دوایی ماراتۆنی بیست‌و چه‌ند مانگه‌ی وتووێژ‌و دانیشتن‌و قسه کردن له سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران، توانیان له رێکه‌وتی 23/4/94 هه‌تاوی به رێککه‌وتن بگه‌ن، ڕێککەوتنێک کەر هەرچەند بەڕواڵەتیش بێ هەموو دونیا پێیان باشە.
له هه‌وه‌ڵین ساته‌کانی راگه‌یاندنی ئه‌و رێککه‌وتنه له هه‌موان زیاتر کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌و ئامریکایی بۆ شیکردنه‌وه‌و راگه‌یاندنی ئه‌و رێککه‌وتنه‌و ده‌سکه‌وته‌کانی بۆ وڵاتانی خۆیان بۆ خه‌ڵکی خۆیان هاتنه سه‌ر میمبه‌رو راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڵ خه‌ڵک قسه‌یان کرد‌و رایانگه‌یاند که ئه‌و رێککه‌وتنه بۆ هه‌موو لایه‌ک باشه. هه‌رچه‌ند قسه‌کانیان هاوته‌ریب نه‌بوو ( له‌وانه‌یه له‌داهاتووی نیزیک دا ده‌رزی قسه‌کانیان زیاتریش لێک ئاواڵه بێته‌وه) به‌ڵام لانی که‌م له ساته‌کانی یه‌که‌م دا وایان خۆ نیشان دا که زۆر رازینو تا راده‌یه‌کی زۆر ویست‌و داخوازییه‌کانیان له‌م رێککه‌وتنه‌دا هاتۆته دیو سه‌رکه‌وتوون. ئه‌م رهزایهته له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ ریککه‌وتنه‌که به‌راست براوه - براوه‌یه!؟ یان لایه‌نی خیچاو وه‌ڕووی خۆی ناهێنی؟ ئه‌گه‌ر چاوێک به هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و ماوه‌ی که ئێران ده‌ستی به به‌رنامه‌ی ناو‌کی کردوه‌و ئێستاش قسهکانو روانگه‌ی تیمی دانوستانکارو سه‌رانی ئێران‌و ئامریکا به بنه‌ما وه‌رگرین، ده‌بێ به دوو خوێندنه‌وه‌و به دوو روانگه‌ی ئێران‌و ئامریکا چاوی لێبکری، ئه‌ویش به به‌روپشتی بانگه‌شه‌و کرده‌وه!!
ئێران وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی به هێزی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی وزه‌ی ناو‌کی ده‌دا که به ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌کگرتووه‌کان مهرزهم نه‌بووه. کاری پیتاندنی یۆرانیۆمی له چه‌ند سه‌ت سانتیڤیوژهوه ده‌ست پێکردووه ئێستا گه‌یاندوویه‌ته چه‌ند هه‌زار سانتیڤیوژ، پاشه‌که‌وتی یۆرانیۆمی به بارته‌قای سێ بۆمبی ئه‌تۆم هه‌یه! بنکه‌کانی ناو‌کی له " بۆشێهر" وه بۆ( ئه‌وانه‌ی ئاشکران) "نه‌ته‌نز"و " فۆردۆ"و "پارچین" و" ئه‌راک" ی زیاد کردووه. ترسی ئامریکا‌و وڵاتانی رۆژئاوایی‌و ئیسرائیل له‌وه‌ی که ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی که ههیهتیو ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی له ناوچه‌دا هه‌یه‌تی، ده‌توانێ ببێت به مه‌ترسێکی ئێکجار زۆر گه‌وره له جیهاندا. بۆیه پیویست بوو به شێوه‌یه‌ک قه‌مته‌ر بکرێ‌و پێش به‌و کاره‌ی بگیرێ که هه‌م بتوانێ ئێران ده‌ژێر چاوه‌دێری ئامریکا‌و وڵاتانی رۆژئاوایی دابێ، هه‌م پێش به کێبه‌رکێی ناو‌کی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگیرێ.
دوایی بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌ریته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره له لایه‌ن پێنتاگۆن‌و روودانی کاره‌ساتی 11 ستامبر که ئامریکا شه‌ڕی له ماڵه خۆی ڕا ڕاگواسته رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو ئهفغانستانو عێراق تێوهگلانو ئێرانیش بۆ ئامریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پهیوهندیو دۆستایه‌تی نه‌بوو به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ ببوو به گورگه‌که‌ی هه‌یاسی، یانی مه‌ترسی ئێران بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه وای له ئامریکا کردبوو که بڵێ من بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌و به‌رگری له ئێوه له هه‌مبه‌ر مه‌ترسی ئێران له ناوچهمو ده‌بێ خۆتان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئێرانێکی ناو‌کی ته‌یار بکه‌ن. ئه‌وه مه‌سڵه‌حه‌ت‌و به‌رژه‌وندی ئامریکا بوو که بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر‌و هاوکات به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره پێبنێته ئه‌و ناوچه‌یه‌و وێرای شهر به دژی تیرۆر، خۆی وه‌ک ئاڵاهه‌ڵگری رزگاری گه‌ڵانی گیرۆده‌ی دیکتاتۆری پێناسه بکا. له‌ولاشه‌وه هاوته‌ریب بوونی به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌و ئامریکا له ناوچه وای کرد که ئامریکا ده‌ست بۆ سه‌رچاوه‌ی داهاتو هاوپه‌یمانی بێ قه‌رار مه‌دار نه‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یانزانی که ته‌واوی ئاوره‌که له گۆڕی ئێران هه‌ڵده‌ستێ به‌ڵام ده‌ستی بۆ نه‌برد. چوونکه هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا له لایه‌ک ببووه گورگی ههیاسیو له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ بردنه پێشی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستی گه‌وره، بۆ جودا کردنه‌وه‌و ته‌فریق کردنی نه‌ته‌وه‌و ئهتنیکو قه‌واره‌و ئاینهکانو نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و پشێوی‌و شه‌ڕو کێشه نێوانیان پیویست به چهکو خۆراک‌و پروپاگه‌نده هه‌یه.که به‌شی ئایینی به‌تایبه‌ت شیعه‌گه‌ری ئێران توانی رۆڵێکی باش بگێڕێ‌و ده‌گێڕێ! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هاوپه‌یمانانی ئامریکا دیتیان ئێران له‌م دواییانه‌دا به‌ڕاستی له ناو‌کی بوون‌و وه‌دست هێنانی چه‌کی ناو‌کی زۆر نیزیک بۆته‌وه رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئامریکا‌و به هاوکاری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه یه‌کگرتووه‌کان فشاریان بۆ ئێران هێناو توانیان ئێران بێننه سه‌ر مێزی وتووێژ. ئاکامی ئه‌و دانوستانانه بوو به رێککه‌وتنی رێکه‌وتی 23 / 4 /94 هه‌تاوی.
ئێران له هه‌وه‌ڵه‌وه رایگه‌یاندووه که به شوێن وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوه‌کی نییه. به‌ڵام به هیچ یه‌ک له پێشنیاره‌کانی ولاتانی رۆژئاوا‌و ئاژانس رازی نه‌بوو له‌بڕی دابینکردنی پێداویستی یۆرانیوم بۆ کار‌و باری پزیشکی‌و به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با. ته‌نانه‌ت رێبه‌ر رایگه‌یاند که ئه‌وان به‌دوای چه‌کی ناو‌کی نین‌و به حه‌رامی ده‌زانن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌تۆمی بوونی خۆیان به ئاشتیخوازانه‌و بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانه له قه‌ڵه‌م ده‌دا به‌ڵام هه‌ڵوێست گرتنیان له هه‌مبه‌ر دنیا‌و توندئاژۆیی‌و توتالیترو سه‌ره‌رۆیی‌و پاوانخوازی وای کرد که رۆژئاوا زیاتر گومان له راستی ئێران‌و کاره‌کانی ناو‌کی بکا. ته‌نانه‌ت له‌م دواییانه‌دا په‌ره‌پێدانی جموجۆڵه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی له سورییه‌و لوبنان‌و عێراق‌و بهحرینو یهمهنو دنیای عه‌ره‌ب، به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان به ته‌واوی هه‌ستی به مه‌ترسی ئێران له ناوچه‌که کرد. دیاره له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیش چۆنه!؟ له‌و لاشه‌وه له کاره‌کانی ناوکیش دا گه‌مه‌ی ههزارودوولای ده‌ست پێ‌کرد. زۆر ناروون ده‌ستی به چاڵاکی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی وزه‌ی ناو‌کی کرد که له هه‌ڵسووکه‌وتی خۆی دا وای نیشان دا هه‌رچه‌ند به قسه ده‌ڵێ نایهه‌وێ چه‌کی ناو‌کی به‌رهه‌م بێنێ به‌ڵام به پێی راپۆرتی ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه‌یه یهکگرتووهکانو ئامار‌و راده‌ی زۆری پیتاندن‌و په‌ره‌پێدانی ناوه‌نده‌کانی پیتاندو ... هه‌موو ئه‌و گومانه ده‌سلمێنن که ئێران خه‌ریکی وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوکییه.
به ده‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه دانوستاندن بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنی ئێران‌و وڵاتانی پێنج زێده یه‌ک ده‌ست پێده‌کا. هه‌روه‌ک له هه‌وه‌ڵه‌وه له لایه‌ن ئێرانه‌وه داغکراو ببوو به بنه‌ماو مه‌رج ده‌با هه‌ر دوو لا تێیدا براوه‌بن، له کۆتایش هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا هه‌دووک وانیشان ده‌ده‌ن که به‌ڕاست براوهنه!! به‌ڵام دیسانیش ئه‌و رێککه‌وتنه به دوو گۆشه نیگای بانگه‌شه‌و کردار ده‌بێ چاو لێبکرێ!.
ئه‌و رێککه‌وتنه بۆیه ئێرانی تێدا براوه‌یه چوونکه له هه‌وه‌ڵه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که نیازی وه‌ده‌ست خستنی چه‌کی ناو‌کی نییه! بۆیه ده‌ست هه‌ڵگرتنی ئێران له به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ناو‌کی هیچ له زاتی پرسه‌که ناگۆڕێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هیوای وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناو‌کی نه‌بووه که چی له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌دا گه‌لێک پووانو ئیمتیازی وه‌رگرتووه که جیا له هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییهکانو سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه پێشێلکاری کردنی مافی مرۆڤ، وه‌رگرتنی گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌و درێژ کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامییه. ده‌گێڕنه‌وه له ناوچه‌ی موکریان نه‌خۆشی تاعوون یان وه‌با هاتبوو ئاغایه‌کی شاروێرانیش که (شاره‌زای بڕینه‌وه‌ی ره‌ز ده‌بێ ) له ترسی مردن به‌و نه‌خۆشییه په‌نا بۆ خانه‌قای شێخی بورهانی ده‌با ماوه‌یه‌ک که له‌وی ده‌بێ رۆژێک شێخ پێی ده‌ڵێ فڵانکه‌س ده‌ڵێن تۆ شاره‌زای برینه‌وه‌ی ره‌زی ده‌بێ ساڵێکی دیکه بێی ئه‌و مێوانه‌ی خانه‌قا چاک بکه‌ی! ده‌ڵێ به چاوان بۆ سبه‌ی یه‌کسه‌ر ده‌ڕواته‌وه بۆ دێیه‌که‌ی خۆی! لێی ده‌پرسن ئه‌وه بۆ هاتییه‌وه ده‌ڵێ من نامرم شێخ فه‌رمووی ده‌بێ ساڵێکی دیکه بێی باغمان بۆ چاک بکه‌ی ئه‌وه دیاره من نامرم! گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی ئێرانیش مانه‌وه‌و درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی چوونکه ماوه‌ی چاوه‌دێری وڵاتانی رۆژئاوای له‌سه‌ر بنکه ناوکییهکانو کاره‌کانی ناو‌کی ئێران له پازده بۆ بیست‌و پێنج ساڵ درێژه‌ی ده‌بێ! له هه‌مان کاتدا وه‌رگرتنی مه‌شروعییه‌تی ئه‌وه‌ی که وڵاتانی زلهێزی جیهانی حیسابی ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن دهسهلاتو زلهێزی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بۆ دهکهنو ولاتانی ده‌ورووبه‌ریشی پێ پابه‌ند ده‌که‌ن که مل که‌چی ئه‌وه رێککه‌وتنه بن! ئه‌وه‌ش ئێران ده‌ست ئاواڵه‌تر ده‌کا له جموجۆڵ له ناوچه‌که‌دا. ده‌نا ئازاد کردنی چه‌ند سه‌ت میلیارد تمه‌ن بۆ ئه‌و زۆر جێگای بایه‌خ نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به چه‌ند قات خه‌رجی هێزه‌کانی تیرۆری له ده‌ره‌وه‌ی ولاتی ده‌کا یان به چه‌ند سه‌ت قات له نێوخۆی وڵات دزراوه‌و شاردراوه‌ته‌وه که ئاشکراش بووه که‌س خۆی پێوه ماندوو نه‌کردووه! ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا ده‌سکه‌وتی سهرهکیو بنه‌ڕه‌تییه بووژانه‌وه‌ی رژێمه به هۆی لابردنی سزاکان‌و وه‌رگرتنی فتوای مانهوهیو ئه‌ستاندنی مهشروعیتی ده‌سه‌لاتی نگریسی خۆیه‌تی. لانی که‌م 15 هه‌تا 25 ساڵ ته‌مه‌نی رژیم دریژ کرایه‌وه. ئه‌وه‌ش تاکتیکی کۆماری ئیسڵامییه له ناوخۆ که توانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش جواب بداته‌وه. ئه‌ویش ره‌نگ گۆڕین‌و چه‌واشه کردنی خه‌ڵکه. ده‌سه‌ڵات یان ده‌وڵه‌تی له سێبه‌ر له هه‌ڵبژاردن‌و هێنانه سه‌رکاری ده‌وڵه‌ته‌کانی ریفۆڕمخوازو بناژۆخوازو شیرهوتین، ته‌نیا بۆ فریودانی جه‌ماوه‌ره‌و به‌س.
