هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئەزانم ئازیزانم مناڵانی نیشتمانم

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ئەزانم زامەکانتان نەیەکەو نەدوونەو نەدەنە

ئەزانم دوژمنە ڕوڕەشەکانتان چەپەڵوو

نامەردو دزو نامرۆف و سپڵە وجەردەنە

ئەزانم زامەکانتان یەکە یەکە کانی خوێنێ

هەڵئەقوڵێنن

 

xalid_-_azanm_-_sheir_-_2


ئەزانم زامەکانتان هێندە داغن دارو بەردو

ئاسن وپۆڵاش دەتاوێنن

ئەگەر بەو زامە گەورانەوە بۆ لای مەلایکەتانی

ئاشتی بچنەوە دڵنیابن سەدان فرمێسک و

هەناسە لە دەرون و لە چاوەکانیان دێننەوە

باش دەزانم کاروانە کە کشوو ماتەو پڕی خەمە

ڕێگەش سەختەو وا ئاسمانیش هەمووی تەمە

بەڵام ئێوە مناڵانی چاونەترس وکوردی پاکن

لە چەقەڵ وچڵکاو خۆران زۆر بێ باکن

پشوو درێرێژ ئارام ئارام لەزێی بادینانم

بەرەو قەندیل بپەڕنەوە بپەڕنەوە

جا ئەمجارە دەست لەسەر زام بەرەو

گوندە بچکۆڵانەکەی شیناوێی پیرانشارم

شۆڕ ببنەوە و بەیەکەوە دوو کاروانی ماندو

شەڵاڵی خوێن وشەهیدانی دەستی تیرۆر

بدەن لەشەقەی شاباڵان وبڕۆن بەرەو

پێرلاشێز ولەوێش دوو مامۆستان دوو ڕابەرن

دوو سەرکردە دوو گەنجینەن دوو گەوهەرن

دوو شاسوارو ئاشتی خوازو تانجی سەرن

هەر کورد بونە و هەر بۆ کوردیش دەر بە دەرن

جەستەی وانیش وەک جەستەی وە

هەر بە تیرۆر سووری خوێن و شەقار

شەقاریش کراوە ، هەزاران خەم

هەزاران داخ دوای مەرگی وەش بۆ مەماوە

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2947
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy