هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مسته‌فا هیجری‌: هه‌لومه‌رج گونجاو بێت خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ندێك میدیاكانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌‌ كوردستان پرسی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ له‌ لایه‌ن حیزبه‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌‌ كوردستان نیشته‌جێ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هاته‌ ئاراوه‌ له‌ ئێستادا به‌شێك له‌و حیزبانه‌ باس له‌ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ ده‌كه‌نه‌وه.

 

hijri_-_xebati_chekdari_2


مسته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ حیزبی‌ دیموكرانی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ رایگه‌یاند، له‌ رابردوودا حیزبی‌ دیموكرات خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ كردوه‌و له‌ ئێستاشدا ئه‌گه‌ر هه‌لو مه‌رج گونجاو بێت و به‌ قازانجی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ كورد له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان بێت ئه‌وا خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ له‌ ناو دیموكراته‌كان په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و تا ئێستاش ئه‌و پرسه‌ له‌ ناو ریزه‌كانی‌ هه‌ر دوو حیزبی دیموكرات هه‌ر له‌ جێی خۆیه‌تی‌.

حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی ئێران له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌یه‌ی‌ 80وه‌، خه‌باتی‌ به‌رفراوانی‌ چه‌كداری‌ بۆ دابین كردنی‌ مافه‌كانی‌ كورد له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئێراندا ده‌سپێكرد، به‌ڵام له‌ ساڵی‌ 1996 و به‌ هۆی‌ گۆرانكاری‌ سیاسی له‌ باردۆخی‌ باشوری‌ كورستان به‌ شێوه‌ی‌ كاتی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌ كردوه‌ وله‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا جه‌خت له‌ سه‌ر چالاكی‌ سیاسی و راگه‌یاندن و رێكخستن ده‌كه‌ن. 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1295
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن روژهةلت, January 07, 2014
ویرای ریزو سپاس بو سکرتیری گشتی حیزبی دیموکراتی ئیران و کادری سیاسی ئةو حیزبه.به لام چةند پرسیاریک....
1. کةنگی بارودوخ سازه بو خةباتی چةکداری؟؟؟؟فشار لةوةی زیاتر؟؟کةنگی بةریز بارزانی ئیزنتان دةدا؟
2. به کیها پولی شةر دةکةن؟؟؟؟؟؟؟؟به کیها چةک؟؟؟؟؟ئیران ئیرانی سالی 58 نییه ها!!!
3. لة هةموان گرینگ تر!!بة کیها پیشمةرگةی؟؟؟به کیها ئةندامی ناوخویی!!!!یا دةتانهةوی ئةورو پیشمةرگة بگرن سبه ی به کوشتنی بدةن؟؟؟فةرز که سالیکی دی بارو دوخ سازه بو خةباتی چةکداری دةتوانن شةر بکةن؟؟پیشمةرگةکانی که ئیستا له کةمپةکان پاوانخوازی دةکةن هةمویان ئیزافة وةزنیان هةیه...لة کوتایی دا "کوتیانه کوری چت دةوی؟کوتی دو چاوی ساغ!! "کی بی پی ناخوش بی...

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy