تایبه‌ت به "هه‌ڵۆی كوردستان": سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، تایبه‌ت به "هه‌ڵۆی كوردستان"ی راگه‌یاند كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی زۆری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ره‌و شه‌ڕگه‌كان بۆ به‌رگریی له مان‌و مه‌وجوودییه‌تی خاكی هه‌رێمی باشووری كوردستان وه‌ڕێ كه‌وتن.
دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له بنكه‌ی رێبه‌رایه‌تیی "حدكا" له شاری كۆیه‌ی باشووری كوردستان، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌فته‌ری سیاسی، ستادێكی تایبه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌ندامێكی ده‌فته‌ری سیاسی پێك هاتووه‌و دوێشه‌و هه‌روه‌ها سهرلهبهرانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی گه‌لاوێژی 1393ی هه‌تاوی، هێزێكی زۆری حیزبی دێموكرات به هه‌موو چهكو پێداویستیه‌كانی شه‌ڕه‌وه به‌ره‌و شه‌ڕگه‌كان وهڕێكهوتنو سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش ئاماده‌ی وهڕێكهوتننو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ وه‌ڕێكه‌وتوون پێك هاتوون له پێشمه‌رگه‌كانی هه‌موو شار‌و ناوچه‌كانی هه‌ر چوار پارێزگای كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
وێنه‌ی به‌شێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه به‌ره‌و شه‌ڕگه وه‌ڕێكه‌وتوون
ئه‌گه‌رچی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" زانیاریی وردی له‌سه‌ر راده‌و ناوه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌م هێزانه‌و شوێن‌و جێگهیانو زۆری شتی دیكه... هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی نهتهوهییو نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان بڵاوی ناكاته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه تایبه‌ت بۆ كادر‌و پێشمه‌رگه‌و بنهماڵهكانو ئه‌ندامانی حیزبی دێموكرات له‌سه‌ر ئه‌م بهرخۆداخه پێك هاتووه، ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنه‌بڕیوه‌و هه‌موویان به وره‌ی به‌رزه‌وه ئاماده‌گیان ده‌ربڕیوه بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هه‌ر نه‌یارێكی هه‌رێمی كوردستان كه بیهه‌وێ ئاسایشی خه‌ڵك بشوێنێو ده‌ست درێژی بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا "پشتیوانیی خۆی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پارێزگاریکردن لە کورد‌و لە خاکی کوردستان دەردەبڕێو ئامادەیی خۆی بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک بەپێی توانا" راگه‌یاندبوو.
هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش وتەبێژی فەرمیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، به‌ڕێز حەسەن شەرەفی رایگه‌یاندبوو "بەهەمووو شێوەیەك ئامادەین هاوكاری پێشمەرگەی كوردستان بكەن لە ڕوبەڕوو بوونەوەی ڕیكخراوی تیرۆیستی داعش‌و لەئێستادا چاوەروانی وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستانین"و هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو "هەركاتێك حكومەت هەرێم داوامان لێبكات ئامادەین بۆ رۆیشتن بەرەو پێشەوەی سەنگەرەكانی پاراستنی كوردستان شانبەشانی سەرجەم هێزە كوردستانییەكانی تر بەرگری لەكوردستان بكەین".
ئه‌گه‌رچی دوێنێ عەمید هەڵگورد حیكمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندنو هۆشیاریی نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند كه لە رووی سەربازییەوەو بەپێی ئەو یاسا‌و دەستوورو پەیڕەوە ناوخۆیەی وەزارەتی پێشمەرگە ناتوانین خەڵكی بەشەكانی دیكەی كوردستان وەك پێشمەرگە وەربگرین" به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتووه چراسه‌وزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداریی پێشمه‌رگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان‌و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق‌و شام ناسراو به "داعش"و نه‌یارانی دیكه‌ی هه‌رێم، هه‌ڵكراوه.
ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێ ئه‌وه‌یه كه مێژووی حیزبی دێموكرات پڕه له‌و جۆره شانازیانهو هه‌میشه به‌پێی توانا یارمه‌تیی هێزه‌كانی دیكه‌ی به‌شه‌كانی كوردستانی داوه‌و به جێگه‌ی قسه به كرده‌وه له مه‌یداندایه.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاریی ورد‌و تایبه‌ت له‌م پێوه‌ندییه‌دا...
