هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئایا بۆ ڕیزەکانی حیزبمان جێهێشت؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

سەنگەرو سەرفرازی، سەنگەرو سەرچاوەی بەدیهێنانی ڕوناکی وزاڵبون بەسەرتاریکی و شەوپەرستانی ڕوناکی کوژدا. سەنگەروسوومبلی ئاشتی وئازادی وبەختەوەری ومافی گەل ووڵاتە دیلکراوەکەمان، سەنگەروسەرکەوتن بەرەولوتکەی سەرفرازی. سەنگەرو خەبات دژی داگیرکەرانی کوردستانی خوێناوی و سەروەت و سامان بەتاڵانبراو. خەبات بۆ مافەڕەواکانی گەلە چەوساوەکەمان، خەبات بۆ وەدیهێنانی ئاوات وئارەزۆکانی کرێکاران وجوتیاران وکاسبکاران وڕوناکبیران وخوێندکاران وگشت چین و توێژەجۆراوجۆرەکانی کۆمەڵی کوردەواری و لەناوبردنی ناعەداڵەتی و زوڵموستەم. خەتاب لەپێناوی وەدیهێنانی ئاواتە بەرزوپیرۆزەکانی شەهیدانی ڕێی ڕزگاری کورودو کوردستانی سەرچاوەی ژیانمان، خەبات لەپێناوی ڕاماڵینی یەکجارەکی لەشکرە داگیرکەرەکەی دوژمنانی کوردوکوردستان وهێنانەدی ئامانجەبەرزەکانی گەلی کوردوڕۆڵەشۆڕشگێڕەکانی ئەوگەلە.

 

xalid_-_skrter_2


بەڵێ من و هەزارانی تری وەک من خەباتمان دەکرد لەپێناوی هێنانەدی ئەو ئاواتەپیرۆزانەو دەیان ئاواتی دیکەی گەل ووڵاتمان. ئایا تۆبڵێی من وهەزارانی دیکەی وەک من بەخواستی خۆمان ئەو ڕێبازەپیرۆزەمان جێهێشتبێ و ماندوبەزیبین؟ یان چاوچنۆکی و ئاژاوەگێڕی ومقامپەرستی و ناسادقی و وتە بێ نرخەکانی کەسانێکی ناپاک و بێ بیروباوەڕودەماروشک، واداریانکردبین؟

(دەڵێن مشتێک نمونەی خلوارێکە، بۆیە منیش، دوو نمونەتان لەو وتەبێ نرخانەی ئاژاوەگێڕەکە دێنمەوەیاد. جارێکی لەکۆبونەوەیەکی بەرینی حیزبی داپرسیاری لێدەکەن ودەڵێن بۆچی حیزب کارێک ناکات تاپێش بەو کارەی هاوڕێیانبگرێ کە وادەستەدەستە واز لەپێشمەرگایەتی دەهێنن؟ جوابەکەی پیری ناو سەنگەریش بۆ ئەوپرسیارە ئەوەدەبێ ودەڵێ موهیم نیا بەفری کۆندەڕوات وبەفری تازەجێگای دەگرێتەوە!!! ئایابەڕاستی کەسێک کەخۆی بەدڵسۆزو ئەندامی ئەوحیزبە بزانێ و هەرلەوکاتەشدا سکرتێری گشتی ئەوحیزبەبێ دەبێ هەرئەوەندە ئیعساسی مەسئوولێت بکات لەبەرامبەر دەیانساڵ فیداکاری وقارەمانەتی ئەوتێکۆشەرانەدا!!! لە کۆبونەوەیەکی دیکەشدا پرسیاری لێدەکەن ودەڵێن حیزب ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگەی قەدیمی هەیە، بەڵام بەهۆی نەخوێندەواری ئێستاش پێشمەرگەی ساددەنە، بۆچی حیزب پلەی کادری ئیفتخاریان پێ نادات؟ ئەوبەڕێزەش کە سکرتێریش دەبێ لەجوابدادەڵێ ئەوانە دەیان ساڵە خیانەت بەحیزبی وخیانەت بەخۆشیان دەکەن. !!! ئێستا من لەئێوەی بەشەڕەف وخاوەن ویژدانێکی پاک دەپرسم ئایا ئەم وتانە کەلەدەمی نەفەری یەکەمی ئەوحیزبەی بێنەدەرودڵ ودەرونی تێکۆشەرانی گەل ئازاربدەن بۆتێک دانی شۆڕشن؟ یان بۆبەهێزکردنی شۆڕشن؟ بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی وتەبای ناوحیزبن، یان بۆئاژاوەولێک بڵاوکردنی حیزبن، !!!؟ ئایابۆئەم وتەشیرنانەی دەیخواست جارێکی تریش ببێتەوە سکرتێری گشتی ئەوحیزبە شۆڕشگێڕو خەباتگێڕەی گەلی کورد، کەمێژووی گەلەکەمان شانازی بەڕابردووی پاکی ئەوحیزبەوەدەکات.

بەڵێ لەدەستمدا ئەوحیزبەی خاوەنی مێژوویەکی دوورودرێژی پڕلەشەڕەف وشانازی و خەباتەدژی داگیرکەرانی کوردستان. لەدەستم دان هەزاران هاوڕێ و هاوسەنگەری ئازاو قارەمان وپڵینگ ئاسا، هەزاران ڕۆڵەی بەبیروباوەڕو چاونەترس ودوژمن بەزێن، هەزاران تێکۆشەری ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان کە بە شەهامەتەوە ئامادەبون گیانی شیرنیان فیدای کوردوخاکی پیرۆزی کوردستان بکەن. لەدەستمدان ئەوکاتە خۆش و ناخۆشانەی کەلەگەڵ ئەوقارەمانانەی حیزب وگەل دەستەملانی چیاو چۆڵ وگوندو ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان دەبووین لەپێناوی بەدیهێنانی داهاتویەکی ئارام وژیانێکی وەک ژیانی میللەتانی ئازادوبەختەوەری جیهان بۆمیللەتەکەمان، کەبەدووربێ لەکوشت وکوشتارو زوڵمی داگیرکەرانی کوردستان. لەدەستمدان ئەوکاتە زێڕینانەی کەلەگەڵ ئەو هەڵۆ سەربەرزانەی گەل، پەلاماری داگیرکەرانی کوردستانمان تێکدەشکاندو لمبۆزی زلوزەبەلاعیانمان لەقوڕوەرئەدان وبەسەری شۆڕەوەدەگەڕانەوەلای ئاربابەکانیان. لەدەستمدان ئەوڕۆڵەبەجەرگانەی گەل کەبەخوێنی گەش وپاکی خۆیان ئەوشانازیانەیان تۆماردەکردوشکست وشەرمەزاریان بەنسیبی داگیرکەرانی دڵڕەشدەکرد. بەڵێ لەدەستمدان باوەشی گەرموئامۆژگارێ بەنرخەکانی دایکان وباوکان وکەسووکاری سەربەرزی شەهیدانی حیزب وگەل وهاوسەرو مناڵە نازلێشێواوەکانی شەهیدانی سوورخەڵاتی حیزب وگەل. لەدەستمدان هاوکارێ گەرموبێ سنوورەکانی خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان، کە چەندە شەڕافەتمەندانەو چاونەترسانە شارو گوندو موچەو مەزراوماڵەکانیان بۆدەکردینەسەنگەر دژی کورد کوژانی جەماران ومەندیل بەسەرانی بێ ڕەوشت ونەزانپەرست. لەدەستمدان ئەوکاتانەی کەلەگەڵ پۆڵیك ‌‌هەڵۆی بەرزەفڕی وڵاتەکەم لەمناوچەیە بۆناوچەیەکی ترو لەم گوندەبۆگوندێکی تروچیایەکی تر، بێخەوی وخۆراکی وپێڵاوی وداودەرمان شەق وشڕیاندەکردین، بەڵام چون لەپێناوی بیروباوەڕێکی بەرزو پیرۆزی نەتەوەی ونیشتمانی دابوو بەچۆکدانەدەهاتین وکۆڵماننەدەدا. بەڵێ بەڕاستی لەدەستمدان ئەوکاتانەی کەجیالەڕەخت وتفەنگەدوژمن تۆقێنەکەی شانمان و وکۆڵەپشتێکەی پشتمان و 200 تمەن تا 300 تمەنەکەی گیرفانمان هیچی دیکەمان لەو جیهانەپان وبەرینەشک نەدەبرد، کەچی واماندەزانی هەموو جیهان ئی ئێمەیە، چون خاوەنی بیروباوەڕێکی پاک وهاوسەنگەرانی ئازاوقارەمان بووین و لەناوگەل و وڵاتەدابەش دابەشکراوەکەی خۆماندا دەژیان وئاگامان لەژیان و ئازارەکانی یەکتری هەبوو. لەدەستمدان ئەو کاتانەی کەخاوەنی تەلفزیۆن و سەتەللایت وئینتڕنێت وموبائیل وماشێن ومۆبڵ وتەختوخابی خەوتن ودەیان کەرەسەی تری ژیان نەبووم، جیا لەڕادیۆیەکی چەندگڕامی هیچ شتێکی تریشم شک نەدەبرد بۆگوێ لێگرتن، یان چاولێکردن، کەچی وامدەزانی ئاگاداری وڵات بەوڵات و شاربەشاری هەموو گۆی جیهانم، چون لەڕیزی حیزبێک دابووم کە قازی وقاسملوو شەڕەفکەندی و هەزاران شەهیدی سەربەرزی دیکەی گەلەکەمان تێیدا ئەندام بونەو بەشانازێوە گیانی شیرنیان بەختی ڕێگای ئاشتی و ئازادی و بەختەوەری گەل ونیشتمان کردووە و بەخوێنی پاکیان سەلماندویانە کە ئەم ڕێبازە چەندە بەرزو بەقیمەتەو دەبێ خوێن و قوربانی بۆبدەین، هەروەک مامۆستای زانامان کاک دوکتۆر قاسملووی ئاشتی خواز لەوتەبەنرخەکانی دافەرموویەتی ئازادی نرخی گرانەو هیچ میللەتێک بەبێ فیداکاری و قوربانی دان بەمافە ڕەواکانی خۆی ناگات. بەڵێ من وهەزارانی وەک من شانازیمان بەخۆمانەوەدەکرد، کە چەکی دیفاع لەشەڕەف و شانازی و مافەڕەواکانی یەکێک لە هەژارترین و بێ کەسوو بێ پشتیوانترین میللەتانی جیهانمان لەشاندایەو ئامادەینەب ەچەکی کەڵاشینکۆف پێشی لەشکری داگیرکەرانی کوردستانی خۆشەویست بگرین!!! کەچی پیری مەفتەخۆردەیویست بەم وتە بێنرخانەوبەم ئاژاوەگێڕانەیەی ڕابەرایەتیمان بکات و کورسی دەسەڵات لەسەرناوی خۆی وبنەماڵەکەی تۆماربکات!!! تۆبڵێی ئەو هەمۆخەڵکەبەزیبێ؟ یان وتە زلوجەرگبڕەکانی ئەولێوەشاوەیەی بەچۆکی داهێنابین؟ مێژوو شەرم لەکەس ناکاو بەدڵنیایەوە ڕوژێک پەردە لەسەر ڕاستێکان هەڵدەداتەوەوپاک وناپاک دەداتەبەربێژینگ ولێ کیان جیادەکاتەوە.

هەزاران سڵاولەگیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان بەگشتی و شەهیدەسەرفرازەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بەتایبەتی و سڵاو ڕێزی گەرمیش بۆ ڕێبوارە بەوەفاکانی ڕێبازی شەهیدانی حیزب وگەل. هەزاران سڵاولەقارەمانەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران وبنەماڵەڕوسوورەکانیان هەربژین بۆکوردوکوردستانی بەخوێن سوورمان.

_________________________________________

تێبینى:

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

ـ له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ بابه‌ته‌كان به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1217
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy