کەس کەسی قبوڵ نیە، کەس حازر نیە بە خاتر بەرژەوەندی میڵی دەست لە مەسڵەحەت و مەوقعیەتی خۆی بەردا و هاو کاری برا و هاو خوێن و هاو سەنگەرەکەی بکا بۆ ئەوەی لانی کەم لەم وەزعە چەق بەستوە کە شۆڕشی کورد و حیزبی دێموکڕات تێی کەوتوە نەجاتمان بێ.
دەوەرن هاوڕێیان خوشک‌و برایان لە هەر دوک باڵی دێموکرات بابەبین بە هەوینی ئاشتی با بە هەموومان ئەوە بکەین کە بۆ گەلەکمان قازانجە ویستی شەهیدان و گەلەکهمانە بابە هەموومان فشار بێنین بۆ سەرکردایەتی هەر دوک باڵی دێموکرات و پێیان بەڵێێن ئیمە جوانی خۆمان شەهیدانی خۆمان کەم ئەندام بوونی خۆمان نادەین بە ئێوە بازرگانی پیوە بکەن یەکتر قبووڵ ناکەن بەڕۆن حیزبەکمان بەجی بێڵن
به‌ڕاستی هیچ یەک لە دابڕان و جیابوونەوەکانی حیزبی دیموکرات پێوەندیان بە نەبوون یان هەبوونی دیموکراسییەوە نه‌بوە. ئەوەی گرفتە ئەوەیە کە بەردەوام هێندێک کەس خۆیان لە کەسانیتر بە خاوەنتر، بە مافتر و بە شیاوتر، بە سەوادتر ..... دەازنن. کاتێکیش ئەمەیان بۆ ناچێتە سەر ئەوە بە قەوڵی خۆیان ئەمری واقیع دروست دەکەن و بارگەو بنکەیان جیا دەکەنەوە. هەر چەند ڕۆژیش دوای جیابوونەوەکە دەڵێن خەڵکی کوردستان یەکڕیزی دەوێ. ئیدی چەندە باوڕەیان بەڕای خەڵکی کوردستان هەیە ئەوە با قەزاوەتەکەی بە خودی خەڵک بسپێرین
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ر دوو حیزبه‌كه هیوای به‌خشیه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی موژده‌به‌خشی یه‌كگرتنه‌وه بوون نه‌ک یهکترتۆمهت بارکردن. یه‌كگرتنه‌وه ی حیزبی دێموكراتی كوردستان و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وڵامدانهوهیهكه به‌و كه‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستی فارس له ئێران كه دژایه‌تی خواسته‌كانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن.یه‌كگرتنه‌وه‌ی دیموكراته‌كان سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بوو بۆ كۆتایی هاتنی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان.دیموكرات یهكخهنهوه و دیموكراتی یه‌كگرتووش له‌سه‌ر چه‌مكی"مافی دیاریكردنی چارنووس"ی گه‌لی كورد پێداگربێت.
ئێمه‌ی کورد له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێش ئاو خۆراک پێویستیمان به یه‌ک گرتن و برایه‌تی هه‌یه ، پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیێکی تایبه‌ت و سیاسی و حیزبی پێویستیمان به کوردایه‌تی وبیرێکی فراوانی کوردستانیمان هه‌بێت دهوڕوبهرمان نه‌یانویستووه و نایانه‌وێت کورد له‌م گۆڕانکاریانه‌ش دا ده‌ستکه‌وتی هه‌بێت .
به وهیوایه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ماڵه گه‌وره‌که‌ی دیموکرات به‌بێت به یه‌ک دیموکرات که‌ئه‌مه ویستوداخوازی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه
