڵام له خۆباییو بێگانه‌بوو له‌گه‌ڵ واقعییاتی وڵاته‌که‌ی، به سوپایه‌کی پۆشته‌و به‌هێزو ده‌زگایه‌کی ئیتلاعاتی (ساواک) ترسناک‌و داپلۆسێنه‌ر، تێکڕووخاندو تۆماری ٥٠ ساڵه‌ی حکوومه‌تی په‌هله‌وییان پێچایه‌وه.
وه‌ک هه‌موو دیکتاتوره‌کانی دیکه، محمد رضا شای په‌هله‌ویش دره‌نگی په‌یامی خه‌ڵک گوێ لێبووو کاتێکیش بیستی، ئیدی دره‌نگ ببوو!
ویکتور هوگۆ نووسه‌رو بیرمه‌ندی به‌ناوبانگی فه‌رانسه‌یی ده‌ڵێ "هیچ هێزێک توانای بەرگرییکردن لە ڕووداوێکی نیە کە کاتی ڕوودانی گەیشتبێ".
ڕاسته! ڕێژیم محمد رضا شاه له ڕێگای "ساواک"ـه‌وه ده‌ره‌تانێکی بۆ ئازادی‌و تێکۆشانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی نههێشتبۆوهو بێتهفاوهتی ڕیژیمی حاکم به‌نیسبه‌ت ئازادی‌و داخوازه‌کانی خه‌ڵکه‌وه، کاتی ڕووخانی ڕیژیمی شای گهیاندبووو ئه‌و ڕێژیمه ده‌بوو ببێ به مێژوو‌و له‌و قۆناخه‌دا، ئیدی پێش به‌ڕووخانی نه‌ده‌گیرا.
ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی خه‌ڵک له ڕێژیمی شا، نه‌بوونی ئاگایی‌و ئه‌زموونی سیاسیی پێویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، کاڵووکرچی ڕێکخراوه سیاسیهکانو نه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه غهیرهمهزههبیهکان، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه که نه‌ک هه‌ر خه‌ڵکی ئاسایی به‌ڵکوو به‌شێکی به‌رچاو له هێزه سیاسیه‌کانیش بکه‌ونه داوی "روحانیون"و به‌کرده‌وه ببن به پرده‌بازێک بۆ گه‌یشتنی ئه‌وان به ده‌سه‌ڵات.
ئاخونده‌کان به قۆسته‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و به‌که‌ڵکوه‌رگرتن که هه‌ستی مه‌زهه‌بی خه‌ڵک توانییان به‌سه‌ر که‌شه ئاڵۆزه‌و شۆڕشگێڕانهکهدا زاڵ بن‌و شۆڕشه‌که له‌سه‌ر خۆیان تاپۆ بکه‌ن.
به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن (مصادر) به‌سه‌ر شۆڕشه‌که‌دا، "روحانیون" توانییان به‌ره‌به‌ره یه‌کێ له ڕهشترینو هارترین دیکتاتورییهکانی مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌سڵی "ولایت فقیه" دابمهزرێننو سیستمێکی دواکه‌وتووی مه‌زهه‌بی- ناسیونالیستیی سهرکهتکهر به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا زاڵ بکه‌ن.
ڕێژیمێکی دیکتاتوری که به‌نێوی مه‌زهه‌ب ئوپوزسیونو دژبه‌رانی خۆی قه‌ڵاچۆ کرد، تێروریزمی ده‌وڵه‌تی کرد به سیاسه‌تی ڕه‌سمی خۆی‌و ئێستاش له‌هیچ کار‌و جینایه‌تێک بۆ پاراستنی ئیستبدادی مهزههبیو له‌نێوبردنی جیابیران ده‌ست ناپارێزێ.
گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ورێکی به‌رچاوی له شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ دا گێڕا.
ئامانجی کورد له به‌شدارییکردن له خۆپیشاندان‌و چالاکیه ئیعترازییهکاندا، ڕزگاربوون له دیکتاتوریی هه‌وسارپچڕاوی ڕێژیمی شا‌و هێنانه سه‌رکاری نیزامێکی دێموکراتیک بوو که دوای چه‌ند ده‌یه ژیانی پڕ له مهینهتیو تهحقیرو هه‌ڵاواردن، بتوانێ له دۆخێکی سیاسیی نوێ‌دا چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته‌وه گرێ‌و به ئازادی‌و عیزه‌ته‌وه بژی.
