هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكرات لەپێوەندی لەگەڵ هەوڵە تیرۆریستییەكانی ئەم دوایانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران

چاپکردن

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەپێوەندیی لەگەڵ هەوڵە تیرۆریستییەكانی ئەم دوایانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌:

 

taqinawa_pdki_komala_2


كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان !

كۆڕ‌و كۆمەڵە مرۆڤ‎ دۆستەكان !

نوێنەرانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان !

نوێنەرانی دیپلۆماسی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان !

بە پێی ئاگاداركردن‌و راگەیاندنی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران شەوی هەینی لەسەر شەممە رێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، چەند بۆمبێكی بەهێز لەلایەن رایەڵەیەكی تیرۆریستی دەزگای ئیتلاعاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە دزەكردن بۆ نێو ریزەكانی كۆمەڵە لە یەكێك لە ئۆرگانەكانی شوێنی نیشتەجێ‌بوون‌و مانەوەی بنەماڵە‌و ئەندامانی كۆمەڵە چێندرا كە بە خۆشیەوە پێش تەقینەوە دۆزرایەوە‌و لەلایەن تیمی پسپۆرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پووچەڵ كرانەوە. هاوكات لەگەڵ ئەوە راگەیەندرا كە هەوڵی تیرۆری یەكێك لە ئەندامانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیش پووچەڵ كراوەتەوە بێ‌‎گومان لە ئەگەری سەركەوتنی ئەو پیلانانەدا زیانی گیانی‌و ماڵی بەرچاوی بەدواوە دەبوو.

ئێمە وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ ئەو لایەنانە‌و مەحكوومكردنی ئەو بۆمبدانان‌و هەوڵە تیرۆریستیانە وەبیر دێنینەوە كە هاوكات‌و پێش رێككەوتنە ناوكییەكەی نێوان كۆماری ئیسلامی‌و گرووپی ١+٥ رامانگەیاند بوو كە رێژیمی كۆماری ئیسلامی بە دوای ئەو رێككەوتنەدا هەم دەستە‌و تاقمە تیرۆریستییەكانی بەستراوە بە خۆی بەهێز دەكا كە ئەوەش ئاڵۆزی زیاتری ناوچەی لێدەكەوێتەوە‌و هەم دەستی بۆ كاری تیرۆریستی‌و تەقاندنەوە لە رێگای بەكرێگیراوانیەوە ئاوەڵاتر دەكا‌و لەو بارەوە هۆشداریمان دا‌و هەموو لایەكمان ئاگادار كرد كە بەداخەوە ئێستا بەكردەوە دەبینین.

بۆیە لەو پێوەندییەدا كۆڕ‌و كۆمەڵە نێونەتەوەییەكان، وڵاتانی ١+٥‌و گشت لایەك لە مەترسی كارە تیرۆریستییەكانی كۆماری ئیسلامی بەگشتی‌و بۆسەر بنكە‌و بارەگاكانی هێزەكانی خۆرهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان‌و ... بە تایبەتی ئاگادار دەكەینەوە‌و چاوەڕوانین كە لە هەر رێگایەكی مومكینەوە بەر بە كردەوە تیرۆریستییەكانی كۆماری ئیسلامی بگرن‌و ئەو راستییە لەبەرچاو بگرن كە كۆماری ئیسلامیی ئێران بە بێ‌‎بۆمبی ناوكیش لە نێوەڕۆكی خۆیدا بۆ كۆمەڵگای جیهانی، وڵاتانی ناوچە‌و خەڵكی ئێران مەترسیدارتر.

 

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی

١٠ی ئوتی ٢٠١٥ی زایینی

 

بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

پیلانی تێرۆریستی كۆماری ئیسلامی بۆ ته‌قینه‌وه‌ له‌ ئۆردوگای كۆمه‌ڵه‌ پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان