هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

كوردستانی‌ ئێران و مه‌وقعییه‌تی‌ سیاسی‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

nawid_-_kurdistan_-_bardodox_3رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كه‌ له‌ ژێر حاكمییه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پاوانخوازی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێراندایه‌، خاوه‌ن چه‌ندین حیزبی‌ سیاسی‌ و به‌ئه‌زموونه‌ له‌ مێژووی‌ جووڵانه‌وه‌ی‌ خۆیداو ئه‌زموونی‌ كۆماری‌ كوردستانی‌ وه‌ك شانازییه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌ پشته‌، شۆرشگێڕانی‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ و ململانه‌دا بوون بۆ وه‌ده‌ستهێنانی‌ ماف و ویسته‌ ره‌واكانی‌ گه‌له‌كه‌یان له‌گه‌ڵ‌ حاكمییه‌تی‌ وه‌خت، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌ كۆماره‌وه‌ حیسابی‌ بكه‌ین ماوه‌ی‌ 66 ساڵه‌ بۆ دابین بوونی‌ دێمۆكراسییه‌ت بۆ ئێران و مافی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ چ له‌ قاڵبی‌ خوودمۆختاریدا بێت یاخود فیدرالیزم بۆ كوردستان تێده‌كۆشن و خه‌بات ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌ك هه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ حاكمه‌وه‌ ئاوڕی‌ لێ‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكوو به‌ تووندترین شێوه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و داخوازه‌ به‌رخورد كراوه‌ و ئازادیخوازان و تێكۆشه‌ران سه‌ركوت كراون.

 

nawid_-_kurdistan_-_bardodox_2

 

له‌ ئاست سیاسه‌تی‌ جیهانیدا، له‌ سه‌رده‌می‌ جیهانی‌ دووقوتبی‌، ویست و داخوازه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كورد بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی‌ چاره‌نووسی‌ سیاسی‌ خۆیان بوون به‌ قوربانی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌و دوو قووتبه‌ (قوتبی‌ سووسیالیستی‌ و قوتبی‌ سه‌رمایه‌داری‌) و ده‌سه‌ڵاته‌ناوه‌ندگه‌راكان به‌هێزو ته‌یار كران و شۆڕشگێڕانی‌ كورد له‌ مه‌یدانی‌ عه‌مه‌ڵدا بێ‌ پشتیوان و ته‌نیا مانه‌وه‌، به‌ڵام پاش رووخانی‌ سۆڤیه‌تی‌ پێشوو و لاواز بوونی‌ به‌ره‌ی‌ سووسیالیستی‌ و به‌هێز بوونی‌ رۆڵی‌ ئامریكا له‌ ناوچه‌ ئه‌مجاره‌ چیتر حكوومه‌ته‌ ناوه‌ندگه‌راو دیكتاتۆره‌كان بایه‌خ و به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌ماوه‌ بۆ غه‌رب و ئامریكا، بۆیه‌ هه‌ولێكی‌ گه‌وره‌ بۆ رزگار بوونی‌ نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان له‌ ئارادایه‌ بۆ روخاندنی‌ دیكتاتۆره‌ پاوانخوازه‌كان و جێگیر كردنی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ خه‌ڵكیه‌كان له‌ جێگای‌ ئه‌وان.

پاش 35 ساڵ‌ حاكمییه‌تی‌ ویلایه‌تی‌ فه‌قیه به‌سه‌ر ئێران هه‌نووكه‌ش كورده‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ خاوه‌نی‌ چووكه‌ترین مافی‌ سیاسی‌ خۆیان نین و سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ درێژایی‌ ته‌مه‌نی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ به‌ هه‌موو جۆرێك و به‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ هه‌موو شێوه‌كانی‌ خه‌باتی‌ ره‌وا ئه‌و داخوازییه‌ی‌ خۆیان به‌ گوێی‌ به‌رپرسان گه‌یاندووه‌، هه‌نووكه‌ش هیچ كرانه‌وه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسوكه‌وت و روانگه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتمه‌دارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ به‌ نیسبه‌ت مه‌سه‌له‌ی‌ كورد و ویست و داخوازه‌كانی‌ نابینرێت.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 908
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy