هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بۆ چی دەبێت گەلی کورد بکرێتە قوربانی کێشە‌و ململانەی سیاسی نێوان وڵاتان!

چاپکردن

slemani_-_pkk_pdki_rega_1قەیرانە سیاسی‌و ئەمنیەکانی سوریە‌و ئێراق‌و تورکیە بۆیە دێنە نێو خاکی کوردستان هەتا بەهەموویان پیلانی لە نێوبردنی ئەزموونی سیاسی‌و کۆتای بە حوکمڕانی کوردی لە ناوچەکەدا بێنن. دوژمنی خاك‌و خوێن، ئەگەر خۆی بەدۆستیشت پێشانبدات، هەرگیز دڵسۆز‌و پشتیووانی خواستە سیاسی‌و نیشتیمانیەکان لە کورد ناکات. بۆ یە ڕێبەرانی کورد دەبێت چاو گوێیان کراوەتر لە ساڵانی ڕابردووبێت، دراوسێکانی کوردستان هیچ کامیان بەدڵ پشتگیری لە کورد ناکەن‌و بۆیە دەبێت زۆر بە وشیاری خۆیان لە گەڵ رووداوەکاندا بەرنە پێشەوە‌و بۆ ئەوەی نەکەوینە نێو بەرداشی ئەو مل ملانەی لە شکڵ‌و فۆرمی نوێدا سەری هەڵداوە.

ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست‌و لوێشدا بەشەکانی کوردستان خەریکە دەبن بە جێگای یەك لایکردنەوەی مل ملانەی نێوان زلهێزەکانی دونیا‌و ئەو ناوچەیەی کە روبەری جوگرافیاکەی کوردستانی لێهەڵکەتووە،بە هۆی ستراتیژی‌و بەرژەوەندی ئابووری هێندێك وڵات دەیان هەوێت کۆی قەیرانە جیهانیەکان بۆ پاراستنی هاوسەنگی سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمەڵایەتی بگوازنەوە بۆ نێو خاکی کوردستان بەمەبەستی یەكلایکردنەوەی کێشەکان لە قازانجی خۆیاندا. دروستبوون‌و پەرەگرتنی داعش بە دڵنیایەوە بەهاوکاری‌و پشتیووانی دوژمنانی گەلی کوردپەرەیگرتووە‌و داگیرکاریەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە سووریا‌و ئێراقدا کە بەشەکانی کوردستانیشی خستە ژێر مەترسی دوژمن کارانەی خۆی و، بەڵام گەلی کورد‌و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە گیان‌و خوێن کوردستانی لە دەستی داعش پاراست. هەرێمی کوردستان کە لە گەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی ئێراقدا هاوبەشی سیاسی‌و ئابووری‌و بەڕیوەبردنیان پێکەوە هەیە و، گریبەستێکی دیاریکراوی سیاسی‌و نەتەوەیان لە سەر ئەرزی واقعدا پێك هێناوە‌و ، ئەو قەیرانەی داعش بەدوایخۆیدا هێناوە لە ناوچەکەد، بەدڵنیایەوە زیانی زۆر گەورەی بەژێرخانی ئابووری‌و گەشەکردنی ژیانی ئابووری‌و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتانە گەیاندوە کە داگیریانکردوە یان پەرەیان بە کێشە‌و ئالۆزی سیاسی‌و ئەمنیداوە. داعش لە ڕێگای بەتاڵانبردنی سەروەت‌و سامانی نیشتمانی گەلان‌و دروستکردنی ئاژاوە‌و نائەمنی ، گەلێك قەیرانی ناهەمواری بەرهەم هێناوە‌و ئاسایش‌و ئارامی خەڵك‌و ناکۆکیە سیاسی‌و کۆمەڵایەتیەکان‌و دورستبوونی قەیرانی گەورەی ئابووری کە بەگشتی وەك مەترسی‌و هەڕەشەی دیار لە سەر ژیانی هاو وڵاتیان ئەژمار دەکرێن، لە سوریە‌و ئێراق ، بە هەرێمی کوردستانیشیەوە، فشاری زۆری لە سەر ژیانی هاونیشتمانیان دروستکردوە. بەڵام ئەوەی لێرەدا پێویستە کەمێك لێی بڕوانین‌و سەرنجی بدەینێ‌و بەچاوی لێكدانەوە‌و هەڵسەنگاندن تێیڕامێنین، ئەو خاڵە جەوهەری‌و گرینگەیە کە" بۆچی دەبێت خاکی کوردستان بەدرێژای مێژووی سیاسیەوە، وەك نەتەوەیەكی گەورەو بندەست‌و بێ وڵات ببێتە شوێنی یەك لایکردنەوەی کۆی ئەو کێشە‌و ناکۆکیانەی کە زلهێزەکان‌و داگیرکەرانی خاکی کوردستان لە نێوانیاندا دێتەکایەوە ". بۆ چی هەر دەبێت گەلی کورد بکرێتە قوربانی کێشەو ململانەی ئەو هێزانەی کە هەوڵی خۆسەپاندن‌و بەرفراوانترکردنی هێزی خۆیان دەدەن. پاش پێکانی فڕۆکە شەرکەرەکەی روسیا بە هۆی هێرشی ئاسمانی تورکیە‌و کوژرانی فڕۆکەوانەکەی، لە سەر سنووری نێوان سوریە‌و تورکیەدا( کوردستان) ئەو دەرفەتەی بۆ روسیا پێك هێنا کە بەکردەوە بێتە نێوکایەکە بۆ لێدان‌و لە ناوبردنی داعش کە هاتنەناوەی روسیا بە دوومەبەست بوو.

 

slemani_-_isis_-_peshmarga_2


 یەکەم: روسیا ویستی ئەو دەرفەتە لەدەست نەدات بۆ ئەوەی خۆی بەسەر ناوچەکەدا فڕزبکاتەوە‌و سنوورێك بۆ ئەمریکا‌و هاوپەیمان دابنێت‌و سوریە لە مەترسی پێلانەکانی تورکیە بپارێزێت.

دوو: روسیا زۆر زیرەکانە قەیرانی کەوتنەخواری فڕۆکەی وڵاتەکەی وەك فشار‌و دوورخستنەوەی تورکیە لە قەیرانی سوریەدا بەکار هێنا‌و چەند جارێك بەجیدی هەڕەشەی لە تورکیە کردوە‌و ئەو بەڵگانەیشی خستنەروو کە هاوپەیمانی تورکیە‌و داعش دەسەلمێنێت.

بەڵام ئاڵۆزیەکان بەوە کۆتایان پێنەهات‌و بەودوایانە حکوومەتی تورکیەش هێزێکی زۆری لە نزیك "موسڵ" دا جێگرکردوە‌و هاتنی هێزی ئەو وڵاتە بۆ نێو خاكی کوردستان، لێکدانەوە‌و تەفسیری جیا جیا‌و دژ بەیەکی بەدوایخۆیدا هێناوە. هەتا حکوومەتی ئێراق بە پشتیوانی کریملین ماوەی ٤٨ کات ژمێری بۆ چوونەدەری لشکری تورکیە دیاریکردوە‌و کە پێناچێت ئەو ئۆڵتوماتیمەیش دەسەڵاتدارانی ئانکارا بترسێنێت‌و هێزەکانیان لە ئێراقدا پاشەکشێ پێبکەن. کورد پاش سەرهەڵدانی ئەو ئالۆزیانە خەریکە لە نێوخۆیدا تۆشی چەند گۆتاری‌و کێشە‌و ئالۆزی نێوخۆی دەبێت وبە جۆرێك رفتار دەکەن وەك ئەوەی نەیاری یەکتری بن‌و بەو جۆرەش دوژمن‌و پیلانەکانیان کە لە دژی گەلی کورد دایانڕشتووە لە بیر دەکەن. دیارە ئەو پیلان گێڕیەی کە داعش بەدوایخیدا هێناوە، سەرەتا‌و بەرلەهەر شتێك داگیرکەرانی کوردستان بۆ لە نێوبردنی ئەزموونی حوکمرانی سیاسی کورد لە هەرێمی کوردستان بە زیریکیەوە پشتیووانیان لە بەرفراوانبوونی قەڵەمڕەوی گروپی تیرۆریستی داعش کردوە‌و بە شێوەی جۆر بەجۆر هاوکاری‌و چاوساغیان بۆکردوە. گەلی کورد‌و سەرکردایەتی سیاسی لە هەلومەرجێکی ئەتۆدا ئەرکی زۆر گرینگ‌و هەستیاری دەکەوێتە سەرشان‌و دەبێت بە گیانی کۆدەنگی‌و هاوپشتی، هاوکاری‌و یامەرمەتی یەکتری بدەن‌و بۆ ئەوەی بەسەر نەیارانیاندا سەربکەون، پێویستە کێشە نێوخۆیەکانیان وەلابنێن‌و لاپەرەیەکی نوێ لەپەیوەندیەکانیاندا هەڵبدەنەوە. ئەگینا بە یەکتری تاوانبارکردن هیچ لە بابەتی مەوزوعی مەسەلەکە ناگۆڕێت. ئەو ئالۆزیانەی کە بەمدوایانە بەرۆکی خەڵکی کوردستان‌و دەسەڵاتی سیاسی کوردی گرتۆتەوە، ئەگەر بێت‌و زۆر بەوشیاری هەڵسوکەوتی لە گەڵدا نەکرێت‌و لەسەر ئەساسی بەرژەوەندی گشتی نەتەوەی بیرکردنەوەی لەسەر نەکرێت، ئەو دەسکەوتانەی بەدەست هاتوون دەکەونە ژێر مەترسی لە نێوبردن.

 

 ---------------------------------------------------------------------------------------------------

  بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌ رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌:

   لاپه‌ڕه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ماڵپه‌ڕ

   لاپه‌ڕه‌ی‌ ماڵپه‌ڕ


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان