وڵاتانی دیكتاتۆر، پاوانخواز و ئیدئۆلۆژیكی دوگم و كۆنه‌په‌ره‌ستانه و وڵاتانی تۆتالیتێر و نیزامی وه‌ك روسیه، چین، كۆره‌ی شمالی، سووریه‌و ئێران و .... كه هیچ جۆره كرانه‌وه‌یه‌ك به نیسبه‌ت ئازادی و دێمۆكراسییهت له سیستمه‌كه‌یان به‌دی ناكرێت، هه‌رده‌م به ئه‌منییه‌تی كردنی دۆخی وڵاته‌كه‌یان هه‌رجۆره هه‌ولێكی دێموكراسیخوازی سه‌ركوت ده‌كه‌ن و هه‌ر حیزب و رێكخراوێكی دێموكرات و ئازادیخواز تێكده‌شكێنن و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌ده‌ن.
پرۆسه‌ی گزار بۆ دێموكراسی خاورمیانه كه له ژێر ناوی گه‌ڵاڵه‌ی خاوه‌رمیانه‌ی گه‌وره له لایه‌ن وڵاتانی ئامریكایی و ئۆروپایی دارێژرابوو ئێستا تووشی چه‌ندین گرفت و كۆسپی گه‌وره بووه‌ته‌وه، له‌وانه ده‌كرێ سیستمی سیاسی حاكم، بافتی فه‌رهه‌نگی سیاسیی خه‌ڵك، ئایینی بوونی كۆمهڵگاو پێگه‌ی مێژوویی ئایین، ده‌سه‌ڵاتی فرقه‌یی و هه‌روه‌ها رانتی نه‌وتی له ده‌ست حاكمییه‌ت وه‌ك چه‌ندین هۆكاری سه‌ره‌كی و كاریگه‌ر ناو ببرێن.
له ئێرانیشدا ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر قاڵبی به‌ناو كۆماری دامه‌زراوه به‌ڵام ته‌نیا له هه‌ندێك پێوه‌ری دێمۆكراتیك وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كان و پارله‌مان و .. به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كاری و فریوكاری كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و له ئاكامدا ئه‌وه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێ جێبه‌جێی ده‌كات، ته‌نیا به سناریۆیه‌كی فریوده‌رانه رواڵه‌تێكی خه‌ڵكی پێده‌به‌خشێ
كوردستانی ئێران و خه‌ڵكی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان كه راسته‌وخۆ به‌شدارو كاریگه‌ر بوون له سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی 57ی گه‌لانی ئێران دژ به ده‌سه‌ڵاتی شا‌و روخانی سیستمی پاشایه‌تی، پاش ماوه‌یه‌كی كورت دوابه‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری ئایه‌تۆڵلا خومه‌ینی و پێكهاتنی سپای پاسداران، داواكاریه‌كانیان بۆ مافی سیاسی و بهڕیبَوهبهری خۆجێیی له لایه‌ن ئایه‌تۆڵڵا خومهینییهوه وه‌ك رێبه‌ری ئه‌و ئینقیلابه ره‌ت كرایه‌وه‌و كورد و مافه ره‌واكانی بوون به قوربانی پاوانخوازییه‌كانی خومه‌ینی و لایه‌نگرانی، به هێرشی نیزامی بۆ سه‌ر كوردستان له ساڵی 58دا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كوردیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی له رێگای دیالۆگ و دانیشتن و رهقابهته سیاسیه‌كانه‌وه بێهیوا كرد.
به درێژایی ئه‌و ماوه‌ی 35 ساڵه كورد له هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌باتی ره‌وا، له وتوووێژ و دیالۆگ، ناره‌زایه‌تی مه‌ده‌نی بگره تا ئیعترازاتی خیابانی و ته‌ناه‌ت خه‌باتی چه‌كداریش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه تا ویست و داخوازه‌كانی كه بریتین له مافی حاكمییه‌تی سیاسی و به‌رێوه‌به‌ری خۆجێیی له كوردستان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا كورد به‌ده‌ستی هێناوه ئهشكهونجهو په‌تی سێداره‌و گولـله‌ی دا‌غ بووه.

