له بهیاننامهیهكی نیوه هاوبهش بهناوی "هاوپەیمانی ستراتیژی كوردستان" بڵاو بۆتهوه ئیدانهی ئهو تۆپ بارانو كاتیۆشابارانهی رێژیمی ئێرانو كوردكوژی "عەرەبە شۆڤینیستە دژە كوردەكان" له عێراق دهكرێتو ههروهها رهخنه له "دەوڵەتی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی" سهبارهت به بێدهنگ بوونیان گیراوه.
له ئاخری بهیاننامه نیوه هاوبهشهكهدا سمكۆ یهزدانپهنا سكرتێری گشتی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان بهتهنیا خۆی "ئۆلتیماتیۆم و دوایین ئاگاداركردنەوە" دهداته "هەرسێ داگیركەرانی كوردستان بەگشتی و كۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەتی"و دهڵێ: "ئەگەر بێت و كۆتایی بەم كوردكوژی و دەستدرێژیانەیان بۆ سەر باشووری كوردستان نەهێنن، ئەوە بڕیاری شەڕی سەرتاسەری رادەگەیەنین و بەدڵنیاییەوە ئەو شەڕە دەبەینە تاران و ئیسفەهان و شیرازو شارە گەورەكانی عەجەم"!
لهم بهیاننامهدا وا دهردهكهوێ كه ئهم سێ رێكخراوه كه "هاوپەیمانی ستراتیژی كوردستان"یان پێك هێناوه لهسهر شهڕ لهگهڵ سێ وڵات كۆك نینو بهتهنیا سمكۆ یهزدنپهنا خۆی ئهم شهڕه دهكا یان كێشهكه لهوهیه كه دوو رێكخراوی ئهم هاوپهیمانییه هێزی چهكدارو بنكهو بارهگایان نیه تا شهڕ بكهن.
دهقی بهیاننامه نیوه هاوبهشهكه بهشێوهی خوارهوهیه:
ئاگاداركردنەوەی هەر سێ داگیركەر : ئەگەر دەست هەڵنەگرن، شەڕ رادەگەیەنین !
گەلی وڵات داگیركراوی كوردستان
كچان و كوڕان بەجەربوزە
جیهانیانی ئاگادار لە كرداری دەوڵەتانی تورك و عەرەب و فارس
بۆ ماوەی پتر لە مانگێك هێزە داگیركەرەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ هیچ هۆكارێكی لۆژیكی وێڕای بەزاندنی سنووری باشووری كوردستان زۆر بە چڕی گوندەكانی قەندیلیان تۆپ و كاتیۆشاو راجیمە باران كرد و بوونە هۆكاری كوژران و برینداربوونی دەیان كەسی سڤیل و بێ چەك و پتر لە حەوسەد بنەماڵەش شوێنی ژیانی خۆیان جێ هێشت.
هاوكات لەگەڵ دەستدرێژییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، عەرەبە شۆڤینیستە دژە كوردەكانیش، حاشاهەڵنەگرە كە لەژێر فەرمانی پشتی پەردەی نووری مالیكی و حكوومەتە چڵكاولێس و گوێ لەمستەكەی دەستیان داوەتە تیرۆر و تۆقاندنی بەئاشكرای خەڵكانی دانیشتووی جەلەولاو سەعدیەو خانەقینی هەمیشەكورد و، بێشەرمانە دووپاتی كردەوەكانی سەدام حوسێنی گۆڕبەگۆڕو دژ بە گەلی كورد دەكەنەوە.
دیارە كێشەكە هەر بەوە كۆتایی نەهاتوە
ئەگەرچی زۆر چاوەڕواننەكراویش نەبوو مخابن كاتژمێری 9 و نیوی ئێوارەی ئەمڕۆ 17/8/2011 فرۆكە شەڕكەرەكانی دەوڵەتی فاشیستی توركەكان حورمەت و سنووری ئاسمانی باشووری كوردستانیان بەزاند و زۆر بە چڕی سنوورەكانی بناری قەندیل و وەرتێ و لەولاشەوە دەڤەری قەسرێ سەر بە ناوچەی چۆمانیان بوردومان كرد.
لە هەمووی گرینگتر، ئەم هێرشە سێ قۆڵییە بە دڵنیاییەوە بەبێ هەماهەنگی و سازانی پێشوەخت نەبووە.
بەڵام ئەوەیكە هەنووكە جێگای پرسیار و تێڕامانە، تەواوی ئەو دەستدرێژی و كوردكوژییە سێ قۆڵییە بەبەرچاوی دەوڵەتی ئەمریكاوە دەكرێت و دەوڵەتی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیشی لەمەڕ ئەو كردەوە دژە مرۆڤایەتییانەی دەوڵەتانی تورك و فارس و عەرەب كڕ و مات و بێدەنگن.
بەناوی هاوپەیمانی ستراتیژی كوردستان
بەناوی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
بەناوی پارتی لیبرال دێموكراتی كوردستان
بەناوی پارتی ئازادی و دێموكراسی كوردستان
ئۆلتیماتیۆم و دوایین ئاگاداركردنەوە دەدەمە هەرسێ داگیركەرانی كوردستان بەگشتی و كۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەتی كە ئەگەر بێت و كۆتایی بەم كوردكوژی و دەستدرێژیانەیان بۆ سەر باشووری كوردستان نەهێنن، ئەوە بڕیاری شەڕی سەرتاسەری رادەگەیەنین و بەدڵنیاییەوە ئەو شەڕە دەبەینە تاران و ئیسفەهان و شیرازو شارە گەورەكانی عەجەم.
هەر لەم راگەیەندراوەدا داواكارین لە كۆڕ و كۆمەڵە مرۆڤدۆستەكان و دەوڵەتانیان با بۆ پێشگرتن لەو شەڕی خوێناوی ناوچەكە كە بەڕێوەیە، بەرامبەر بە دەوڵەتانی فارس و تورك و عەرەب بێدەنگ نەبن.
بژی كورد
پایەدار بێ كوردستان
سمكۆ یەزدانپەنا
سكرتێری گشتی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
17/8/2011


نووسراوه له لایهن حۆسه ین و عه لی, August 18, 2011
نووسراوه له لایهن كورد, August 18, 2011