وه‌کوو هه‌موو نه‌ریتێکی ساڵانه بۆ رێزگرتن له ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌روه‌ها که‌سێک که له‌و سه‌رده‌مه‌دا شاهیدی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور بووم، به‌رپرسایه‌تیم له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌بوو، به پێویستی ده‌زانم سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ گیانی پاک‌و بێگه‌ردی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه دانه‌وێنم که‌له کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدو بریندار بوون‌و هه‌روه‌ها پاش کیمیایی باران، به‌هۆی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌و یان وه‌کوو کوردێک که ئاواره‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ببوون له جه‌ره‌یانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا له رووی ناچارییه‌وه، گه‌ڕانه‌وه ئێران‌و که‌وتنه به‌ر غه‌زه‌بی پهتو سێداره‌ی رێژیمی دژی گه‌لیی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌و بۆ زانیاریی جیلی نوێ له جه‌ره‌یانی کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه، باس له کورته‌یه‌ک له چۆنیه‌تیی بارودۆخی کادرو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌و خه‌ڵکی ناوچه‌ی نه‌وسوود له هه‌ورامان بکه‌م که که‌متر له میدیا‌و راگه‌یه‌نه‌کاندا ئاماژه‌ی پێ کراوه. ئه‌مانه له راستیدا به‌شی سه‌ره‌کیی کاره‌ساتی ساڵی ١٩٨٨ له هه‌ڵه‌بجه بوون. له‌به‌ر ئه‌وه که ٢٤ کاتژمێر پێش هێرش بۆسه‌ر ناوچه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و خورماڵ‌و شاره‌زوور، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشه‌کانی خۆی بۆسه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ناوچه‌کانی نه‌وسوود هه‌تا ده‌گاته ریشاو جێگیر ببوون، ده‌ست پێ کرد.
له‌م ههڵمهتو په‌لامارانه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که رێژیم زیاتر له یه‌ک ساڵ بوو هێزه‌کانی خۆی بۆ ئه‌م شه‌ڕه ئاماده ده‌کرد، به چه‌کی قورس‌و نیمچه قورس، هێزی ئامووزش دراوی تایبه‌تیی بۆ ئه‌و شه‌ڕه ته‌یار کردبوو‌و له پشتیوانیی هیلی کۆپته‌رو تۆپخانه به‌رخوردار بوو، پاش چه‌ندین هێرشی یه‌ک له دوای یه‌ک، به هێزو بازووو فه‌رمانده‌و کادرو پێشمه‌رگه‌کانی هێزه‌کانی شاهۆی هه‌ورامان، هێزی زاگرۆس سه‌ربه مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی ئه‌و کات‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی هێزی به‌رگری، تێک شکا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی نیشتمانییه‌وه ئاگادار کران، به‌ڵام به‌هۆی ته‌سلیم بوونی بێ به‌ربه‌ره‌کانێی ئه‌رتشی عێراق له‌و هێرشه بۆ ئێمه جێی سه‌رسوڕمان بوو. شه‌ڕێک له‌و ناوچه‌یه که ئێمه تێیدا بووین رووی نه‌دابوو هه‌تا قه‌ناعه‌ت به نه‌مانی ئه‌و فیلهقه زه‌به‌لاحه بێنین، هه‌ر بۆیه له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین که شوێنه‌کانی پشته‌وه‌ی ئێمه واته ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور گیرابێ، له هه‌مووی گرینگتر سه‌یته‌ره‌یه‌کی عێراق له‌سه‌ر رێگای ''هاوار'' که بۆ هاتوچۆی ئێمه بۆ هه‌ڵه‌بجه دانرابوو، ئاگاداری گیرانی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌بوون، بۆیه دوو رۆژ دواتر به‌ره‌و عه‌نه‌ب گه‌ڕاینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ کیمایی بارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌وڕوو بووین، پاشان به‌ره‌و ''سه‌کنه تاوێره'' پاشه‌کشه‌مان کرد‌و هێزه‌کانی خۆمان به‌و ئیمکاناته‌وه که‌له بنکهکانماندا بوو هه‌تا راده‌یه‌ک ته‌داروک کرد. پاش چوار رۆژ به هاوکاریی کادره‌کانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی‌و حیزبی سوسیالیست به‌ره‌و ''زه‌ڕایه‌ن'' وه‌ڕێ که‌وتین، ئه‌وه که جێگای داخ‌و که‌سه‌ر بوو کاتێک ئێواره هێشتا شه‌و دانه‌هاتبوو، گه‌یشتینه شارۆچکه‌ی خورماڵ به‌هۆی کیمیایی بارانی رێژیمی به‌عسی فاشیست، جه‌سته‌ی گیانلهبهرانو ته‌رمی مرۆڤه‌کان له‌و ده‌ڤه‌ره تێکه‌ڵاو ببوو. ته‌نانه‌ت له‌و رێگایه‌دا هه‌تا گه‌یشتینه ''شانه‌ده‌ر'' ده‌نگی هیچ گیانله‌به‌رێک نه‌ده‌هات. دوو ساڵ پێشتر له ''دزڵی'' ده‌گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌و ''هانه‌گه‌رمڵه''، له بناری سوورێن به‌ره‌و ئه‌و ده‌ڤه‌ره، وه‌رزی شه‌وی پاییز بوو، جریوه‌ی دڵڕفێنی په‌له‌وه‌ره‌کان، هه‌وای پاقژو بێگه‌ردی کوێستانیی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی وه‌بیرهێنامه‌وه که چۆن ئێستا بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ردا کێشاوه. کیمیایی بۆنی ئه‌و هه‌وا دڵڕفێنه‌ی به بۆنی دهرمانو بارووت گۆڕیبوو، بیر له‌و کاته ده‌که‌مه‌وه کاتێک به تاریکیی شه‌و له فکری چۆنیه‌تیی ده‌ربازبوونی خۆمان له ''سهرکهنهتاوێره'' به‌ره‌و ''شانه‌ده‌ر'' بووین که چۆن له بۆسه‌ی پاسداران پاش دوو جار ده‌رباز بووین‌و مه‌یدانه مینه‌کان به فه‌رمانده کارامه‌کانی وه‌ک ''شه‌هید محه‌ممه‌د عه‌زیز قادر'' پاک کرانه‌وه‌و له کۆتایی گه‌یشتنمان له‌نێو شانه‌ده‌ر که‌وتینه سه‌ر مه‌یدانی مینی مۆڵگه‌کانی عێراق‌و پێشمه‌رگه‌یه‌کمان لاقی په‌ڕی هۆکلارهکهشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌رتشی عێراق چاوه‌ڕوانی ده‌ربازبوونی ئه‌و هه‌موو ٨٥٠ که‌سه له چنگ کیمیایی بارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که نوێنه‌رانی ئێمه بۆ ده‌ربازبوونمان پێوه‌ندییان پێوه کردن، به‌ڵام به هێزی نیزامی‌و تۆپ‌و تانک‌و کۆپته‌ر بۆ ماوه‌یه‌ک گه‌مارۆیان داین.
ئه‌و کاره‌ساته پاش کۆنگره‌ی هه‌شته‌می حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رووی دا که هێزه‌کان، کادرو پێشمه‌رگه‌ی حیزب له بۆکانه‌وه هه‌تا جنووبی کوردستان له‌گه‌ڵ شه‌ڕی مان‌و نه‌مان به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه، بۆیه پاش ده‌ربازبوون، شه‌هیدی نه‌مر دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو دهستخۆشیو ماندوونه‌بوونیی له هێزی ده‌ربازبوو کرد‌و هاته زهرایهنو دیداری له‌گه‌ڵ کادرو پێشمه‌رگه شاد کرده‌وه. نامهه‌وێ چۆنیه‌تیی شه‌ڕ، گرفت‌و کۆسپه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌بیربێنمه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور تووشی مه‌رگه‌ساتی ماڵوێرانکه‌ری ئه‌م کاره‌ساته هه‌ڵه‌بجه بوون. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش له جه‌ره‌یانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رێژیمی دژی گه‌لیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌هۆی گرتن‌و زیندانی کردن‌و ئیعدامی کۆمه‌ڵێک له کادرو پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌کانیان که نه‌یانتوانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه ده‌رباز بن که‌وتنه به‌ر په‌لاماری بێبهزهیییانهی رێژیمی تیرۆریستیی کۆماری پهتو سێداره‌و هه‌روه‌ها کیمیایی بارانی حکوومه‌تی بهعسو هه‌تا ئێستاش ئه‌گه‌ر مابن له غه‌زه‌بی ئه‌و رێژیمه نه‌پارێزراون.
به داخه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی کوردستانی باشوور، کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌کوو رێژیمێک که هاوکارو رزگاردهریان بوو، ده‌ناسن، غافڵ له‌وه‌ی که خولقێنه‌ری ئه‌م کاره‌ساته، کۆماری دژی گه‌لیی ئیسلامی بووکه پێشتر هێزه‌کانی خۆی به ئیمکاناتی دژی کیمیایییه‌وه بۆ ئه‌م شه‌ڕه ته‌یار کردبوو، پاش کۆتایی شه‌ڕیش که‌وته تاڵان‌و کاولکاریی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌نانه‌ت رێگای به‌ربه‌ستی بۆ ئوپۆزسیۆنی کورد که ده‌ورێکی کاریگه‌ریان له تێکشکانی رێژیمی به‌عسی عێراق بوو دروست کرد. رێژیمه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا یه‌که‌م جار نییه که کیمیایی باران‌و ئه‌نفالی کورد دهکهنو به‌داخه‌وه پاش هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌نووکه‌ش ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه به فیتی نه‌یاران کورد‌و کوردستان کۆتایی‌یان پێ نه‌هاتووه. شنگارو کۆبانێ‌و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان که رۆژانه شاهیدی شه‌هیدبوونی کۆمه‌ڵێک له رۆڵه‌کانی گه‌لی کورده، به‌شێکی چووکه له درێژه‌ی ئه‌م پیلانانه له دژی کوردستانه.
