هۆ ڕۆڵەبەشەڕەفەکانی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەکەی لێکدابڕاو، هۆدایکان باوکان برایان خوشکان، ئێمەی کورد بێکەسترینو هەژارترینو زوڵم لێکراوترین میللەتین لەسەر ڕوی ئەمجیهانەپانو بەرینەدا، ئەوەڵ خوای گەورەو دووهەمیش دەستو بازو غیرەتو شەهامەتو هیممەتی مەردانەو کوردانەی خۆمانەکەبگاتە فریامانو سەرو گیانو ماڵو کەڕامەتو نیشتمانمان لەدەستی دوژمنانی هارو دڕندەو وەحشی سفەت ڕزگار بکاتو بەمافو ئازادێ کانی خۆمانمان بگەیەنێت.
ئەمڕۆ ڕۆژی هیممەتە ڕۆژی بەکارهێنانی هەستو نەستی نەتەوەیو نیشتمانیتانە، ڕۆژی غیرەتی کوردانەتانە ڕۆژی هاودەنگیو یەکگرتنتانە، ڕۆژی نەفرەتکردنتانە لەدوژمنانی ڕەنگاوڕەنگو باوەشکردنەوەتانە بۆ یەکتری، ڕۆژی نەفرەتە لەو سنوورە دەستکردانەی کە دوژمنانی نەزانپەرست بۆیان داناوینو ڕۆژی فریاکەوتنی هاوزمانو خوێنو نیشتمانو هاودینو ئاینتانە. ڕۆژی دیفاعە لەبڕیارە پیرۆزەکەی خوای مەزن کە بڕیاری خەڵق کردنی ئێمەی کوردی داوە بۆ ژیانو سەربەستی! نە بۆ سەربڕینو ژێردەستی. ڕۆژی دیفاعە لەو بەشو دابەشکردنە ئەرزێی کە ئەرزو سەرزەمینێک بەناوی کوردستان بەر گەلێک کەوت بەناوی گەلی کورد. سەیرکەن ئەمڕۆ لەسەر ئەوخاکە پیرۆزەدا مناڵانی براکانتان بە بەرچاوی بیروڕای گشتی جیهانەوە دەستەدەستە گوللەباران دەکرێن لەبەرچاوی وڵاتانی جیهانەوە، دایکانو باوکانو خوشکانو براکانتان بەکۆمەڵ سەردەبڕێن لەبەرچاویو ڵاتانی زلهێزو مەسڵەحەتپەرست داو ڵاتێک بەناوی کوردستان ڕوباری خوێنی لێدەڕواتو لەبەرچاوی گشت جیهانەوە مناڵان پیرولاوانو نەوجەوانان چەقو لەسەرگەردنیان سەمادەکا! لەبەرچی ؟ لەبەرئەوەی کوردن، خاوەن شەرەفو خاوەن بیروباوەڕی پیرۆزی کوردانەن، لەبەرئەوەی نابنە تیرۆریستو جینایەتکارو تاوانبارو دزو جەردەو چەقوکێشو سەری خەڵکانی بێتاواننابڕنو دژی خوای مەزنو خلافی قورئانی پیرۆز هەڵسووکەوت ناکەنو سەروەتو سامانی گەلانی تر تاڵان ناکەنو بێ ئەخلاقانە لەگەڵ ژنو کچانی نەتەوەکانی تردا ڕانابێرنو فتوای جیهاد لە دژیان دەرناکەنو ماڵو ژنو مناڵانی گەلانی دراوسێکانیان بۆ خۆیان بەحەڵاڵو خەزا دانانێنو بەناوی ئیسلامەوە ئەم تاوانانە ئەنجام نادەنو ئیسلامی ڕاستەقینە لەبەرچاوی بیروڕای گشتی جیهان لەکەدار ناکەن، پەنا بۆ کاری ترسەنۆکانەو ڕوڕەشی نابەنو زوڵم لەکەس ناکەنو خاکو سەروەت سامانی گەلانی ترداگیرناکەن. خوای گەورە فەرمویەتی هەر کەسێک زوڵم لێکراوێک لەدەستی زوڵم کارێک ڕزگاربکات بەئاگری جەهننەم ناسوتێ.
بۆسەرجەم میللەتەکەمان، بۆ یەکیەکی ڕۆڵە بەشەڕەفو ئازاو ئازادی خوازەکانی میللەتە هەژارەکەمان، بۆهەموو حیزبو ڕێکخراوە شۆڕشگێڕو خەباتگێڕەکانی هەر چوارپارچەکەی کوردستانی داگیرکراومان. بۆ هەموو ڕۆڵە بەشەڕەفەکانی گەلی کورد لە گشتو ڵاتانی جیهان، سڵاوێکی گەرموکوردانەتان پێشکەشبێ. ئازیزانم هەموتان ئەم ڕاستييه باش دەزانن کە گەلەکەمان لە خوای مەزنو دەستو بازوی خۆیو ئێوە بەدەر هیچی دیکە شک ناباوو هیچ کەسو لایەنو وڵاتێکیش ناگاتە فریایو ڕزگاری ناکات، خۆتان باش دەزانن گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان چۆن کەوتۆتە بەرشاڵاوی مەرگو لەناوبردنو تاڵانکردنەوەو جەللادانی شای خائینو بەعسی فاشیو ئاخوندانی کەللەوشکی دەسەڵاتدارو شەوپەرستانی ئەتاتورکی تاوانبارو چڵکاوخۆرانی بەشارئەسەدی ڕێوێ زەردو قەلو قازەکانی ئەلقاعیدەو شەمشەمەکوێرەکانی دەوڵەتی ئیسلامیو ڕەقەمارانی بەرەی النسرەوە. جینایەتکارانو ڕوڕەشانی مێژووی مرۆڤایەتی بەناوی ئێسلامی پیرۆزەوە فتوای جیهاد لەدژی گەلێکی هەژارو مسڵمان ڕادەگەیەننو کوشتنو سەربڕینیان بەکارێکی پیرۆزی ئیسلام دادەنێنو تەجاوازیش بەکچو ژنەکانیان بەخەزا دەزاننو گوللەبارانی مناڵەکانیانیش هەر بە ئەرکێکی بەرزی ئیسلامی لە قەڵەم دەدەن. ئێستا ئێوەی بەڕێزو خاوەنو یژدانو خاوەن هەستی بەرزی نەتەوەیو نیشتمانی بەنیازن تاکەی دەست لەسەردەست دابنێنو چاوەڕوانی قەزاو قەدەر بن، بەنیازن تاکەی گەشبین بن بە درۆوبەڵێنەکانی درۆزنانی ئانکاڕاوب ەغداو تارانو دمشق. ئێستا بەشێکی کەم لە خاکی کوردستانی باشور لەساڵی 1991وە ئازادەو دەسەڵاتی کوردی تێدایە! کەچی ئێستاش لەکەرکووکو خانەقینو مەندەلیو موسڵو ناوچەدابڕاوەکانی ترەوە کورد بوون تاوانە ودەکوژرێنو تاڵان دەکرێنو دەردەکرێن؟ ئایا توانیوتانە لەڕێگای دیالۆگو وتووێژەوە کێشەکانتان لەگەڵ بەغداد چارەسەربکەنو ئەو ناوچانە بگێڕنەوە سەرهەرێمی کوردستان؟ ئەدی چۆنە بەهەموو لایەکتان دەخوازن پەکەکە باوەڕ بەدەسەڵاتدارە درۆزنەکانی ئانکاڕا بکاو! نەک چەکەکانیان بەڵکو لیباسو کەوشەکانیشیان باوێنە ناو ڕوباری دیجلەو فوڕاتەوە سەنیری خاترجەمێ بدەنە ژێرسەریانو بڵێن تازەکێشەی کورد لەتورکییە چارەسەرکرا. بۆیە بەڕاستی خۆشباوەڕیو خۆفریودانو خەڵک فریودان بەسەو پشت بەخواو بەهاوکاریو هەماهەنگی هەموو کوردو حیزبە شۆڕشگێڕەکانی کورد دەستی برایەتیو تەبای بدەنەدەستی یەکترو نەفرەت بکەن لەژیانی ژێردەستیو مزاکەرەو سوڵحو ئاشتی بەقەستیو دورلەڕاستی. ئەوەندەی ئێمەی کورد خوێنمان داوە بۆ دیفاع لەخۆمانو ئەو بڕەمافانەی کە داوایاندەکەینو هیچیشیان پێنەداوین ئەگەر ئەقڵو لێکدانەوەو غیرەتمنان هەبێو چیتر فریوی دوژمنانی کورد نەخۆینو چیتر وەک کەو خۆمان بەدەستی خۆمان یەکتر نەخەینە داو بۆدوژمنانمان.
بڕواتان بێ بەزیانێکی زۆر کەمترەوە دەتوانین دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنینو کەسێش نامان خواو ئاسمانیش هەڵمان نالووشێو زەویش قوتمان نادات. بە گشت وڵاتانی ئوروپای بەقەد میللەتی کورد نابنو هەمووش دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەیەو دوژمنەکانیشیان نەیانخواردن. ئیسڕائیل لەناو دەیان وڵاتی دوژمنی دا دەوڵەتی خۆی ڕاگەیاندو هیچی شیان بۆلەگەڵ نەکرا، کۆسۆڤۆ بە کەمتر لە 2 میلیۆنەوە دەوڵەتی سەربەخۆی ڕاگەیاندو دوژمنەکانیشی قوتیاننەدا! بەڕاستی منو هەزارانی وەک من لەو کارە فریودەرانەیەی سەرکردەو حیزبەکوردێکان ناڕازیو بێزارینو نازانین تاکەی ئەوانە بەرژەوەندی شەخسیو حیزبەکانیان لەسەروی بەرژەوەندی گشتی دادەنێن ڕێگانادەن کوردیش ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆیو ئارتەشو یاساو دراوی خۆیو چیتر ملکەچ نەکات بۆ دوژمنانیو لێیان نەپاڕێتەوە بۆنانو ئازادی، کەزۆرباشیش دەزانن کە ئەمانە گورگنو قەت نابن بەمەڕو نەمانخۆن. بەوهیوایەی گشت لایەکمان دەرکی ئەو هەقیقەتە بکەینو بزانین کە تاخاوەنی دەوڵەتو دەسەڵاتی خۆمان نەبین، وڵاتو ژیانو گیانو ماڵو شەڕەفو کەڕامەتمان پارێزراو نابێو کەسیش گوێ لە ناڵەوگریانو ڕۆڕۆمان ناگرێو دیفاعمان لێناکەن. ئاخرهەر بێ دەوڵەت بووینە کەدەیان شۆڕش هەزاران شۆڕشگێڕمان خەڵتانی خوێن کراون، هەربێ دەوڵەت بووینە کە سەدان شارو هەزاران گوندمان وێران کراون، هەربێ دەوڵەت بووینە کە بە میلیۆنان ژنو پیاو مناڵو ئافرەتی ڕوسوور شۆڕەلاوی بێوێنەمان بەشیمابارانو ئەنفالو زیندەبەچاڵو گوللەبارانو ئەشکەنجەوئازاری ناو زیندانەکانا شەهیدکراون، ئاخرهەربێ دەوڵەتین کەلەساڵی 1991 تائێستا نەمانتوانیوە کێشەی کەرکوکو ناوچەدابڕاوەکانی کوردستانی باشورلەگەڵ کۆنەپەرستانی پاشماوەی بەعسێکاندا چارەسەربکەن. ئایا ئەگەر کوێت دەوڵەتی سەربەخۆی نەبایەئاوا بەئاسانی لەدەستی لەشکرە داگیرکەرەکەی سەددام ڕزگاری دەبوو؟
ئیتر باچاوەڕوانیو ترسو لەرزمان بەس بێو مەردانە بڕیاری خۆمان بدەینو با بەهەموو لایەک جارێک خوێن بدەین بۆ شتێکی گەورەو بەقیمەت، نەک هەموومان هەموو ڕۆژێک خوێنبدەین بۆشتێکی بچوکو بێقیمەتو پاڕانەوە لە دوژمنانمان تا بەڵکوو بەڕوحمی خۆیان بڕە مافێکی بێ سەروپامان پێبدەن.
هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان بەگشتیو شەهیدانی بێتاوانی ڕۆژ ئاوای کوردستان بەتایبەتی مردنو ڕوڕەشیش بۆ تیرۆریستانو پشتیوانەکانیان.