له‌و لاشه‌وه ولاتانی زلهێز ده‌ڵێن ئێرانمان وا چوار میخه کردووه که قه‌ت ناتوانی بۆ لای ناو‌کی بوون بچێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لابردنی گه‌مارۆکان به مه‌ودای زه‌مانی‌و ئه‌رخه‌یانی وڵاتانی رۆژئاوایی له ئێران ده‌بی، چاوه‌دێری ته‌واومان له‌سه‌ر بنکه‌کانی ناوکی‌و نیزامی ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ( راستی ئازمایی) _ له‌به‌ر دڵی ئێرانی ناڵێن لێپرسینه‌وه ده‌که‌ین له پسپۆرانی ناو‌کی به ده‌زگای ( دروغ سنج)! _ کاره‌کانی ناو‌کی به ته‌واوی ده‌ژێر چاوه‌دێری دا ده‌بی که پیتاندنی له سی‌و حه‌فتاوپێنج له سه‌ت زیاتر نهبیو ئه‌و یۆرانیۆمه بیست له‌سه‌تی له ئێران پاشه‌که‌وت کراوه لێی وهردهگیریو به پێخۆرو به‌ڕادده‌ی پیویست بۆی دابین ده‌کرێ. له‌هه‌مان کاتدا جۆری کاری بنکه‌ی ئه‌راک له ئاوی قورسه‌وه به ته‌واوی ده‌گۆڕدرێ. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی رژێم به هێڵی سووری نێو دهبردنو چه‌ند جار رێبه‌ر پێداگری له‌سه‌ر کردبوون هه‌مووی بهزێندراونو ژێرپی خراون. ئه‌وه ته‌سلیم بوون‌و خواردنه‌وه‌ی جامی زه‌هره له لایه‌ن رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی! به‌ڵام وه‌ک خومه‌ینی به جه‌رگ نییه که راسته‌و خۆ هه‌موو شتێک وه‌ستۆ بگری‌و به راشکاوی رایبگه‌یه‌نێ! هاتووه له قسه‌کانی رۆژی جه‌ژن دا شه‌ریک بۆ خۆی داده‌تاشێ! هه‌ر چه‌ند وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا پووانو ئیمتیازی باشتری پێوهرگرتوون.
کۆتاییدا ده‌بێ بڵێین که ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌توانێ له ره‌هه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی ئێرانیش دابێ ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تانێک مابیو به‌ره‌ی لاوی شۆرش نه‌دیوو خاوه‌ن وزه‌و بیرمه‌ند هه‌له‌که نقۆزێتهوه _ چوونکه زۆربه‌ی خه‌ڵک به تایبه‌ت به‌ره‌ی پیری ئه‌مرۆو لاوی سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌و ئۆپۆزیسیونی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هه‌موو جۆره‌کانی چاوه‌ڕوانی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی بۆ لادانی کۆماری ئیسلامی بوون! _ ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌توانێ ئه‌وان به ته‌واوی نا‌ئومێد له‌م پرسه بکاو ناچاریان بکا بیر له رێگه چاره‌یه‌کی دیکه بکه‌نه‌وه! هه‌تا بتوانن رێگای رووخانی رژیم له ده‌رزی گه‌رانه‌وه بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵکی ناوخۆ‌و ئیمان به‌خۆ بوون سه‌یر بکه‌ن. وه‌ک چۆن به یه‌کگرتوویی توانیان له‌هه‌مبه‌ر رژیمی پاشایه‌تی خۆ رابگرن‌و له به‌ینی به‌رن هه‌میسان ئه‌و رووحه یه‌کگرتووه زیندوو بکه‌نه‌وه‌و به ده‌ستی به‌تاڵ به ئیمان به‌خۆ له‌و رژێمه‌ش وهخۆکهونو کۆتایی به رژێمی ویلایه‌تی موتڵه‌قه فه‌قییه بێنن. به‌هیوای ئه‌و رۆژه.
