"نسکۆ و دابڕان" ناوی کتێبێکی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشیی حیزبی دێموکڕاته که بابه‌ته‌کانی له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری شه‌هید بوونی سکرتێره‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها سێ ئینشعاب له‌م حیزبه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه. دیاره وشه‌ی "نسکۆ" ئاماژه به کاره‌ساتی شه‌هید بوونی ڕێبه‌ره‌کان ده‌کا و وشه‌ی "دابڕان"یش ئاماژه به کاره‌ساتی ئینشعابی لایه‌نه‌کان له حیزب ده‌کا و ئه‌م خاڵه هاوبه‌شه‌ی هه‌ردوو ته‌وه‌ر پێکه‌وه کۆ ده‌کاته‌وه بریتییه له لایه‌نی تراژیکی ئه‌م ڕووداوانه و به "کاره‌سات" زانینی هه‌ردووکیان. کاره‌ساتێکیان، له ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموکڕاتیکی کورده‌وه زه‌بری له جه‌سته‌ی حیزب وه‌شاند و کاره‌ساته‌که‌ی تریش له ناوه‌وه، جه‌سته‌ی حیزبی زامدار کرد و تووشی ترۆمایه‌کی ترسناکی کرد.
به‌ر له‌م کتێبه، به‌ڕێز عه‌بدووڵلا حه‌سه‌نزاده‌ش له کتێبی "ئه‌زموونی خه‌بات"دا ڕیوایه‌تی خۆی و شێوه‌ی تێگه‌یشتنی خۆی و لایه‌نه‌که‌ی خۆی له ئینشعاب به دوور و درێژی باس کردبوو. دیاره کتێبی "نسکۆ و دابڕان"یش ڕیوایه‌تی به‌رێز هیجری و چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی ئه‌و له بابه‌تی ئینشعاب شرۆڤه ده‌کا. ئه‌گه‌رچی له زۆر شوێنی کتێبی "ئه‌زموونی خه‌بات"دا که‌ڵک له ئه‌ده‌بیاتێکی سووکوچرووک و دوور له پرێستیژ و پێشینه‌ی خه‌باتکارێکی شێست ساڵه، به دژی ڕکه‌به‌ره سیاسییه‌کان وه‌رگیراوه، به‌ڵام دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه، ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان به ده‌ربه‌ستی "زمانی پاکوخاوێن" ده‌زانن، بێده‌نگییان له‌و شێوه ده‌ربڕینه کرد و چاویان لهحاستی ئه‌م چه‌شنه قسانه چووقاند.
ماوه‌یه‌ک دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی کاک مسته‌فا، به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده‌ش له دووتوێی نووسراوه‌یه‌کدا به‌ناوی "ڕوون کردنه‌وه یان هه‌ڵبه‌ستنی مێژوو" تێبینیه‌کانی خۆی له‌سه‌ر کتێبه‌که‌ی کاک مسته‌فا ده‌ربڕی. ئێستا به دوور له شه‌ڕه‌دندووکه‌ی جه‌ناحی و پێکهه‌ڵپڕژانی تاکه‌که‌سی و هه‌ر به‌ته‌نیا به نیازی ڕوون کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له که‌لێنه تاریکه‌کانی بڕگه‌یه‌ک له مێژووی هاوچه‌رخی کورد و هه‌روه‌ها به نیازی بردنه سه‌ری ستانداردی کاری سیاسیی دواڕۆژمان، ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌باره بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێب و نامیلکانه و هه‌روه‌ها بۆ شیکردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی ئێستامان، وه‌ک هه‌لێکی له‌بار ده‌قۆزینه‌وه و هیوای ئه‌وه ده‌خوازین نه‌هێڵین نووسینی ساخته جێ به مێژووی ڕاستبێژانه لێژ بکا و شێواندنی حه‌قیقه‌ته‌کان گڵۆڵه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ده‌قودۆغر و بێپێچوپه‌نا بخاته لێژییه‌وه و له ڕووباری خوڕێنی ڕووداوه زۆر و زه‌وه‌نده‌کاندا قرخه‌ی لێ ببڕێ.
با هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه‌شدا ئاماژه به‌م ڕاستییه بکه‌ین که ئامانجی ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا نه لایه‌نگری کردن له که‌سێکی تایبه‌ته و نه کوتانی که‌سێکی تایبه‌تی دیکه‌یه. له‌م نووسراوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌ک لایه‌نگری لێ کرابێ، ئه‌م دیارده‌یه یه‌کڕیزی و یاساپارێزی و خه‌باتی بێ ئیددیعا بووه و ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌کیش به‌رپه‌رچی درابێته‌وه، ئه‌و دیارده‌یه ئینشعاب و پێشێل کردنی یاسا و هاشوهووش و خۆهه‌ڵکێشانی بێبنه‌ما بووه. جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک به ویست وبڕیاری خۆیان هه‌ر کام له‌م ڕێبازانهیان هه‌ڵبژاردبێ ئه‌وا به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی خۆیان ده‌ستی لاواندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌یان به‌سه‌ردا هاتووه یان به‌پێچه‌وانه به‌ر چه‌پۆک و چه‌مۆڵه‌ی که‌وتوون. ئه‌گه‌ر جێگای ئه‌کته‌ره‌کانی ڕووداوه‌کانیش گۆڕابان واته کاک مسته‌فا ببا به "ڕه‌مزی بزووتنه‌وه‌ی ئینشعاب" و حه‌سه‌نزاده‌ش ببا به لایه‌نگری به‌کرده‌وه‌ی یه‌کڕیزی و ڕه‌چاو کردنی یاسا و ڕێسا، ئه‌وده‌م جێگای ڕوانینی ئافهرینبێژ و ڕوانینی شهرمهزارکهرهوهی ئه‌م نووسینه‌ش ده‌گۆڕا و هه‌ر کاراکتێره‌ی جێگه و پێگه‌ی شایانی خۆی پێ ده‌بڕا و پێ ده‌درا.
دیاره گرینگیی کتێبه‌که‌ی کاک مسته‌فا له ناوه‌رۆکه‌که‌ی و هه‌روه‌ها له‌م ڕوانگه‌یه دا خۆی حه‌شار داوه که به‌ڕێزیان نوێنه‌رایه‌تی ده‌کا، به‌ڵام گرینگی "نسکۆ و دابڕان" له پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی نووسه‌ری "ڕوونکردنه‌وه"ش له‌و بهڵێنییهش که گوایه وڵامی ڕه‌خنه‌گره‌کانی ناداته‌وه، به‌دیار ده‌که‌وێ. کتێبه‌که‌ی کاک مسته‌فا له‌وه گرینگتر بوو به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده به خه‌مساردی به‌لایدا تێپه‌رێ و ئۆخژنێکی ڕووکه‌ش بکا به ده‌مامکی ئۆقرهلێههڵگیرانێکی به‌ڕاستی.
گرینگیی کتێبه‌که‌ی کاک مسته‌فا نه‌ک هه‌ر له‌و زانیارییانه دایه که نووسه‌ری کتێب به ده‌سته‌وه‌یان ده‌دا، به‌ڵکوو له‌و "گۆشه‌نیگا"یه دایه که نووسه‌ر لێیه‌وه ده‌روانێته ڕووداوه‌کان و له‌و "مه‌نتیق"ه دایه که خاوه‌نه‌که‌ی ڕووداوه‌کانی پێ شی ده‌کاته‌وه. له‌به‌ر یه‌ک ڕانانی "نسکۆ و دابڕان" له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شانه‌ی "ئه‌زموونی خه‌بات" و "ڕوون کردنه‌وه" که په‌رژاونه‌ته سه‌ر پرسی ئینشعاب، به‌راورد کردنی دوو "لۆژیک" و دوو "گۆشه‌نیگای" جیاوازه. لۆژیکێک که ئینشعاب به هه‌ره‌س و نسکۆیه‌کی ڕووخێنه‌ر ده‌زانێ و هه‌وڵدان بۆ ئینشعاب وه‌ک هه‌وڵدان بۆ ڕووشاندنی پرێستیژی حیزب و ڕووخاندنی ستراکتۆری حیزب ده‌بینێ، له به‌رانبه‌ر گۆشه‌نیگایه‌کدا که ئینشعاب، وه‌ک کرده‌وه‌یه‌ک وێرای کرده‌وه‌کانی دیکه چاو لێ ده‌کا و ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی ئه‌وه‌یه خاوه‌نی ئه‌م گۆشه‌نیگایه ئینشعاب به بژارده‌ی یه‌که‌م نازانێ، ئه‌گینا ده‌توانێ به‌هاسانی به بژارده‌ی چه‌نده‌می بزانێ و هه‌ر کاتێک که بۆخۆی به‌پێویستی زانی ده‌توانێ به‌هاسانی وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی حازربه‌ده‌ست به‌ڕێوه‌ی ببا. ئێستا که ته‌پوتۆزی ورووژان و هارووژانی ڕۆژانی دوای دابڕان نیشتووه‌ته‌وه و که‌شه‌که له‌قه‌ده‌ر، هێورتر بۆته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م دوو گۆشه‌نیگا ناته‌بایه و ئه‌م دوو لۆژیکه دژبه‌یه‌که له دوو باره‌وه زۆر گرینگه:
بۆ خوێندنه‌وه‌و دانلۆد كردنی هه‌موو كتێبه‌كه به شێوه‌ی PDF كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه.