کورد ده‌یویست زمانه‌که‌ی به‌فه‌رمی بناسرێ‌و خوێندن به زمانی زگماکی وه‌ک سه‌ره‌تایی ترین مافی مرۆڤ، بۆ منداڵانی کورد دابین بکرێ‌و چی دیکه نه‌بنه قوربانی سیاسه‌تی ناسیونالیستییو هه‌ڵاواردنی نیزامی حاکم له تاران.
کورد دژی هه‌ڵایسانی شه‌ڕو ئاژاوه له کوردستان بوو‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌و لایه‌نه سیاسیه‌کانی دیکه، هه‌موو هه‌وڵێکی مومکینیان دا له‌گه‌ڵ حاکمانی نوێی وڵات ڕێکبکه‌ون.
به‌ڵام دوای گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، زۆری پێنه‌چوو که آیت الله روح الله خمینی کوردی مافخوازی له‌ڕیزی "کفار" دانا‌و له ڕۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژی فه‌رمانی جیهادو هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ سه‌ر گه‌لی کورد ده‌ر کرد.
خمینی هاوکات حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی هه‌ڵوه‌شاوه ڕاگه‌یاند.
ڕێژیمی تازه شه‌ڕێکی نابهرابهرو خوێناویی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌پاندو حیزبی دێموکرات‌و هێزه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی کوردی ناچار کرد بۆ دیفاع له مان‌و مهوجوودییهتو دوا ڕه‌واکانی گه‌لی کورد دژ به دیکتاتوری ئیسلامی وه‌ده‌ست بێن‌و به‌ربه‌ره‌کانێ بکه‌ن.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ٣٦ ساڵ له‌وه‌پێش خمینی له‌دژی کورد ڕایگه‌یاند، هه‌تا ئێستاش به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر، به‌ڵام بێپسانهوه درێژه‌ی هه‌یه‌و قوربانی ده‌ستێنێ.
به‌ڵام با له ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت‌دا بزانین کۆماری ئیسلامی دوای ٣٧ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی، چ به‌هه‌مو ئاکامێکی بۆ ئیران به‌گشتی هه‌بووه:
به‌ربڵاوتربوونی سهرکوتو توند‌و تیژی، بهرتهسکردنهوهتری ئازادیه سیاسی‌و مافه مه‌ده‌نیه‌کان، درێژه‌دان به پێشێلکارییه‌کانی سیستماتیکی مافه‌کانی مرۆڤ، هه‌ڵکشانی که‌م وێنه‌ی ژماره‌ی ئیعدامه‌کان، هه‌ڵاواردنی سیستماتیکی جنسی،"ئیتنیکی"و مه‌زهه‌بی.... ساڵێ چه‌ند جار کۆماری ئیسلامی به‌هۆی سیاسه‌تی دژیگهلیو کرده‌وه بێزراوه‌کانی له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌کانی پارێزگاریی له مافی مرۆڤه‌وه مه‌حکووم ده‌کرێ.
له‌وپێوه‌ندییه‌دا، یه‌کی له خاڵه ڕه‌شه‌کان له دوسیه‌ی ٣٧ ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی پرسی ژنه. له کۆماری ئیسلامی‌دا ههڵاواردنو بێبه‌شکردنی ژنان یاسایی کراوه. که‌م ڕۆژ هه‌یه له ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به ڕێژیمه‌وه سووکایه‌تی به ژن نه‌کرێ.
کاربه‌ده‌ستانی ئێران ئیدی نایشارنه‌وه که ئابووری وڵات ئه‌وڕۆ له‌وپه‌ڕی شپرزه‌یی دایه. به‌قسه‌ی مجید انصاری یاردیده‌ری پارلمانیی حسن روحانی (١٠ به‌فره‌نباری ١٣٩٤) "موشکیلاتی ئابووری ده‌وڵه‌ت بێسابقهیه!
دزی‌و گه‌نده‌ڵی له هه‌موو ئاسته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ج کردووه. له ئێرانی ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن نهوتو گاز دا بێکاریی، هه‌ژاری، ئیعتیاد له‌مێژه سنووری ئاساییان تێپهڕاندووهو کۆمه‌ڵگای ئێرانیان تووشی قه‌یران کردووه.
له‌نیزامی مه‌زهه‌بی– ناسیونالیستیی کۆماری ئیسلامی‌دا سیاسه‌تی سهرکوتو هه‌ڵاوارن دژ به نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یره‌فارس نه‌ک هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵکوو په‌ره‌شی ئه‌ستاندووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه له ئێران‌دا به "ئه‌قوام" یان "که‌مایه‌تی قه‌ومی" نێودهنرێن، به‌ڵام ته‌نانه‌ت مافی کهماتێکیشیان بۆ ناسه‌لمێندرێ، حاشا له هوییه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان دهکرێو له سه‌ره‌تایی ترین مافی سیاسی‌و ئینسانی بێبه‌ش کراون.
کۆماری ئیسلامی که بێپسانهوه تێکۆشه‌رانی مافخوازی کورد‌و گه‌لانی دیکه‌ی ژێرسته‌م به‌تاوانی جیاوازیخوازی سهرکوتو ئیعدام ده‌کا، بۆخۆی له درێژه‌ی ٣٧ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریدا، به‌هۆی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی زوڵم‌و زۆری به‌رده‌وام، یاساییکردنی بێعهداڵهتیو هه‌ڵاواردنی نهادینهکراو دژ به نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان، به‌کرده‌وه ئێرانی له باری سیاسیی‌و حقوقییه‌وه دابهشو ته‌جزیه کردوه.
به وردبوونه‌وه له واقعییاتی ئه‌وڕۆی ئێران ده‌رده‌که‌وێ که له سایه‌ی ڕێبه‌رانی سه‌ره‌ڕۆی کۆماری ئیسلامی‌و سیاسیه چه‌وته‌کانیان، ئێران ته‌نیا له باری جوغرافیاییه‌وه، ئه‌ویش به‌زۆر، به‌یه‌کپارچه‌یی ماوه‌ته‌وه!
دوژمنایه‌تی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ دابینکردنی مافی سیاسی کورد له هه‌ر چوار به‌شی کوردستان، ئاشکراتر بووه. هه‌ر له‌وپێوه‌ندییه‌دا، سووکایه‌تی دهسهڵاتبهدهستانو ئورگانه حکوومه‌تیه‌کان به هوییه‌ت، زمان، مێژوو‌و هه‌موو هێماکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌موو سنوورێکی ئه‌خلاقیی تێپه‌ڕاندووه. له‌وکاته‌وه هه‌رێمی کوردستانی باشوور دامه‌زراوه، هیچ دوژمنێک به‌قه‌را کۆماری ئیسلامی هه‌وڵی بۆ تێکدان‌و ناسه‌قامگیرکردنی ئه‌و هه‌ڕێمه نه‌داوه.
ڕێژیمی ئێران بۆ ئاژاوه‌گێڕی‌و دووبهرهکینانهوهو هه‌ڵایساندنی شه‌ڕی کورد به کورد ئه‌وپه‌ڕی "یارمه‌تی" ده‌دا، به‌ڵام کاتێک له به‌شێکی کوردستان باسه‌که دێته سه‌ر پرسی کورد‌و دابینکردنی مافه نهتهوهییو سیاسییه‌کانی کورد، ئیدی ناتوانێ روخساری دوژمنانه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به کورد بشارێته‌وه‌و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی "هاوپه‌یمانی" له‌گه‌ڵ ئه‌م یان ئه‌و حیزبی کوردی، به‌ئاشکراو به‌نهێنی ده‌که‌وێته پیلانگێڕان به‌مه‌به‌ستی پووچهڵکردنهوهو شکستپێهێنان به هه‌ر هه‌وڵێک بۆ دابینکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد!
ئامانجی سه‌ره‌کی ئێستای کۆماری ئیسلامی تێکدان‌و شێواندنی باروودۆخی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌و فڕووفێڵی جۆراوجۆره. زۆربه‌ی چاوه‌دێرانی سیاسی‌و نیزامی له ناوچه‌دا گومانیان له‌وه‌دا نیه که ڕێژیمی ئێران باشووری کوردستانی تووشی شه‌ڕی داعش کردووه.
به‌هۆی پێداگریی ڕێژیم له‌سه‌ر درێژه‌دان به به‌رنامه‌ی ناو‌کی، ئێران له باری سیاسیه‌وه له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دابڕاو ته‌ریک که‌وته‌وه‌و ئه‌و لاساریه بوو به‌هۆی ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مریکاو یه‌کێتی ئورووپا بۆماوه‌ی ١٣ ساڵان سزای قورسی ئابووری‌و سیاسی بخه‌نه سه‌ر ئێران.
کۆماری ئیسلامی دوای ئه‌وه‌ی سه‌دان میلیارد دوڵاری زیان به خه‌ڵکی ئێران گه‌یاندووه، هه‌زینه‌یه‌کی قه‌ره‌بوونه‌کراوه‌ی به‌سه‌ردا سهپاندنو ئابووری وڵاتی وێران کرد، سه‌ره‌نجام به‌رامبه‌ر به ڕۆژاوا به‌چۆکداهات، چووه ژێر باری هه‌موو مه‌رجه‌کانی وڵاتانی ١+٥‌و به‌وجۆره ئێرانی تووشی زیانێکی قورسی ئابووری‌و شکستێکی گه‌وره‌و که‌موێنه‌ی سیاسی کرد.
پێشێلکردنی به‌رده‌وامی یاسا‌و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان. له ماوه‌ی ٣٧ ساڵی ڕابردووه‌دا, بێجگه‌له به‌ڕێوه‌بردنی تێروریزم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و پاڵپشتی له تێروریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی، حه‌وت جاران به‌شێوه‌ی سازماندراو هێرش کراوه‌ته سه‌ر نوێنهرایتیهکانی وڵاتانی بیانی (باڵوێخانهو کونسوولگه‌ری) له تاران‌و مهشهد. کۆماری ئیسلامی له‌وبواره‌دا رێکوردی شکاندووه، دیارده‌ی ئاوا له هیچ وڵاتێکی دیکه له‌و ئاسته‌دا نه‌بینراوه!
له کۆماری ئیسلامی دا تێروریزمی ده‌وڵه‌تی لهنێوخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ڕه‌سمییه‌تی پێدراوه‌و وه‌ک ئامرازێک بۆ گه‌یشتن به ئامانج که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ: بۆ له‌نێوبردنی ئوپوزسیونو دژبه‌رانی سیاسی، بۆ نموونه تێروری ڕێبه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وییهنو بێرلین، به‌مه‌به‌ستی ئاژاوه‌نانه‌و ناسه‌قامگیرکردنی وڵاتانی ناوچه....
ڕێژیمی ئێران به یه‌کێ له دهستئاواڵهترین پاڵپشت‌و یاریده‌رانی تێروریزمی نیونه‌ته‌وه‌یی ناسراوه. وه‌زعێک خوڵقاوه که له هه‌رشوێنێکی ئه‌و دنیایه تێرورو جینایه‌تێک ڕووبدا، خێرا نێوی ئێران دێته کایه‌وه‌و ده‌ستی کۆماری ئیسلامی تێدا به‌دی ده‌کرێ.
هه‌ر ئه‌وه بوو که شوورای ئه‌منییه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌کاتێکدا سزاکانی پێوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی ناو‌کی له‌سه‌ر ڕێژیم هه‌ڵگرت، به‌ڵام ئه‌و سزایانه‌ی که به‌هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ‌و پشتیوانی له تێروریزم، خستبوویه سه‌ر کۆماری ئیسلامی، هێشتوونیه‌وه.
کۆماری ئیسلامی ده‌وری سه‌ره‌کی له هه‌ڵایسانی شه‌ڕی سوننه‌و شیعه گێڕاوه‌و به ده‌خاله‌تی نیزامی ڕاسته‌وخۆ له یه‌مه‌ن، عێڕاق‌و به‌تایبه‌تی حوزووری به‌رچاو له شه‌ڕی سوورییه‌دا، ناوچه‌که‌ی کردۆته بوشکه‌ی باڕووت.
مێژووی ٣٧ ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی نیشانی ده‌دا که ئه‌و ڕێژیمه بڕوای به ئازادی‌و ویست‌و داخوازه‌کانی خه‌ڵک نیه‌و بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ته‌نیا پشتی به زۆری سه‌رنێزه‌و سه‌رکوت له ژووره‌وه‌و به ئیدامه‌ی سیاسه‌تی ئاژاوه‌گێڕی‌و تێرور له ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ستووه.
کۆماری ئیسلامی پرسی ناو‌کی گرێدابوو به "غرور ملی"، کردبوویه پرسی پرستیژ‌و ئیقتدار بۆ نیزام‌و به‌رده‌وام دروشمی "انرژی هستهای حق مسلم ماست"و "آ‌مریکا هیچ غلطی نمی‌تواند بکند"و ....دووپات ده‌کرده‌وه. ئێستا ناچار بووه واز له‌هه‌موو ئه‌و قسانه بێنێ.
به‌دوای ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌دا له به‌رامبه‌ر وڵاتانی ڕۆژاوایی دا، ڕێژیمی ئێران وه‌ک هه‌موو ڕێژیمه دیکتاتورییهکانی پێش خۆی، پێیوایه ده‌بێ شکستهکانیی به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌وه، به سه‌رکوتی بهربڵاوترو چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵک له نێوخۆدا قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.
باروودۆخی ئه‌وڕۆی ئێران ده‌یسه‌لمێنێ که "حسن روحانی"یش له جهههرو ناوه‌رۆک دا جیاوازێکی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ باقی ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی نیه‌و جێگایه‌ک بۆ هیوا به ئاڵووگۆڕی موسبه‌ت له ده‌وڵه‌تی روحانی دا ناهێڵێته‌وه.
به‌کورتی، کۆماری ئیسلامی له‌نێوخۆیدا تووشی ململانه‌ی باڵهکانو قه‌یرانی ڕه‌وایی هاتووه، بڕوای به خۆی له‌ده‌ست داوه‌و له‌رزۆک بووه، به‌ڵام له‌خۆڕا نه دهڕووخێو نه ناچار به ڕێفورمی بنهڕهتیو پێویست ده‌کرێ.
ڕێژیم ته‌نیا به خه‌باتی هاوبهشو به‌رده‌وامی گه‌لانی ئێران ناچار به پاشه‌کشه ده‌بێ: یان په‌یامی خه‌ڵک دهبیستێو مل بۆ ئاڵووگۆڕی ئه‌ساسی ڕاده‌کێشێ که چاوه‌ڕوان ناکرێ، یان وه‌ک ڕێژیمی شا، کاتی ده‌گاو ئیدی هیچ هێزێک پێشی ڕووخان‌و ڕۆیشتنی ناگرێ.
به‌ڵام خاڵی به‌هێزی کۆماری ئیسلامی له‌وپێوه‌ندییه‌دا پڕشووبڵاویو هاودهنگنهبوونو لاوازی ئوپوزسیونی دێموکرات‌و سێکوولاره.
ئه‌و بۆچوونه دروست نیه که گۆیا ئوپوزسیونێک نه‌ماوه! ئوپوزسیون هه‌یه‌و زۆریش به‌ربڵاوه، به‌ڵام چون ئالترناتیفێکی دێموکراتیک به‌دی ناکا، یهکدهنگو چالاک نیه.
خه‌ڵکی ئێران ٣٧ ساڵه له‌ژێر حاکمییه‌تی ئیستبدادیو زوڵم‌و زۆر‌و سه‌رکوتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی‌دا ژیانێکی تاقهتپڕووکێنو پڕ له مه‌ینه‌تی تێپه‌ڕ دهکهنو وه‌زاڵه‌هاتوون. خه‌ڵک ئاماده‌یه پشتیوانی له ئوپوزسیونێکی یه‌کگرتووو دێموکرات، ههمهلایهنو به‌به‌رنامه له ئێران‌دا بکا.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا، پێکهاتنی حیزبه کوردستانیهکانو دابینکردنی یهکڕیزیو هاوکاریی له‌نێوخۆیاندا، ده‌توانێ ببێته هه‌وێنی دروستبوونی ئیتلافێکی به‌رین له ئێران دا.
به‌ڵام کورد ده‌بێ له‌پێشدا ماڵی خۆی ڕێکبخا! کورد بهیهکگرتووییو یهکدهنگیو هێنانه‌ئارای به‌رنامه‌یکی واقعبینانهو دێموکراتیک، ده‌توانێ کۆتایی به چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له ئێران‌دا بێنێ‌و ببێته میحوه‌ری یهکێتیو ئاڵووگۆڕ. به‌هیوای ئه‌و ڕۆژه!
---------------------------------------------------------------------------------------------------
ـ بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
