هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کۆماری پەت و سێداری ئیسلامی ئێران پەتەی کەوتە سەر ئاو

چاپکردن

 sherbagi_-_mikonos_-_R_4عەلی ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی سەرۆک کۆماری پێشووی کۆماری پەت و سێداری ئیسلامی ئێران لە مەر تێرۆری ڕێبەرانی پایەبەرزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران، لەرۆژی 17ی سێپتامبری ساڵی 1992ی زاینی لە رەستورانی ''مێکونووس''ی بێرلێنی ئەڵمان ، پەتەی ئەو رێژیمەی خستە سەر ئاو و ئاشکرای کرد کە تووندئاژۆکانی ئەو رێژیمە لە پشتی ئەو تێرۆرەوە بوون..

گۆڤاری'' مەتالیعاتی نێونەتەوەیی'' لە وتووێژێکدا کە لە گەڵ هاشمی رەفسەنجانی پێکی هێنا بوو ئەوەی لە زمان ناوبراوەوە ئاشکرا کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی لە تێرۆری مێکۆنووس دا هەبووە.


sherbagi_-_mikonos_-_R_1دەزگای قەزایی ئەڵمان رۆژی 10ی ئاوریلی ساڵی 1997 زاینی بە فەرمی لە بڕیارێکی مێژوویی دەگمەن دا، رێبەرانی پایەبەرزی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ،عەلی خامەنەیی ڕیبەری نیزام ،عەلی ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی سەرکۆماری ئەوکات،عەڵی ولایەتی وەزیری کاروباری دەرەو ە و عەڵی فەلاحیان وەزیری دەزگای زانیاری رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک تاوانبارانی سەرەکی ئەو تێرۆرە دەست نیشان کرد.

کۆماری ئیسلامی ئێران نەچووە ژێر باری ئەو بڕیارەی دادگای مێکۆنووس''ی ئەڵمان وحاشای لەو ‌تێرورانە کرد کە بەدەستی ئەوان کرابێ، تەنانەت سیستمی سەربەخۆی دەزگای قەزایی ئەڵمانیشی بەوە تاوانبارکرد کە ئەو بڕیارە لە ژێر تەوژم و تەئسیراتی ئیستیکباری جیهانی و سەهوێنیزم دا دراوە.


sherbagi_-_mikonos_-_R_3ئەم درکاندنەی هاشمی رەفسەنجانی کە لە دامەزرێنەرانی هەرە سەرەکی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیرانە هەلێکی زێڕینە و دەبێ بە شێوەیەکی شێلگیرانە بە دواداچوونی بۆبکرێ ، بۆئەوەی پەروەندەی ئەو تێرۆرە بدرێتە دادگای جیهانی'' لاهە'' و لەوێشدا سەر لە نوێ کۆماری ئیسلامی ئێران وەک بکەری سەرەکی ئەو تێرۆرە و تێرۆرەکانی دیکە بریاری تاوانباربوونی بۆ دەربچێ.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان