قاسملوو كه‌سایه‌تی بژارده‌ی مرۆڤایه‌تی
له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌گمه‌نن ئه‌و مرۆڤانه‌ی له سه‌ر بنه‌مای هزرو روانگه‌یان مێژوو گه‌ز گه‌ز باڵا ده‌كا،كۆمه‌ڵگاكان به شوێن ئهندیشهكانیانهوه رێ ده‌كه‌ون،ره‌وتی رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به جۆری بۆچوونیان خوول ده‌خۆن.جۆری ئه‌و مرۆڤانه له گوتاری زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی بژارده‌كانی مرۆڤایه‌تیان پێده‌گوترێ. به تایبه‌تی له نێو بزووتنه‌وه رزگاریخوازییهكانی گه‌ڵانی بنده‌ست، ئه‌وانه‌ی به چه‌كی زانست‌و ئه‌ندیشه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی دێنه شه‌ری سته‌مگه‌ری ده‌بنه قوتابخانه‌ی كه‌لتوورو رۆشنیری ناسیۆنالیستی،دێنه ناو كایه گرینگه‌كانی كۆمه‌ڵ،رۆڵ‌و كارتێكهرییهكانیان له هه‌مبه‌ر ڕسكانی رووداوه‌كان ئه‌وه‌نده به‌رچاوه كهجهماوهرێك به شوێن خۆیانه‌وه راده‌كێشن ، ده‌بنه رچه‌شكێنی رێبازێك كه تا ئاسۆ دووره ده‌سته‌كانی رزگاری خه‌ڵك ناچاره رێبازی هزرییان بپێوێ .
له ناو ئه‌ده‌بیاتی به‌رگری نه‌ته‌وایه‌تی كورد به‌م چه‌شنه مرۆڤانه ده‌گوترێ سه‌ركرده. به تایبه‌تی له ئه‌ده‌بیاتی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به رێبه‌ر پێناسه ده‌كرێن ، به كه‌سایه‌تی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی دێنه نرخاندن.
دكتور قاسملوو یه‌كێك له‌و مرۆڤه رێبهرانهیه، كه باوه‌ر، بۆچوون‌و كرداره‌كانی هانده‌ر، رێنیشانده‌ر، روونترین جووڵه‌و ته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سه‌ده‌ی بیست‌و بیست‌و یه‌كه‌مدایه.
له سه‌ر لایه‌نه دره‌وشاوه‌و جیاوازه‌كانی كه‌سایه‌تی زانستی،سیاسی،نه‌ته‌وه‌یی ،رۆشنبیری ...قاسملوو فره بابه‌ت نووسراوه،چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش ئه‌نجام دراوه. به‌و حاڵه‌ش نووسه‌ران،لێكۆڵه‌رانی ئه‌م گۆره‌پانه،كه‌سایه‌تیه ئاكادیمییهكان، رۆشنبیرانی قاسملوو ناس ،بهكوردو غه‌یره كورده‌وه ئیدعای ناسینی گشت ره‌هه‌نده‌كانی كه‌سایه‌تی زانستی قاسملوویان نه‌كردووه. بۆیه هه‌نووكه زۆر نه‌گووتراو و نه‌نووسراو له سه‌ر قاسملوو ماوه .چوونكه ئه‌و مرۆڤه بژارده‌یه ره‌هه‌ند گه‌لێكی به‌رفراوانی له تایبه‌تمندی زانایی‌و پسپۆری له خۆی دا كۆكردۆته‌وه.بۆ نموونه ئابووریزانی ، كۆمه‌ڵناسی، مێژووناسی ، سیاسه‌تڤانی، ...وچه‌ندان تایبهتمندیتر كه گه‌لێك لیكدانه‌وه هه‌ڵگرن.هه‌م قاسملوومان باشتر پێده‌ناسێنن ،ههمدبس ئهزموونوكانیمان بۆ ده‌كاته پرده‌بازی رزگارییمان .بۆیه چه‌مكی قاسملوو له رۆسنبیران ده‌خوازێ،بۆ پر كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌له‌به‌ره، ناوه‌ندێكی تۆژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوان پێك بێنن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڵكی پێویست،له زانیارییه به سووده‌كانی وه‌رگرین تا به‌كارییان بێنین .
له‌م نووسراوهییهدا هه‌وڵده‌درێ هه‌ندێك لایه‌نی كه‌سایه‌تی كاك دووكتوور تاو‌و توێ بكرێت.
قاسملوو له تئۆری‌و پراكتیك دا مكانیزمی به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی رووداوهكۆمهڵایهتیهكان
یه‌كێك له زایانانی جیهان پێی وایه بۆ شۆرش و گورانكاری دووكهرهسهی تئۆری و پراكتیك پێویسته هاو ئاهه‌نگی یه‌كتر بن‌و بنه‌مای هه‌ر كردارێكی داهێنه‌رانه به تئۆرێكی گۆرانكارییانهوه په‌یوه‌ند ده‌دا.
هه‌موو قاسملوو ناسان به تێكرای ده‌نگ له سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه گۆره‌پانی خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه له ئاستێكی لوتكه‌یی دا بووه،شاره‌زای زۆربه‌ی زانسته‌كانی مرۆڤایه‌تی به تایبه‌تی سیاسه‌ت،ئابووری،كۆمه‌ڵناسی ،مێژووناسی و.. بووه، به‌تێرو ته‌سه‌لی خوێندوونی،له ناسینی زۆربه‌ی قوتابخانه هزرییه‌كاندا مامۆستا بووه. له خه‌رمانی زانستی مرۆڤایه‌تی له به‌شی خۆی پتری وه‌رگرتووه به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، خۆشی به نووسین‌و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ،بنیاتنه‌ری قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه .چوونكه تئۆرییه زانستیه‌كانی له گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێكگرتوون،بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی زۆر دووچاری فانتزیگهری بكه‌ن، ئه‌و بیرۆكانه‌ی له گه‌ڵ واقعیه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی موتوربه كردووه،ئه‌وه‌ی له گه‌ڵیدا نه‌گونجاوه وه‌لای ناوه،به‌م پێیه داهێنانێكی خۆماڵی بۆ رزگاری كورد هێناوه‌ته ناو گوتار‌و كه‌لتووری رۆشنبیری مرۆڤی كوردی خه‌باتگێری گۆرانخوازهوه. له‌و باره‌شه‌وه به راده‌یه‌ك شاره‌زا بووه كه به‌و په‌ڕی باشێوه رێگه‌ی گه‌شه‌و هه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی به متۆدی كوردی گه‌ڵاڵه‌رێژی كردووه،هه‌وڵی داوه تئۆرییه زانستیه‌كان به باشترین شێوه بۆبزووتنه‌وه‌ی كورد به‌كاربێنێت.
ئه‌گه‌ر سرنجێكی گشتی بده‌ینه بیرۆكه زانستیه‌كانی دوكتوور قاسملوو له هه‌مبه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی بزاڤی رزگاریخوازی كورد،پێكگرتنیان له ته‌ك كرداره‌كانی بكه‌ین به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین، له‌و بواره دا گه‌لێك سه‌ركه‌وتوو بووه،له نێوان بۆچوون‌و كرده‌وه‌كانی دا كه‌له‌به‌رو پێكناكۆكی بوون نایه‌ته به‌رچاو.
له بۆچوونه‌كانی قاسملوو دا باوه‌رمه‌ندی به خه‌باتی دووره ده‌ست ،رێگه نیشاندان بۆ چه‌ندین به‌ره‌ی دواتریش به روونی دیاره .ئه‌و بۆ بڕگه‌كانی خه‌باتی مرۆڤی كورد، سه‌ره‌تا رێكخستنی رێكخراو‌و حیزبی مۆدێرن، دواتر به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات به هۆی حیزبی مۆدێرن له سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌و راهێنانی دێمۆكراتیك ،له ئه‌نجامدا رێكخستنی پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ چه‌وسانه‌وه و یه‌كسان پلانرێژی ده‌كا. به دانانی كۆمه‌ڵێك تاكتیكی ده‌رهه‌ست ئیستراتیژێكی داهێنه‌رانه دیاری ده‌كا،ده‌بێته قوتابخانه‌یه‌ك له ئه‌ندیشه به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی .
قاسملوو به ته‌نیا مرۆڤی سه‌رده‌می خۆی نییه چوونكه په‌یوه‌ندێكی ئۆرگانیكی به رابردووی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی. به‌و مانایه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونه‌كانی خه‌باتی رابردووی كورد داهێنه‌رانه ئه‌نگووست ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه ئهرێنیو نه‌رێنیه‌كان ،له سه‌رده‌می خۆی دا به‌كارییان دێنێ.ئه‌م په‌یوه‌ندییه ئۆرگانیكییهش به دوارۆژی خه‌باتی ناسیۆنالیزمی كورده‌وه گرێده‌دا،به‌م چه‌شنه چه‌ند سه‌ده‌یه‌كیش دواتر شۆرشگێرانی كورد له‌و قوتابخانه مه‌زنه له بۆچوونه‌كانی سوود وه‌رده‌گرن.چوونكه به پێی ئه‌ندیشه‌كانی قاسملوو نه‌ته‌وه ده‌بێته ئۆرگانیزمێكی ماتریالی مێژوویی. كه ره‌وشی ژێنۆساییدو ئاسمیله‌كردنی ناتوانێ به‌ر به قه‌واره گرتنی بگرێت.
بۆیه ده‌توانین بلێین قاسملوو ،بۆچوون‌و كرداره‌كانی مكانیزمی به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی كورد و چاره‌سه‌ری كێشهكانێتی.
