هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مەترسی شەڕ گرنگترین ھۆبو بۆ دەنگدانم

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

bazyar_-_irani_nistam_2ئەم جار وا ھەستم کرد بار و دۆخ زۆر جیاوازە، کۆمەڵگا کپ و سڕ و دامرکاوە، وەزعی ئابوری خەلک زۆر نالەبارە و خراپتر ئەبێ، زۆربەی چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی یا توشی کێشە بونە و سەریان لە بەندیخانە دەرھاوردوە و یا ھەر لەنێو ماڵی خۆیان بە گیر و گرفتی جۆراجۆر بەسراون و لە کۆمەڵگای خۆیان دور خراون.

وا ھەستم کرد کۆمەڵگا وەک کەرەستەیەکی گاڵتە و گەمەجار کەوتوەتە دەستی ھێزگەلی نیگەتیڤ و ئەو بیر و بروایانە کە بە چاوی سوک مرۆڤ و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ھەڵئەسەنگێنن و ھەمیشە بە ڕەشبینی داھاتی کۆمەڵگا دائەبڕن.

 ئەو کەسانە و ئەو بیر و بروایانەی کە بێجگە لە نێو تارمایی و ڵێلاییدا ھەبونیان لە مەترسیدایە!

و لە ھەموی خراپتر ھەستی ڕوخێنەر و زۆر مەترسیداری شەڕ! ئەویش شەڕێ کە بیھەوێ خۆی بە سەر ئاوەھا کۆمەڵگایەکا بسەلمێنێ. بە راستی مەترسی شەڕ بەھێزترین ھۆیە بو بۆ دەنگدانی من و زۆرێ لە ھاوریانم. پێشتر تەجروبەی شەڕمان بو و بە روونی ئەمانزانی کە چینی دەولەمەند و بەھیزی کۆمەڵگا ھەزار ڕیگەی دەرچونیان ھەیە لە شەڕ و ھەمو گیر و گرفت و کوشت و کوشتار و ئێش و برینەکانی توشی چینی ھەژار و داماو ئەبێ! گەرچی نەھامەتی شەڕ ئەوندە کەم نیە کە ھیچ کون و کەلەبەرێ لە کۆمەڵگا بتوانێ خۆی لێ بدزێ.

 

bazyar_-_ruhani_-_2


دەنگدانی ئێمە فرەتر لەوەی کە دەنگدان بە کۆماری ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی دوای سی ساڵ سوکایەتی بە خەڵک و ھەمو بیر و بروایە لە ئێران بێ، دەنگدان بە دیموکراسی بو، بە بوژانەوە، بە خواست و ئیرادەی کۆمەڵگا بۆ گۆڕان، شۆرشێ بو دژ بەو سڕ و ساردیەی کە لە ماوەی چەندین ساڵدا توانیبوی خۆی بە سەر کۆمەڵگادا بسەپێنێ، دژ بە بێ تەرەفی و بێ تەفاوەتی، دژ بە سەرلێشێواوی و گومان و وھم و خەیال، وەک بارانێ بو بۆ شۆردنی ئەو ھەمو تەپ و تۆزەی کە ئەم ساڵانە لە سەر بیر و برواکان نیشتبون و کەس نەیدەتوانی بە رونی ببینێ کە کێ لایەنگەری کێیە و بۆچی!؟

ھەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی سەرۆک کۆمار و شۆراکان لە ئێرانا قسە و باسی زۆری لە گەڵ بو، گرنگترینی فەلسەفەی ھەبونی ئەم دوانە پێکەوە بو! من خۆم بۆ خۆم نەمدەویست لە ھەڵبژاردنی شوراکانا بەشداری کەم بەڵام ماموری بەڵگەکان ئەیگوت من ئیستیعلامی ھەردوکیانم گرتوە و تازە نابێ بینێرمەوە!! من لە سەر قسەی خۆم سور بوم و ئاخر وتی ئەتوانی ھەر وا بە خاڵی بیخەیتە نێو سندوقەکە! وتم چۆن ئەبێ ئەوە دەنگێ حەسێب ئەبێ. من نامەوێ دەنگی حەسێب بێ، دوای نیو سەعات قسە و باس ئاخر بەڵگەکەیان لای خۆیان ھەڵگرت و دوایی زانیم بێ ئیجازەی من خستویانەسە نیو سندوق!!

ھەرچی بو تەواو بو و گیر و گرفتەکانی تازە بۆ کەسانی وەک من دەستی پێ کرد! ڕاستیەکەی من بە ھەر کەس ئەگەیشتم ئەیگوت بەشداریم نەکردوە و ژماری ئەو کەسانەی کە ئەیانگوت بەشداریمان کردوە زۆر زۆر کەم بون و کەم کەم ھەستی بەشداریمان بو بە ھەستی گوناح و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فرەتر بو!

ئەوەی کە لەم نێوانا سەرمانی سڕ کرد ژماری بەشداربوانی ئوستانی کوردستان بو کە تەقریبا لە ھەمو ئوستانەکانی تر فرەتر بو! زۆر سەیر بو!

تازە شتی سەیرتر ھێشتا ھەر ما بو، دیارە بە پێی ڕادەی بەشدار بوان کە لە ئوستانی کوردستان زۆر بو ئەبوا جەنابی رۆحانی سەرنجی زۆرتری بۆ لای کوردەواری ڕاکێشایە و ھەم ئێستە و ھەم لە داھاتویشدا بە پێی ڕادەی بەشداربوان ھێزی زۆرتر بۆ کوردستان تەرخان بکا بەڵام بەداخەوە ئەوەی کە ئەیبینین قەد ئەو شتەی نیە کە ئەشێ ببێت و وەک شتێ مەسایلی کوردستان جێگای سەرنج نێە بۆ جەنابی رۆحانی و دار و دەستەیان!جا ئیتر نازانم ئەو کەسانەی وا بە نیو "اصلاح طلبان کرد" نامەی موبارەک باییان ناردوە بۆ ڕوحانی بە چ دڵخۆشیەکەوە ئەم کارەیان کردوە!؟

لە گەل رێزمدا بۆ تەواو ئەو بەڕێزانەی کە لە ھەڵبژاردندا بەشداریان کردوە یا نەیانکردوە:

بە داخەوە لە سەرەتاوە بە گەرم و گوڕی و بە ھەستێکی زۆر پڕھیوا و پڕ لە شادی و نەقشە و پلان بۆ داھاتو لە ھەڵبژاردن بەشداریم کرد بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو ھەستە و ئەو ھیوا کزتر و لاوازتر ئەبێ و باشتر وائەزانم پێش ئەوەی لەمە خراپتر بێ ددان بنم بە ھەڵەمدا و لە ھەمو ھاوولاتیە بەڕێزم داوای لێبوردن کەم.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1454
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy