هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

لە پێوەندی لەگەڵ سالیادی كیمابارانی هەڵەبجەی شەهیددا

چاپکردن

 لە ساڵرۆژی كیمیابارانی هەڵەبجەدا وەك كەسێك كە شاهیدی ئەو كارەساتەی دڵتەزێنە و بێ‌ بەزییانە بووم ، سەری رێز و كرنۆش دادەنوێنم بۆ هەموو شەهیدانی ئەو تاوانە و هیوای چاكبوونەوەش بۆ هەموو بریندارەكانی دەخوازم.

 

bahrami_-_halabja_2


ئەوەی لێرەدا جێگای سەرنج و تێرامانە ، بارودۆخی ئەو كاتی كادر و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە كە لەو كاتەدا لەو ناوچەیە نیشتەجێ بوون، ئەوش لەو سۆنگەیەوە كە ئەم بەشە لە كادرو پێشمەرگەكانی حیزب كە جێگیرلە ناوچەی هەورامان بوون لە زەر و زیانەكانی ئەم كارەساتە دڵتەزێنە بێبەش نەبوون.

كۆماری ئیسلامی ئێران كە بۆ خۆی یەكێك لە عاملانی سەرەكی كارەساتی هەڵەبجە بوو ، پاش كیمابارانەكە پاش بڵاوكردنەوەی هێزەكانی لە ناوچەكە ، دەربازبوونی ژن و منداڵ و پیر و پەكەتووی توشی گرفتی زۆر كرد ، بۆیە هاورێيانی حیزبی روویان لە ناوچەكانی دەرەوەی هەورامان كرد و تەنانەت بەشێك لە هاوریێانە كە بە هۆكاری زۆر لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە نێوخۆی وڵات دەستبەسەر كران كە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە بەندیخانەكانی ئەو دەسەڵاتە نگریسە مانەوە و تووشی دەیان ئەشكەنجەی روحی و رەوانی و تەنات ئێعدامیش بوونەوە.

بەراستی تەنیا لە حكومەتێكی درەندی وەك كۆماری ئیسلامی دەوشێتەوە كە كەسانێك لە كارەساتێكی جەرگبری وەك هەڵەبجە رزگاریان ببێ‌ و دوای هەر ئەو مرۆڤانە توشی بەندیخانە و دەربەدەری ببنەوە.

لەسەر كارەساتی هەڵەبجەی شەهید لە ماوەی ئەم چەندین ساڵەی پاش ئەو كارەساتە زۆر بابەت نوسراوە، تەنیا من لەم كورتەباسەدا یادێك لەو شەهیدە سەربەرزانە دەكەمەوە و رێز و ئەمەگناسیم بەرانبەر گیانفیدای و لە خۆبردووی ئەو ئازیزانەیە.

هەروەها سڵاو و رێز بەرانبەر بەو ژن و منداڵ و پیر و پەكەتوو و كەم ئەندامانەیە كە لەماوەی چەندین مانگ دا لە زیندانەكانی كوماری ئیسلامی توشی ئەشكەنجەی جۆراوجۆر بوونەوە.

لەو باسەدا یادێك لەو شەهیدە نەمرانە دەكەمەوە كە لە پەلاماری بەربڵاوی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر ناوچەی نەوسوود قارەمانانە ئەو هێزانەیان تێكشكاند.

بە شێویەك كە پاش چەندین جار هێرشی هێزەكانی كۆماری بەناو ئیسلامی لەگەڵ هەڵویستی قارەمانانەی پێشمەرگەكانی هێزی شاهۆ و هێزی بەرگری بەرورووبونەوە .

تەمەنی پر لە سەروەری و ساخی و سڵامەتی بۆ ئەو كەسانە بە ئاوات دەخوازم كە لە جەرەیانی كارەساتی كیمابارانی هەڵەبجەدا ، نیزیك بە 20 كاژێر بە پیادە ، لە ناو بەفر و باران و كیمایی دا قارەمانانە دەرباز بوون. سەرشۆری بۆ كۆماری جەهل و نەزانی و سەركەوتن بۆ بیر و ئەندیشەی ئازادیخوازی و مرۆڤ تەورانەیە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان