هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

په‌یامی‌ ئاوارەکانی دێرینی ئوردووگای رومادی به‌بۆنه‌ی‌ 22ی‌ پووشپه‌ڕه‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

سڵاو شۆڕشگێڕانی ڕاسته قینه ی رێگای د.قاسملوو!

له‌ کاتێکدا ئێمه‌ ئه‌م رۆژه‌ واته‌ رۆژى ترور کردنی د. قاسملوو و کاک عەبدوڵای قادری ئازەر و کاک د. فازڵ رەسوڵ زۆر بەرز ڕادەگرین. له ھەمان کاتدا ئەم رۆژە، رۆژێکی مێژووی خوێناوی و ترسناکە لە مێژوویی نەتەوەکەمان و حیزبە شۆڕشگێڕەکەمان حدکا.

 

romadi_-_payam_-_22_-_2


ئەم کارەساتە کارەساتێکی زۆر زاڵمانە و دژی ئاین و دژی ئینسانی و فێڵبازانە و ترسنۆکانە و ترسان لە ئاشتی بوو. کۆماری نا ئیسڵامی بۆ ھەتاھەتایە بۆ نەتەوەی فارس و ئاینی شیعە مێژوویەکی رەش و شەرمەزارانەی تۆمار کردووە.

ئێمە وەک ئاوارەکانی دێرینی ئوردووگای رومادی ھەر چۆن لە رووداوی نەخوازراوی دوای کۆنگرەی ھەشت کە نوێنەری دەفتەری سیاسی و نوینەری تایبەتی د. قاسملوو کاک سەید سەلام عەزیزی ھاتە ئۆردووگای رومادی و بە دەنگە ھەست بزووێنەکەی ھاواری دەکرد حدکا حیزبە شۆڕشگێڕەکەتان بە ھیچ زەربەیەکی دژوار و کوشندە بۆ تەنیا ساتێکێش سەنگەری خەبات چۆڵ ناکات ئەوە دڵنیا بن و لە ھەمان کاتدا داوای لە ئاوارەکانی ئوردووگای رومادی دەکرد پشتی حدکا و د.قاسملوو بگرن و گوتی حیزبێک کە پێشمەرگەکانی ھەفتاو دوو سەعات بەربەرەکانێ لە گەڵ داگیرکەر و دژمنی کورد و کوردستان بکەن و لەو کاتە زۆرەدا تەنیا قومام بخۆن و ورەیی بەرزیان وەک کێوەکانی کوردستان بێ وله بەرامبەردا دژمن ھیچی پێ نەکرێ ،حیزبێکی ئاوا ھیچ ھێزێک و رووداوێک ناتوانێ بیبەزێنێ. ھەر لە رۆژەوە ئاوارەکانی دێرینی رومادی پەیمانیان نوێکردووەتەوە بۆ حیزبەکەی قاسملوو و رێبەری زانا د.قاسملوو کە وەک ھێزێکی گەورەی پشتیوان لە پشتی حدکا و د.قاسملوو بن ، ئەوە بوو لە رۆژی شەھید بوونی د. قاسملوو ئوردووگای رومادی کە بە سەدان کیلومتر لە کوردستان دوور بوو سەرتا پا ڕەشی پۆشی ھەموو ماڵەکان ئاڵای ڕەشیان لە سەربانەکەیان ھەڵدا. نزیک بە پەنجا ھەزار کەس دەبوو ئەو کات و بەو کارە پیرۆز و وەفاداریە حیزبی بەعسیان پەشۆکانت و بە شیوەن و رۆرۆی دایکان و خوشکانی ئاوارەکانی ئۆردووگای رومادی ناڵەی بێدادیان گیانە گوێ ھەموو زاڵمان و ترسیان خسته نێودڵیان، و ھەمان وەفاداریە بۆ د.شەرەفکەندی دووبارە کرایەوە . ئێمە ئاوارەکانی ئۆردووگای رومادیی بە دۆست و دوژمن سەلماندمان کە لە لە ڕۆژانی سەخت دا پشتیوانی قاسملوو و ڕێبازەکی و حیزبەکەی بووین و ھەین .

ئێستا دوای نزیک بە چارەکە سەدەیەک ئەم خەڵکە ئاوارە وەک ھێزێکی گەورە و نادیار لە کرماشان، سەرپێڵی زەھاو ، دەشتی زەھاو، سەرقڵا، جەیران، تاوگۆزی، سه لاسی باوەجانی، داڵەھۆ، باشووری کوردستان ، ئوسترالیا، باکوووری ئەمریکا، ئوروپا جێگێر بوون لە جمووجوولی شۆڕشگێڕانە خۆیان بە ڕێبواری ڕاستەقێنەی قاسملوو و حیزبەکەی و بە تایبەت کاک مستەفا ھیجری و کاک حەسەن شەرەفی دوو رێبوار و دوو یادگاری بە نرخی د. قاسملوو کە تا دوا کاتەکانی ژیانی د.قاسملوو جێگای بڕوای ئەو بوون و لە گەڵ ئەودا سیاسەتی حیزب و جووڵانەوەی رزگاری خوازی کوردستانیان دادەڕشت و بۆ چرکەیەکێش لەخەبات و تێکۆشان نەوەستاون و مه‌شغه‌لی شۆڕشیان تا ئەمڕۆ ھێناوە پەیمان نوێ دەکەینەوە ھەتا سەرکەوتنی یەکجاری وەک ھێزێکی دڵسۆزی ڕێبازی قاسملوو کە د.قاسملوو حیسابی بۆ دەکرد ھەر وەھا دەمێنێنەوە . لە ھەمان کاتدا ئێستا خوێنێکی تازە لە شا دەماری ئەم هێزه کراوه.

ئێمه‌ دڵنیاین کە رۆحی پاکی قاسملوو شادە کە تا ئێستا مەشغەلی شۆڕش ھەر ئەگەشێتەوه و نه کوژاوه‌ته وه.

ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ڕێبەری مەزن و گیان بەخش له‌ پێناو و گه ل و نیشتمان و ھەموو شەھیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان.

ئاوارەکانی دێرینی ئوردووگای رومادی


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1244
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy