هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بەرو کۆتایی رێبازی تێرۆر

چاپکردن

agiri_-_nasle_jadide_rahbari_2روخانی ریژیمی بەعس لە لایان ئامریکا‌و هاوپیمانانی لە عێراقدا بابەتێکی هێنا سەر زمان‌و نێو رای گشتی ئەو بابەتە "سەرهەڵدانی دەسەڵاتی دێمۆکراتیک" لە رۆژهەڵاتی نێوەراستدا بوو.

 مەبەست دەسەڵاتی دێمۆکراتیک دەسەڵاتێکە کە هەڵبژرادەی خەڵک بێت‌و ئاوێنەی ویست‌و خواستی خەڵکی وڵاتەکەی بێت نەبوونی فەرهەنگی پێکەوە ژیان‌و پاوانخوازی هێندێ لایەن‌و پەراوێز خستنی هێندێ لایەنیتر‌و پێبەند نەبوون بە قانون وای کرد خەونی هاتنەدی دەسەڵاتێکی دێمۆکراتیک لە عێراق زۆر کاڵ بێتەوە ،بە هاتنە گۆرێ بەهاری عەرەبی‌و گۆرینی دەسەڵاتی سەرەڕۆ لە هێندێ وڵاتی عەرەبی وەکوو تونس ، میسر‌و لیبی و... دیسان باسی دێمۆکراتیزە بوونی رۆژهەڵاتی نێوەراست‌و باکوور ئافریکا هاتەوە گۆرێ بەڵام هێندی پێنەچوو کە لاینگران دێمۆکراتویستی ئەو ناوچەیە تێگەیشتن کە ئەو شۆرشە یەک لە دوای یەکانی وڵاتانی عەرەبی دێمۆکراسی‌و دەسەڵاتی قانونیان تێدا پەیدا نابێت.

 لە میسر دەسەڵاتی ئیسلامییەکان کە پتر لە ٨٠ ساڵ بوو ئۆپۆزیسیون بوون زۆر زوو دەستیان کرد بە بەرێوە بردنی قانونەکانی خۆیان‌و دەیان بەرێوەبەر گشتی‌و وەزیریان گۆری کەسی باوەر پێکراوی خۆیان لە باتی دانا‌و لە تونس‌و لیبی‌و یەمەن پاش نەمانی دەسەڵاتی دیکتاتۆر ئاقاری گروپ‌و لایەنی دەمارگرژ‌و چەکدار پەیدا بوو‌و لە سوریە ئەسەد‌و هاورێیانی کە ئێران‌و حیزبوڵان تەنانەت دەستیان لە چەکی کیمیایش دەرحەق بە خەڵکی سوریە دانەبردوو‌و چەند گروپی تێرۆریستی هاتنە پانتای شۆرشی خەڵکی سوریە‌و ویست‌و خواستی شۆرشیان بە لارێدا برد‌و وای لێهات کە هەر دەسەڵاتێکی سەرەرۆ‌و دیکتاتۆر لە ناوچەی باکووری ئافریکا‌و رۆژهەڵاتی نێوەراست لادەچێ نە تەنیا دەسەڵاتێکی دێمۆکراتیک شوێنی ناگرێتەوە بەڵکوو تێرۆر‌و ترس دەبێتە بەدیلی سەرەرۆی واتە بەدیلی دیکتاتۆر دەبێت تێرۆر.

 

agiri_-_terorism_-_2


بەگشتی زۆر لایەنی دەرەکی لە هێنانە گۆرێ تێرۆر وەکوو بەدیلی دیکتاتۆریت دەستیان هەبوو بە شێوەیەک کە قاسم سولیمانی فەرماندەری سپای قودس لە ئێران لە کۆبونەوەی بۆ قوتابیانی خوێندنگەی حەقانی دەڵێت : ئێستا ئێمە شەرەمان لە سنووری ئێران دا نەهێشتووە‌و شەری ئێمە لە تونس‌و میسر‌و لیبییە" ڕوون کە وڵاتانی وەکوو عەرەبستان‌و قەتەریش لەو پرۆسەیەدا دەسەتیان هەبووە

تیرۆریستان‌و گروپە رادیکالەکان رۆژ بە رۆژ دەسەڵاتی زیاتریان لەو وڵاتانەی کە شۆرشیان تێدا کرابوو دەگرتە دەست‌و هەتا ئەوەی لە رۆژی ٩ی مانگی ٦ تێرۆریستان دەستیان بەسەر موسڵدا گرت‌و پاش هێرش کردنە سەر موسل دەوڵەتێکان لە بەشێک لە خاکی عێراق‌و سوریە کە خاوەنی نەوتە دادەمەزراند‌و لەگەڵ ئەوەش بوون بە خاوەن ئەو چەکە پێشکەوتوانە کە پێشتر لەلایان دەوڵەتی ئامریکاوە بۆ پاراستنی عێراق داربوو بە لەشکری عێراق

لێرەدا دوو بابەت دەهاتە ئاراوە:

 ١: دەوڵەت لە عێراقدا کە بریار بوو ببێتە دەسەڵاتێکی دێمۆکراتیک نەتەنیا ئەو دەسەڵاتە نەبوو بەڵکوو هێندە لاواز بوو کە توانای پاراستنی خۆشی نەبوو

 ٢: تێرۆریستان لە گروپێکەوە خەونەکانیان بەرو دەوڵەت هەڵکشابوو

پاش پەلاماردانی شنگال لە ٣ی مانگی ٨ لەگەڵ ئەوەی کە ژینۆسایدێک بەبەر چاوی کۆمەلگای جیهانییدا ڕوویدا دەرکەوت کە خەونی تێرۆریستان زۆر لەوە گەورەتر بە سنوورەکانیان رازی ببن‌و ئەوان رۆژ بە رۆژ خوازیاری بەرفراوان کردنەوەی سنووری دەسەڵاتیانن

هەولی ئامریکا بۆ ساز کردنی بەرەیەکی شەر بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ گروپی تێرۆریستی داعش‌و بڵاوکردنەوەی ئێستراتژی نوێ ئامریکا بۆ شەر لەگەڵ تێرۆریستان لە رۆژی ١١ سێپتامبری ٢٠١٤دا لە راستیدا دەکرێت بە دەسپێکی سیاسەتێکی نوێی ئەو وڵاتە سەیری بکەین ئامریکا کە لە سێ ساڵی ڕابردوو بە زۆر بیانوو راستەخۆ خۆی لە قەرەی شەری نێوان دێمۆکراتخوازەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست‌و گروپە تێرۆریستەکان نەدەدا پاش دامەزرانی دەوڵەتێک لە لایان تێرۆریستانی داعشەوە‌و پەلاماری کوردستان لەلایان ئەو گروپەوە هاتە سەر ئەو باوەری کە دەبێت لەو شەرەدا بەشداری بکات‌و بەشداری ئامریکا‌و بەرەی دژە تێرۆر لە شەر لەگەڵ تێرۆریستان لە عێراق‌و سوریە‌و زەختی ئامریکا بۆ دامەزرانی دەوڵەتێکی نیشتمانی لە عێراقدا دەستپێکێکی نوێیە بۆ سەرگرتنەوەی پرۆسەی دێمۆکراسی لە رۆژهەلاتی نێوەراست‌و باکووری ئافریکا‌و دەستپێکێک کە دە دەتوانێ هێوای ئەو زیندوو کاتەوە کە فۆرمۆلی یان دیکتاتۆر یان تێرۆر جێگەی خۆی بە دێمۆکراسی پاش دیکتاتۆر بدات‌و وا دەرنەکەویت کە لە ناوچەیە یان دەبێ دەسەڵاتی دیکتاتۆر بوونی هەبێت یان تێرۆر جێگەی دەگرێتەوە.

یەکەم چاوەروانی کە لە بەشداری ئامریکا لەشەری داعش دا دەکرێت ئەوەیە کە قورسایی سیاسی لە سوریە‌و عێراق بەلای هێزە دێمۆکراتویستەکان لاسەنگ بێت بەڵام ئایا ئەو پرۆسەیە سەرکەتوو دەبێت؟ بێگومان ئەوە پێویستی بە کات هەیە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان