چاره‌سه‌ری پرسی كورد له چوار پارچه‌ی كوردستاندا
له هه‌ر قۆناغێكی زه‌مه‌نیدا شێوه‌و مێتۆدی خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ماف و داخوازه ره‌واكانی خه‌ڵك له لایه‌ن ئه‌حزابی سیاسی به پێی سیاسه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی حاكم له‌و وڵاته‌و چۆنییه‌تی تێڕوانین و بهرخوردكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و داخوازییانه دیاری ده‌كرێ، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانی له چۆنییه‌تی و چه‌ندایه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌و خه‌باته كاریگه‌ر ده‌بن.
كوردستان كه به سه‌ر چوار وڵاتی ئێران، عێراق، توركیه‌و سووریه‌دا دابه‌شكراوه، هه‌ر پارچه خاوه‌ن جووڵانه‌وه‌و مێژووی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و به پێی هه‌ڵسوكه‌وت و تێڕوانینی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حاكم به سه‌ر هه‌ر پارچه له كوردستان پرسی كورد له رووی ئاستی چاره‌سه‌ری جیاوازی تێدایه‌و له یه‌ك ئاستدا نیه.
وه‌ك ده‌بینین له باشووری كوردستان ئێستا ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی حاكمییه‌ت ده‌كات و كرانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به نیسبه‌ت دێمۆكراسی و پرسی نه‌ته‌وه‌یی له ئارادایه.
له باكوور پاش ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانانه‌ی رۆڵه‌كانی كورد چ له شاخ و چ له سه‌ر شه‌قامه‌كان و چ له پارله‌مانه‌كانی تووركیهدا ئێستا پرسی كورد گه‌یشتۆته قۆناغی وتوووێژو هه‌وڵی ته‌عامۆڵ و چاره‌سه‌ری ده‌درێت، كه مهوقییهتی سیاسی تووركیه له جیهان و یاسا‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته به نیسبه‌ت پرسه ناوخۆییه‌كان كاریگه‌ری یه‌كجار زۆریان هه‌یه.
له‌و توركیه‌دا به‌هۆی یاسای نیمچه دێمۆكراسی و هه‌وڵ و داخوازه‌كانی بۆ په‌یوه‌ستبوون به یه‌كیه‌تی ئۆرووپا، ده‌ره‌تانی پێكهێنانی حیزبی سیاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی و پارله‌مانی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد بوونی هه‌یه، بۆیه خه‌باتی چه‌كداری له‌و شێوه‌یه كه پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه (P.K.K) به‌ڕێوه‌ی بردووه گونجاوی ئه‌و وڵاته نه‌بووه، به‌ڵكوو به‌و هۆكارانه‌ی كه باس كران له‌و ولاته ده‌ره‌تانی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد له رێگای خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی بوونی هه‌یه‌و ده‌كرێ له‌و رێگایه‌وه به ئاكامێكی باش بگات.
له كوردستانی سووریه كورد به‌هۆی لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دو شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته، ده‌ڕوات ده‌سه‌ڵاتێكی دێمۆكراتیك بۆخۆی پێك بێنێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ لایه‌ن هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن تا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بگرن و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به حه‌زف و په‌راوێز خستنی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان به ناو خۆیه‌وه سه‌بت بكات، كه پێویسته كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد له‌و كۆنگره‌یه‌دا له‌قاوی ئه‌و سیاسه‌تانه بده‌ن و هه‌رجۆره هه‌ولێكی له‌و شێوه‌یه له لایه‌ن هه‌ر حیزب و لایه‌نێكه‌وه مه‌حكووم بكه‌ن و به كرده‌وه‌ش پێشی پێ بگیردرێت.
به‌ڵام كوردستانی ئێران به‌هۆی سیسته‌می تۆتالیته‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و حاكمییه‌تی تئۆكراتێك و داخراو بوونی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته هیچ جۆره كرانه‌وه‌یه‌ك به نیسبه‌ت پرسی كورد له‌و ولاته نابینرێت، حیزبه كوردیه‌كان ناچار كراون تا وڵاته‌كه‌یان بهجێبهێڵن، هیچ ده‌ره‌تانێك بۆ تێكۆشانی سیاسی و مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له ئارادا نییه. جگه له‌وه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران به‌رده‌وام له‌ژێر گووشارو سیاسه‌ته‌كانی كاربه‌ده‌ستان و به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی ئئێراندا تووشی ده‌یان و هه‌زاران دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌بنه‌وه كه به مه‌به‌ستی له‌نێوبردن و بنبڕكردنی هه‌رجۆره هه‌وڵ و بیرۆكه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازی له لایه‌ن حاكمییه‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه مانگی داهاتوو له هه‌ولێری پێته‌ختی كوردستان ده‌گیردرێت، پێویسته تا به ئاوڕدانه‌وه به واقییهتی سیاسی هه‌ر پارچه‌یه‌ك باس له چۆنییه‌تی و شێوه‌ی خه‌بات له‌و پارچه‌یه بكات و هه‌وڵی ته‌واوی بخاته‌گه‌ڕ بۆ چه‌سپاندنی پلادفۆرم و یاسایه‌ك به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان و پشتیوانی سیاسی حیزب و شۆڕشگێڕانی كورد له‌و پارچه‌یه بۆ گه‌یشتن به ویست و مافه ره‌واكانیان و له ئاكامدا چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌و وڵاته.
مه‌سه‌له‌یه‌ك كه وه‌ك پرسیار دێته گۆڕی ئه‌مه‌یه كه: كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سعوود بارزانی چۆن و چه‌نده ده‌بنه پلادفۆرم و گوشارێك بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران تا پرسی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا له رێگای سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه چاره‌سه‌ر بكات؟ چۆن ئێران ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌ری له‌و پارچه‌یه‌دا راده‌ستی حیزبه سیاسی و هه‌ڵبژێردراوه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران ده‌كات؟ چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك كۆماری ئیسلامی ناچار به رێفراندۆمی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران بۆ جێگیر بوونی یاسایه‌كی دێمۆكراتیك له‌و وڵاته ده‌كات؟
له نیهایه‌تدا خه‌ڵكی كوردستانی ئێران چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان هه‌یه تا به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حیزبه سه‌ره‌كیه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پشتیوانیان بن له وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان و یارمه‌تییان بده‌ن له‌و رێگایه‌دا.

