هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بەیانییەک

چاپکردن

salah_samadi_logo_webb_1بەیانییەک لەشارێکی ئەم هەرێمە

لەکۆڵانێکی تەنگەبەری پشت ماڵی ئێمە

دیتم چەن مناڵێک دەستی یەکیان گرتبوو

بیری یاری وشەوقی شادی هۆشی گشتی بردبوو

هێندێکیان بە بێ دوو دڵی وزیزبوون

یەک بە دوای یەکدا دەهاتن وریز دەبووە

لەناکاو یەکێکیان دەستی کردبە خوێندنەوەی شێعروپەخشان

بەچەشنێ هاواری دەکرد دونیای هەژاند

 چەن کەسێکیان بەهیمای پێشمەرگەی وڵات

لەجێگای چەک تەختەداریان کردبووە شان

وابەریز وێستابوون ئامادەو نەجیب

یەک بەهاوار دادی کێشا ئەی رەقیب

لەپڕتاو ودەمی ئاوبوونی خۆرەتاو

بۆچرکەیەک جیهانم من نەدیت بەچاو

 

salah_-_beyaniyek_2


گۆێ بیس دەبووم لەگۆشە وکەناری شار

یەک بەوەی دیکەی دەگووت دوبارە بێ باب‌کرا کوردی هەژار

باس لەوەی بوو کە دیسان وا گورگی پیر

کاری خۆێ کردو کوردی گەزیوە ئەمجارەش پیس‌ترلەمار

دیسان وابەبێ کەس مانەوە کوردانی خاکی رۆژهەڵات

نابێ قەت ئاسوودە بێ ونانێ بخوات

دیم مناڵێ دەێهەوێ بە دارو دیوار سەرکەوێ

هەرچی کردم ئارامی نەگرت هەرچی کەدامێ نایهەوێ

هاتەگۆ خاڵە دەزانی کێ شەهید بوو ئەمرۆکە؟

گەرئەوەم لێ بیستو وتم قووربانت بم باسی مەکە

خۆێ پێ رانەوەستا وهاتە باس وباسی کرد

باسی دەریا باسی وریا باسی ئەڵماسی دەکرد

جارجاریش فرمێسکی ئەڕشت وبۆم ئەدوا تاوتاو

ووتی ئەمرۆ مانگیان وا شەهید کردو دوێنێکانەش خۆرەتاو

زمانم لاڵ بوو لە وتەکانی ئەم مناڵە

ئێستاش والە بن گوێمە کە دەێپرسی توخوا خاڵە

تۆبڵەی چمان بەسەربێ گەرنەمانما مانگ ورۆژ؟

یانی کورد مردو تەواو بوو دوژمنانیش دەبنەخۆش؟

وڵامم دایەوە کوڕم خاڵە بێ بە فیدات

دێموکرات رزگارمان دەکات دەماندا نەجات

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان