هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

نامەیەکی سەرئاواڵە بۆ یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

بەڕێز یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان!

بەرێزحکومەتی هەرێمی کوردستان!

وێرای سلاو !

ئەم رۆژانە بە دەرکەوتنی روو بەرگی کتێبێک لە چاپ و بڵاو بوونه‌وەی بەرگی سێی کتێبی "نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول" لە نووسینی "عەبدووڵڵا ئاغای پشدەری" کە بەداخەوە لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانەوە بە چاپ گەیشتوە، بوو بە هۆی نارەزایەتی و گلەیی و گازەندەی بەشێکی زۆر لە خەلکانی رۆژهەلاتی کوردستان. لەپشت بەرگی ئەم کتێبەدا وێنەیەکی خومەینی دانراوە و بە پێشەوای مەزن ناوی هاتووە.

 

kampayn_-_xomayni_3


ئەگەرچی ئەمە قسەی نووسەرە بەڵام چاپ و بڵاو بوونەوەی ئەم کتێبە لەلایەن ناوەندی راگەیاندنی یەکیەتی نیشتمانی به‌و پشت بەرگەوە وای کردەوە کە ئێمەی کوردی رۆژهەلات ئەو کارە بە جۆریک بێڕێزی به‌ خۆ و جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له‌ رۆژهه‌ڵات بزانین له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌و کاره‌ بەرپرسایەتیه‌کی ئه‌خلاقی و سیاسیی خستۆته‌ ئه‌ستۆی ئه‌م حیزبه‌وه.

بێگومان ناساندنی خومەینی وەکوو پێشەوای مه‌زن له‌ هیچ کەسایەتێکی نیشتمانی ناوەشیتەوە، هەرچەند نووسەری کتیب خاوەن کەسایەتێکی نیشتمانی نزمیش بێت بەلام تا ئەو کاتەی ناوی راگەیەندراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لەسەربەرگی ئەم کتێبە مۆر کرابێت بۆ ئێمە هەر جێ شک و گومانە کە چ مەبەستێکی ناپەسەند دەبێ لەپشت ئەو کردەوە ناشیرینەدا بێت؟

جینایەتەکانی خومینی دیکتاتۆر لە کەس شاراوە نییە و ئیعلامی جەهاد و فەتوای ناوبراو وەک رێبەری حکومەتێک لە دژ نەتەوەی کورد و کوشتار و قەلاچۆی هەزاران کوردی بێتاوان بەدەست هێزەکانی خومەینی هیچ شک و گومانێک لەمەر کەسایەتی نامرۆڤانەی خومینی ناهێلێتەوە.

 

kampayn_-_xomayni_2


ئەو کردەوە ناپەسەندە نە تەنیا هیچ خزمەتێک بە بزاڤی رزگاریخوازی نەتەوەکەمان ناگەینێت، بگرە زیاترله‌ خزمەت پیلان و پیلانگێڕی دووژمنانی کوردە بە مەبەستی لێکترازان و ئالۆزی سیاسی نێوان لایەن و هێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستانی و نابێ لە بیریشمان بچێت ئەم چەشنە کارانە بەر لە هەر کەس داوێنی خودی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگرێتەوە و سیمای نیشتمانی و ئازادیخوازی ئەم حیزبەی پێ خەوشەدار دەکات..

برایانی یەکێتی نیشتمانی و دۆستانی حکومەتی هەرێم !

هەر لەم سۆنگەیەوە، ئێمە کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردستان بە ئیمزا و واژوو کردنی ئەم نامەیە، خوازیاری هەرچێ زووتر جێبەجێ کردنی ئەم خاڵانەی خواره‌وه‌ین و چاوەروانین کە ئێوەش وەک حیزب و لایەنێکی مەسئول و ئەرکدار بە دلفرەوانی و بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی داخوازییەکانمان پەسەند بکەن و دلی دوژمنی سوێند خوراردوومان چیتر بە یەک خۆش نەکەین.

١- له‌ چاپی نوی ئه‌م کتێبه‌ دا یه‌کیه‌تی نابێ ئیزن به‌ خۆی بدا که‌ پشت به‌رگی ئه‌م کتێبه‌ هه‌مان نازناوی "پێشەوا" بۆ جەلادێکی وەک خومینی بە کار بهێنێتەوە.

٢- داوا دەکەین لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دان بە هەلەی خۆیدا بێنێت لەمەر چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە کە جگە لە بریندارکردنی هەستی نەتەوەیی خەڵکی رۆژهەڵات و تێکۆشەرانی ئەو بەشەی نیشتمان، پرێستیژی سیاسی یەکێتی نیشتمانی و ناوەندی راگەیاندنی ئەو حیزبەشی بردۆتە ژێرپرسیار و خەوشداری کردووە . هەر بۆیەش ئەو چاوەروانییەمان هەیە کە لە لە کردەوەیەکی گەورەسالاریدا داوای لێبوردن لەخەڵک و تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکات.

٣ـ هەر وەکوو ئاگادارن، بەر لە چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبەش بەداخەوە چەندین جار لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان یادی خومەینی کراوەتەوە و کوردانی رۆژهه‌ڵات ئه‌و کاتیش ره‌خنه‌ی توندیان سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ ئاراسته‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم و پارتی دێمۆکراتی کوردستان کردووە، بۆیه‌ بە دەرفەتی دەزانین لە رێگای ئەم نامەیەوە داواکارین و دوو پات و چەند پاتی دەکەینەوە کە چیتر بە بیانوی رێزگرتن لە هێمای دراوسێ داگیرکەرەکانی هەرێم و پێوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌کان بێڕێزی بە جووڵانەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان و پیرۆزییەکانی نەکرێ و کۆتایی بەو کردەوانە بهێنرێ.

ئێمە وەک تاکی کورد و ئەندامانی کەمپین چاوەروانی ئەوە دەکەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێزانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگەلمان هاودەنگ بن، دەستمان بگرن و بەم جۆرە پێش بە پیلانی ناجوانمێرانەی دوژمنانمان بگیرێت. ئێمە شانازی بە سەرکەوتنەکانتان دەکەین و خەمبارین بە نەهاتییەکان و خۆ بەشەریک و خەم خۆری هەموو کەند و کۆسپەکان دەزانین هەر بۆیەش چاوەرێن ئەم تێبینییانەمان دلسۆزانە وەربگرن و بە کردەوە هەنگاو بنێن بۆ چاک سازی و سارێژ کردنەوەی برینەکانمان.

 بەلام تا ئەو کاتەی کە هیچ ولامێک بەو دەنگە نەدرابێتەوە و ویست و داوا رەواکانی نەهاتبێتە دی، کەمپین حەق بەخۆی دەدا بەردەوام بێت و سوورە لەسەر پروپاگەندە و خەباتی بەرفرەوانتر.

کوردایەتی ئێمە سنوور ناناسێت، نیشتمان پەروەری لوتکەی هەرە بەرزی ئاواتی ئێمەیە.

ناوی کەمپین:

کەمپین بۆ راست کردنەوەی راگەیاندنی (ی.ن) . خومەینی نە شەهید و نە پێشەوایە.


ئادرێسی کەمپین لەسەر فەیسبووک:

http://www.facebook.com/groups/478721438884213/482841731805517/?notif_t=like

 

وێنە بۆ حکومەتی هەریمی کوردستان

وێنە بۆ یەکێتی نێشتمانی کوردستان

ناردن بۆ سەرجەم تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان


واژۆی چالاکانی سیاسی و مەدەنی:

1- هەلالە قازی

2- شیلان قوربانی فەر

3- شیلان محەمەدییان

4- نەجیبە مەحمود

5- فریشتە قازی

6- مونیرە بابایی

7- ئەسمەر میعماری

8- سۆزان فەتحی

9- شایستە وتمانی

10- شکوفە قوبادی

11- ئامینە فەیزی

12- روناک موراد رەسوولی

13- فەریبا قازی

14- رەزییە رەحیمی

15- شەمزین جیهانی

16- ئاشتی کوردستانی

17- ناهیە خۆشکەلام

18- ئەفسەر ئەحمەدی

19- سەیران شەرەفی

20- گۆڤەند محەمەد

21-نەسرین کەریمی

22- کوێستان بابایی

23- گولالە کەمانگەر

...

24- هاوار بانیخانی

25- نازم شێخانی

26- مەریوان نەقشبەندی

27- کەریم سابیر محەمەد

28- ئەسعەد عەبدولوەهاب تورنیا

29- فەریدون حەسەن

30- محەمەد ئەبوبکر عومەر فەتاح

31- سوور کێو زەکی

32- محەمەد فەقێ عەلی

33- نەجمەالین عەلی

34- بێستوون سۆران ئەحمەد

35- رێبین نەوزاد

36- بایز شێخ زادە

37- دوکتور جەعفەر حامیدی

38- دوکتور هوشمەند عەلی پوور

39- پێشەوا عەلیپوور

40- سۆران عەلی پوور

41- ئیبراهیم جەهانگیری

42- دیلان سەعیدی

43- ئیبراهیم قەزاق

44- "خالە قازی". شاعیر

45- جەمال عەبدولا زادە

46- شاخەوان عەزیزی

47- عەلی قادری

48- رەحمان شەخسی

49- ئەحمەد رەبەتی

50- سیامەک حەیدەری

51- مزفەر ئەحمەدی

52- مستەفا ئەرەس زادە

53- رەحمەت بهێشتی

54- سەید خدر میر سەیدی

55- یوسف شا محەمەدی

56- ئاسۆ پیرۆتی

57- ئەمیر بابا میری

58- مەریوان نەستانی

59- موکریان نەستانی

60- ئاسۆ خەبات

61- حەسەن لاوە

62- محەمەد رەشیدی

63- تاهیر مەهابادی

64- سۆران ئەمینی

65- نازەنین حەمدی

66- هەلمەت ئازەر پوور

67- سۆران رەزایی

68- جەعفەر بابوولی

69- کامران عوسمان پوور

70- مستەفا ئەمیری

71- سۆران خەدیری پوور

72- حەمید بانە

73- مزفەر عەودال

74- کەمال دەروێشی

75- سەننار رۆژهەلات

76- جەمیل ئەحمەدی

77- چەتۆ وانی

78- سەلاح ئارامیش

79- رەحیم نوهزەت زادە

80- عوسمان بێورانی

81- محەمەد مەجید زادە

82- هیوا بێورانی

83- عەلی رەشید ئەقدەم

84- هەمزە ئاگووشی

85- حەسەن ئەهوەن

86- چیا حوسێنی

87- ئالین یاحەقی

88- نەوید خزری

89- هومەن سەعدیە

90- جەلال فاتمی

91- لایق مقرادی

92- سارۆ خەلیقی

93- رەحیم مێهدی زادە

94- سۆفی ئەحمەد

95- کەریم حاجی رەسولی

96- جەعفەر هیندوەش

97- عەبدولە وەیسی

98- ئاریاس کوردستنی

99- رەحیم پەرشایی

100- ئازاد مەستانی

101- رامیار ئەرکی شانی

102- کەریم حوسێنی

103- جیهان کەریمی

104- هادی مەهناز

105- مزەفەر کەریمی

106- بەهرم سولتان پەنا

107- ئارام مەولودی

108- محەمەد حاجی هادی

109- ژیلوان رەشید زادە

110- فەرهاد جەوانمەردی

111- کەمال هەورامی

112- تاهیر مەولانی

113- فایق محەمەدی

114- موختار زارعی

115- لوقمان کەریمی

116- داوود دەروێسی

117- شاهۆ موکری

118- بەهرام ئەحمەدی

119- فەرهاد جەوانمەردی

120- عەلی رەزگەیی

121- ئارام ئیبراهیم خاس

122- شێرکۆ جیهانی

123- سەرکەوت سەتار

124- رەحمان دارتاش

125- سالح هێدی. شاعیر

126- سابیر کاکە حەسەن

127- شاخەوان عەبدی پوور

128- شۆرش بێهروزی

129- نەوید خزری

130- عومەر قادر. شاعیر

131- کامران قازی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2481
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن قه‌یومی, July 17, 2013
یه‌کیه‌تی نتشتمانی ده‌بێه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی چاک پکاته‌وه‌

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy