هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کونگرەی نەتەوەیی کورد پەیامی ئاشتی یە بۆ هەموان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

smko_-_awrdanawa_2لە گەل ئەوەی چەند ساڵێکە بە خەونی بەستنی کونگرەیەکی نەتەوەیی کوردەوە هەموو کوردەکان و بە تایبەت هێزە سیاسی یەکانی مەیدانی خەبات و هەر وەها دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمی کوردستان دا سەرقاڵن و دوای ئامادەکاری بۆ بەستنی ئەم کونگرە کە لە داهاتویەکی نزیکداوجی بە جێ کردنی بریاریکی مێژووی کە وەک ئەرک کەوتە سەرشانی سیاسەتمەدارانی ئەم قوناغەی خەباتی کوردایەتی و لە هەموان گرینگ تر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیستادا، کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم رێزدار مەسعود بارزانی وەک هەنگاوی یەکەم ،یەکەم کۆبونەوەی سەبارەت بە ئامادەکاری کۆنگرەکە کردەوە، ئەمە ئەو پەری دەست خۆشی و ریز و پێ زانینی دەوێت و دەبێت چەند خاڵێکی گرینگ بکەینە بنەما بۆ بەشداری کردنمان لە کونگرەکەدا، ئەویش خاڵی هەر گرینگ و جەوهەری ئەم کونگرە بریتی یە لە وە کە هەرگیز بیر نەکەینەوە سەر بە چ هێز و حیزب و ریکخراو و بۆ چونێکین و بۆ یەک جاریش بێت ئیتر نەتەوەیی بیر بکەینەوە و هەوڵ بۆ نەتەوەکەمان بدەین کە خاڵی جەوهەری بەشداری کردنمان بێت لەم کونگرەدا و هەموو هێز و لایەنە جیاوازەکان تەنیا وەک کورد بوون و نەتەوەی بیرکردنەوە بۆ چارەسەری پرسی کورد دا بەشدرای چالاکانە بکەن.

 

kongray_natawaey_-_hawler


ئامانجەکانی ئەو کونگرە، بە سەرنج دان بە مێژویی جوڵانەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و داخوازی هەموو خەڵکی کورد و بە تایبەت هەموو هێزە سیاسی یەکانی کوردستان، گەلی کورد هەموو کات چەکی وەک یەکێک لە وەسیلەکانی بەرگری زانیوە و هیچ کات کورد حەزی لە شەڕ و عاشقی تفەنگ نەبووە بۆیە چارەسەر کردنی پرسی کورد بە ئاشتیانە وەک شاڕێگای دانوسان و پێکەوە ژیان و دابین کردنی مافەکانی نەتەوەی کورد بە گرینگ زانیوە و هەوڵی بۆ داوە و لەو پێناوەش دا قوربانی زۆری داوە بۆئاشتی و لە سەروی هەموانەوە، سمکۆی شکاک و قازی محمەد و دوکتۆر قاسملوو و دوکتور شەرفکەندی و زۆر کەس و کەسایەتی دیکە کە هەر هەموویان ئاشتی خواز بوون و بیریان لە رێگەی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد دەکردەوە . لەم سەردەمەش دا هەموو رێبەرانی جوڵانەوەی گەلی کورد هەر پێداگرن لە سەر ئەو ئەسڵە کە گەر داخوازی یەک بە ئاشتی و وت و وێژ بە دەست بێت ئیتر بۆ بە خوێن ڕشتن بە دەستی بێنین.

بۆیە یەک وتاری خەڵکی کورد بە گشتی لەم کونگرەدا زۆر گرینگە کە بە یەک دەنگ و یەک بریار بڵێن وەرن خەڵکانی دنیا و حکومەتەکانی کە تا ئیستاش داگیر کەری خاکی کوردستانن ، ئێمە پەیامی ئاشتی و پیکەوە ژیانمان پێ یەوە داواکاری یەکانمان لە چوار چێوەی ئازادی یە سەرەتایی یەکانی خۆ بەرێوەبەری دایە نەک مەترسی بۆ وڵات یان وڵاتانێکی تر،

ئەمە خاڵی هاوبەشی هەموو دەنگەکانی ناو ئەو کونگرە بێت کە پەیامی ئاشتی و دیالوگ و گفت و گۆ پەیامی خەڵکی کوردە بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان و ئیمەی کورد لە زمانی شەر بێزارین ئەوە دوژمنانی کوردە بە هۆی هێرش و کوشتن چەکیان بە زۆر بە سەرمان دا سەپاندووە. دەنا ئەگەر راست دەکەن ئێمە ئاشتی مان دەوێ، و هەردەم ئامادەی دانوسان و وت و وێژین،

بۆیە بە بێ چارەسەری پرسی کورد هەرگیز رۆژهەڵاتی ناوین ئارام نابێت و ناکرێ نەتەوە و گەلێک فراموش بکرێ کە ئیتر هەرگیز بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی خۆی بێدەنگ نابێت. و هەموو دنیا ئیتر کورد و پێگەی کورد دەزانێ، بۆیە ئەم پرسە هەر چی زوتر چارەسەر بکرێ بە قازانجە و کێشەکان زووتر کۆتاییان دێت و با یەکەم کونگرەی نەتەوەیی گەلی کورد بە ناوی پەیامی ئاشتی بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بکەینەوە و چاوەروانی سەرکەوتنەکانی بین ، لە ئاشتی دا.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1530
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy