هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سپاسنامەی كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

سپاسنامەی كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بۆ ئەندامان، لایەنگران ‌و خەڵكی بەئەمەگ ‌و مافخوازی كوردستان!

 

spasnamay_k_t_22_92_2


ئەمساڵیش، وەك نەریتی ساڵانی رابردوو، لە سەر‌ووبەندی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تیرۆركرانی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو ‌و هاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تیرۆریستەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەسەر بانگەوازی كۆمیسیۆنی تەشكیلات بۆ بەرز راگرتنی یاد ‌و بیرەوەری ‌و خەباتی پڕ لەشانازی ئەو شەهیدانە ‌و هەروەها بۆ مەحكووم كردنی تیرۆریزمی دەوڵەتیی كۆماری ئیسلامی ئێران، خەڵكی بە ئەمەگی كوردستان ‌و تێكۆشەرانی وەفادار بە رێبازی د. قاسملوو، بە بەڕێوەبردنی كار ‌و چالاكی تەبلیغی تایبەت بەو بۆنەیە( نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە ‌و بڵاوكردنەوەی تراكت ‌و پوستێری تەبلیغی، لەبەر كردنی جل‌و بەرگی كورد، كوژاندنەوەی چرای ماڵەكان بۆ ماوەی ٣ خولەك لەشەوی ٢٢ی پووشپەڕ ‌و هەروەها سەرلە نوێ دەست نیشان كردنەوەی ئەو مەیدان ‌و شەقامانەی كە پێشتر بەناوی د. قاسملوو ناودێر كراون) جارێكی دیكە رێز ‌و وەفاداری خۆیان بە رێبازی قاسملووی رێبەر دووپات كردەوە ‌و پیشانیان دا كە د. قاسملوو لە رێبازیدا زیندووە.

وێڕای پێزانین ‌و دەست خۆشی لە ئەندامان ‌و لایەنگران ‌و خەڵكی تێكۆشەر ‌و خەباتكاری كوردستان، لەو پێوەندییەدا، هەست ‌و بیری هاوخەباتی ‌و هاوپێوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەرز دەنرخێنین ‌و ئومێدی بەردەوامی ‌و درێژە پێدانی خەبات دەكەین بۆ گەیشتن بە سەركەوتن.

 

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

كۆمیسیۆنی تەشكیلات

٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٢ی هەتاوی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 757
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy