هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

خاوەندارێتی خاک و دێمۆکراسی

چاپکردن

agiri_-_nasle_jadide_rahbari_2خاوەندارێتی خاک دەتوانێت جۆری دێمۆکراسی لە ناوچەیەک دیاری بکات بۆ وێنە کوردەکان کاتێ کە خاوەندارێتی خاک بکەن لە دوو ئاستدا بەروڕووی دێمۆکراسی دەبنەوە :

یەکەم : دێمۆکراسی نێوخۆی، لە چاوگرتنی مافی لایەنە جیاوازەکانی نێو کوردستان و وەرگرتنی ڕەوایی دەسەڵاتی کوردی لە تاک و کۆمەلگای کورد.

دوو: دێمۆکراسی دەرەوەی خۆی، کوردەکان لەگەڵ نەتەوەکانی دراوسێ کە لەگەڵیان لە چوارچێوەی سنوورێکی دەسکرد دا دەژی حکوومەتێک دامەزرێنین کە دەبێت لەسەر بنەماکانی پێکەوە ژیانی هاوشانانە و لە لەسەر بناغەی دێمکراسی هاوکۆکی دامەزرابێت

لێرەدا لە سەر دێمۆکراسی دەرەوەی خۆیی دەبێ بلێن پێش دێمۆکراسی دەبێ هەر دوو لایەن بریار بدەن لەسەر ئەوەی کە پێکەوە ژیانێکی هاوشانانەیان هەبێت.

پاش ئەوەی کە هەر دوو لایەن بریاریان لەسەر پێکەوە ژیانی هاوشانانەدا ئەو کات دەکرێت باس لە دێمۆکراسی دەرەوەی خۆی بکرێت کە گونجاوترین شێوەی دێمۆکراسی لەو کاتەدا دێمۆکراسی هاوکۆکییە.

بەو پێیە بۆ دێمۆکراسی دەرەوەی خۆیی پێش هەموو شتێک دەبێ کورد لەگەڵ دراوسێکانی ساغ ببێتەوە و پێکەوە وڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە : ئایا دەکرێت پێکەوە و هاوشانی یەک بژین یان نا؟

ئەگەر جوابی ئەو پرسیارە بەلێ بوو ئەو کات کوردەکان دەچینە قۆناغی دیمۆکراسی دەرەوەی خۆیی کە دەبێت لە سەر بناغەی دێمۆکراسی هاوکۆکی دامەزرێندرێت.

ئەو جۆرە دابەشکردنە کاتێ دروستە کە کوردەکان خاوەندارێتی خاک بکەن ئەگەر کوردەکان خاوەنی خاک بن ئەوە ئەوانیش وێرای نەتەوەکانیتر دەتوانن لە بریاری" پێکەوە ژیانی هاوشانانەدا" بەشدار بن و بچنە قۆناغی دێمۆکراسی هاوکۆکییەوە .

 

agiri_-_xak_2


ئەگەر کوردەکان خاوەنی خاک نەبن ئەوە دەبێت تەنیا لە رێگەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و مافی کەمینە لە هەوڵدابن کە مافەکانی خۆیان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ناوەندیدا دابین بکەن.

لەو قۆناغەدا کورد لەگەڵ چەمکی دێمۆکراسی نێوخۆی و دەرەوەی خۆی بەرەوروو نین و تەنیا لەگەڵ دەسەڵاتێک بەرەوڕوون کە رەوایی خۆی لە خەڵکەکەی وەرگرێت و کوردیش بەشێک لەو خەڵکە دەبێت، کوردەکان لە گەڵ دێمۆکراسی زۆرینە بەڕەروون، بەڵام بەو تێبینیەوە کە ڕەنگە لە هێندێ بواردا مافی کەمینە بۆ نەتەوەی بێ خاک لەچاوبگیرێت.

کاتێ کە دێمۆکراسی زۆرینە چارەنوسی کوردەکان دیاری بکات دەبێ لەو کاتەدا ئەگەر بریارێکیش لە بەرژەوەندی دا نەبوو چوون زۆرینە ئەو بریارەی دەکردووە و بە گشتی کوردەکان لە هەموو وڵاتەکانی کە تێدادەژین کەمینەن بۆیە ناتوانین پێبەندی نەبن.

ئەوە لە کاتێدایە ئەگەر کورد خاوەندارێتی خاک بکات و لە ئاست دێمۆکراسی دەرەوەی خۆی کە دەبێ دێمۆکراسی هاوکۆکی بێت دەتوانێ داوای ئەو دەرفەتە بکات کە ئەگەر بریارێک لە دژی بوو ئەوە ئەو بریارە ڤێتۆی بکات یان ئەوەی ئەو بریارە لە هەرێمی کوردستان بەرێوە نەچێت.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان