وێڕای پیرۆزبایی له هاتنی شهستو نۆیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له سه‌رجه‌م ئازادیخوازان‌و هێزه دێموكرات‌و پێشكه‌وتنخوازه‌كانی كوردستان‌و به تایبه‌تی حیزبی دێموكرات، به گونجاوی ده‌زانم له دهرفهتو دۆخه هه‌ستیاره‌دا، له‌م پێوه‌ندییه‌دا سهرهنجێ ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی ئه‌م بابه‌ته بكه‌م.
كاتێ بارودۆخی زه‌مه‌نیی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له شهستو نۆ ساڵ لهمهوپێش له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستادا به‌راوه‌رد ده‌كه‌ین به ڕوونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ڕه‌نگه له باری پێشكه‌وتنی تێكنۆلۆژیاو گه‌شه‌ی مرۆیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فهرههنگیو ئابووری وڵاتان‌و به تایبه‌ت ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و جوگرافیای كوردستان گۆڕانگاری زۆر ڕوویان داوه به‌ڵام له بارێكه‌وه دۆخه‌كه وه‌ك جاران ماوه‌ته‌وه ئه‌ویش دابه‌شبوونی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه به سه‌ر دوو به‌ره‌ی تێرۆریزم‌و دژه تێرۆردا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا واته ساڵه‌كانی 1324 دونیا له‌گه‌ڵ شه‌ڕێكی جیهانی ماڵوێرانكه‌ردا ده‌سته‌ویه‌خه بوو به‌ڵام ئه‌و ئاراسته بهندییهش نه وه‌ك ئه‌مڕۆ به‌ڵكوو له شێوه‌ی وڵاتانی یهكگرتووو وڵاتانی هاوپه‌یمان خۆی دهنواندو ئه‌مڕۆش له باتی شه‌ڕی جیهانی له شێوه‌ی شه‌ڕه‌كانی جیهانیی یهكهمو دووهه‌م، شه‌ڕێكی جیهانیی دیكه له ئارادایه كه مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌ر ته‌ناهی‌و ئاشتی‌و دێموكراسی له هه‌موو جیهاندا، ئه‌ویش شه‌ڕی تێرۆر‌و تێرۆیزمه. واته ئه‌گه‌ر له شهستو نۆ ساڵ لهمهوپێش بۆشاییه‌ك هه‌بوو له نێوان وڵاتانی یهكگرتووو وڵاتانی هاوپه‌یماندا كه باشترین ده‌رفه‌تی ڕه‌خساند بۆ له‌دایكبوونی كۆمار، له ئه‌مڕۆشدا بۆشایه‌ك هه‌یه له نێوان وڵاتانی پاڵپشتی تێرۆریزم‌و وڵاتانی دژی تێرۆریزمداو ئه‌مه‌ش له چییه‌تی خۆیدا هێشتا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به زیندوویو له قه‌باره‌یه‌كی جیاوازدا هێشتووه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌نده به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاته كه مه‌كۆی هاوكێشه سیاسییه‌كانی كوردستان، كوردستانی ئێران بوو له ئێستادا هه‌رێمی كوردستانی باشوور له ناوه‌ندی پرس‌و باسه جیهانییهكاندایه، ئه‌ویش به بۆنه‌ی هێرشی دڕه‌ندانه‌ی هێزێكی ڕادیكاڵو بناژۆخوازو تێرۆریست وه‌ك خه‌لافه‌تی ئیسلامییه كه به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر دێموكراسی‌و ئاشتی له جیهاندا. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه له‌م پێوه‌ندییه‌دا گرینگه ڕۆڵی مێژووی ئه‌و حیزبه‌یه كه شهستو نۆ ساڵ لهمهوپێش یه‌كه‌مین كۆماری كوردیی دامهزراندو ئێستاش پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه هه‌رچه‌ند ئه‌و حیزبه واته حیزبی دێموكرات له گۆڕه‌پانی خه‌باتدایه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی واقعبینانه سهنگو قورسایی‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه نه‌ماوه‌و نه‌یتوانیوه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی چالاك ڕۆڵی خۆی به جوانی بپارێزێ‌و به‌داخه‌وه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری جیاواز ئێستا تا ڕاده‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته په‌راوێزه‌وه. بۆیه زۆر پێویسته له‌م قۆناغه‌دا كاربه‌ده‌ستان، به‌رپرسان، كادر‌و پێشمه‌رگه‌و دڵسۆزان‌و خه‌مخۆرانی ئه‌م حیزبه به خهسارناسییهكی دروست‌و لۆژیكی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن كه فاكته‌ره‌كانی لاوازبوونیان بۆ داهاتووی خه‌باته‌كه‌یان ده‌سنیشان بكهنو هه‌روه‌ك چۆن له سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا، ڕێبه‌رایه‌تی كورد به خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست له هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئه‌و كاتی دونیا، به ڕێبه‌ریی پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د، به‌ده‌ر له ته‌مه‌نی كورتی‌و هۆكاره‌كانی داڕمانی، كیانێكی كوردیان دامه‌زراند، ئێستاش له‌م ده‌رفه‌ته له‌باره كه‌ڵك وهربگرنو بۆ خه‌ریته‌ی سیاسی داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو به‌تایبه‌ت جوگرافیای سیاسی كوردستان پلانێكی تۆكمه دابنێن. ئه‌گینا زۆر دوور نییه له كوردستانی ئێرانیشدا هه‌مان سێناریۆی ڕۆژئاوای كوردستان‌و پیلانی شه‌نگال دووباره ببێته‌وه‌و هێزێك بیهه‌وێ یه‌ك لایهنهوهو به پاڵپشتی هه‌ندێ هێزی ئیقلیمی‌و وڵاتی ناوچه‌كه داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌وشه‌دار بكات. چونكوو ئه‌مه واقیعێكه كه كوردستانی ئێرانیش له باری فره‌چه‌شنی ئایینی‌و زاراوه‌یی ئه‌و پۆتانسیه‌له‌ی هه‌یه كه ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ ههلپهرهستیو پیلانی له‌و چه‌شنه له لایه‌ن هه‌ر هێزێكه‌وه كه بیهه‌وێ تاكڕه‌وانه‌و یه‌ك لایه‌نه به‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كوردستاندا زاڵ بێت‌و به بێ ئه‌وه‌یكه له بیری قازانجی نهتهوهییو قوازتنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كاندا بێ، له فكری پاراستنی به‌رته‌سكی ئایدیا‌و بهرژهوهندیو قازانجه‌كانی ڕێكخراوهكهیو هێزه هانده‌ره‌كانی خۆیدا بێت.
به‌ڵام به بێ هیچ گومانێ، فاكته‌رێ كه ده‌توانێ ئه‌و مه‌ترسییه له داهاتووی كوردستاندا بڕه‌وێنێته‌وه‌و ئیزن نه‌دات كه گۆڕه‌پانه‌كه بۆ وه‌ها هێزگه‌لێكی هه‌لپه‌ره‌ست خۆش بێت، یه‌كڕیزی‌و یه‌كگرتوویی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌یه كه باوه‌ڕیان به ئاشتی‌و دێموكراسی‌و ته‌بایی هه‌یه‌و له سه‌رووی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌وه ئه‌وه ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌ر شانی حێزبی دێموكراته كه له سه‌ره‌تادا ڕیزه‌كانی خۆی یه‌ك بخاته‌وه‌و دواتریش به دروست كردنی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو حیزبه ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردستاندا، به‌ستێن بۆ دواڕۆژێكی به‌خته‌وه‌رو دابین كردنی ئاسایش‌و هێمنی بۆ ئه‌و پارچه‌ی كوردستان مسۆگرو ده‌سته‌به‌ر بكات.
بۆیه زۆر گرینگ‌و زه‌رووه كه هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات ته‌نیا قه‌تیس نه‌بێته‌وه به كهمپهینهكانو داخوازییه مه‌جازییه‌كان به‌ڵكوو ده‌بێ هه‌موو مانگێگو سات به ساتی ئه‌م ڕۆژانه كهمپهینو داخوازیی به‌رین بن بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموكرات‌و وه‌دیهێنانی ئاواته له‌مێژینه‌كانی نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا.