قاسملووی مێژووناس
دووكتور قاسملوو له پێناسه‌یه‌كی زانستی بۆ مێژوو ده‌نووسێ:
"مێژوو فاكتۆگرافی نییه دانانی رووداوه‌كان له پاڵ یهكترو ریز كردنی رووداوه‌كان نییه . مێژوو دۆزینه‌وه‌ی پێوه‌ندی له نێو رووداوه‌كان‌و نیشاندانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رووداوانه چۆن له سه‌ر یه‌كتر كاریگه‌ر ده‌بن . چۆن دهگۆرێنو چۆن په‌ره ده‌ستێنن به تایبه‌تی مێژوو راناوه‌ستێ‌و رانه‌وه‌ستاوه مێژوو دینامیزمی تایبه‌تی خۆی هه‌یه هێزی هانده‌ری هه‌یه."(1)
ئه‌م له‌و كورته پڕ نێوه‌رۆك و زانستیه بۆپێناسه‌ی مێژوو ده‌یسه‌لمێنێ كه به راستی مێژوو زانێكی بلیمه‌ته ،مامۆستایه‌كی گه‌ڵیك شاره‌زا له بواری مێژوو ناسی دایه. چوونكه ئه‌مه ئاماژه‌یه قاسملوو هه‌م كۆمه‌ڵگای كوردی باش ناسیوه و هه‌مدیس رابردووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خاس دهرككردووه.به زانسته‌وه پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی داوه‌ته به‌ر روانگه‌كانی، له سه‌ر بنه‌مای زانستی كۆمه‌ڵناسی كوردهواری خاڵه به هێزو لاوازه‌كانی بزاڤی كوردی هه‌ڵسه‌نگاندووه و به تئۆری مێژوویی رزگاری پلانرێژی كردووه."مێژوو زانسته،زانستێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه"(2)
له سه‌رده‌مێكدا ده‌ست بۆ ئه‌و پرسه گرینگه ده‌با كه به هۆی سیاسه‌تی ئاسمیله‌كردنی كورد له لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه روشنبیری كورد هه‌موو ده‌ره‌تانێكی مێژوو نووسی لێ زه‌وت ده‌كرێت، رووداوه مێژوویه‌كان به قه‌ڵه‌می بێگانه‌و دژبه‌رانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی كورده‌وه تۆمار ده‌كرێن. له‌م ههلو مه‌رجه دایه دوكتوور بانگه‌شه‌ی مێژوو نووسی ئۆبژیكتیو دهكاو له‌و گۆره‌پانه‌دا دێته شه‌ڕی دیكتاتۆرێوه."ئه‌گه‌ر له هێنانه گۆری رووداوه‌كان دا ئۆبژیكتیو بوون نه‌پارێزرێ یا مێژوو نووس به كه‌یفی خۆی رووداوه‌كان بگۆڕێ،مێژوو باری زانستی خۆی له ده‌ست ده‌دا"(3) ئه‌و به ئه‌نگوست خستنه سه‌ر ده‌ورو كاریگه‌ریه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له تۆماركردنی رووداوه‌كان دا ده‌بێته رێبه‌رێكی مێژوو نووس .به‌و واتایه پێناسه‌ی نوێ بۆ مێژوو ده‌كا، ده‌ره‌تانی نووسینه‌وه‌ی مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كورد له داگیركه‌رانی كوردستان ده‌ستێنێته‌وه ،له روویه‌كی تریشه‌وه بانگه‌وازی جیدی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆرانكاری ئاراسته ده‌كا.
دوكتوور شاره‌زایی باشی به سه‌ر مێژوو دا بووه ،مانای مێژووناسی زانستی به ته‌واوی دهرككردووه ،ماتریالیزمی مێژوویی باش زانیوه به وردی موتالای كردووه ،هه‌موو فراماسیۆنه كومهڵابهتی ـ ئابوورییه‌كانی ناسیوه،خۆشی ئه‌م تئۆرییه‌ی ساماندار كردووه.هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیانه‌ی له قۆناغه‌كانی مێژووی بووه.مێژووی گه‌له‌كه‌ی خۆی به باشی خوێندوته‌وه، شرۆڤه‌ی خۆی له ههمبهرییان دا كردووه.بێ ئه‌وه‌ی دووچاری ده‌مار گرژی بووبێت راستیه‌كانی وه‌ك خۆیان بینیوه، س هه‌وڵی داوه له سه‌ر بنه‌مای سه‌ركه‌وتن و تێكشكانهكاندا سه‌ركه‌وتن تئۆریزه بكا.
ژێده‌ر:
1ـ چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی‌دا كورته‌یه‌ك له مێژووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له نووسینی دوكتوورقاسملوو. لاپه‌ره8 پاراگرافی یه‌كه‌م
2ـ هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ره12پاراگرافی دووهه‌م
3ـ هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ره11 پاراگرافی یه‌كه‌م

