هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

كولتووری تێرۆر

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

nahid_-_dang_2ناوی كۆماری ئیسلامی و دیاردەی تێرۆری دەوڵەتی بە شێوەیەك پێكەوە گرێدراون كە باس كردن لە هەر كامیان، بە شێوەی ئاسایی ئەوی دیكەمان وەبیر دێنێتەوە. ئەگەر لایەنی مێژوویی دیاردەی تێرۆر وەك ئامرازێك بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی لە ئێراندا وەلا بنێین، تێرۆر وەكوو كولتووری بە رێكخراوكراوی سیاسی لە رێكخراوی فیدائیانی ئیسلامەوە بۆ خومەینی بە میرات مایەوە، بەڵام خومەینی ژیانێكی نوێی بەو فەرهەنگە بەخشی و رەوایی بە تێرۆر وەكوو ئامرازی دەسەڵات دا. بۆیە هەر لە سەرەتای دامەزرانی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامییەوە، تێرۆر و مرۆڤكوژی بوون بە بەشێكی بنەڕەتی لە كولتووری كۆماری ئیسلامی لە ئێراندا و بە شێوەی بەربڵاو لە لایەن دەسەڵاتەوە لە دژی دژبەران و رەخنەگرانی رێژیم بە كار برا.

رەوایی تێرۆر لە روانگەی كۆماری ئیسلامیەوە دەگەڕێتەوە بۆ تێڕوانینی رێژیم بۆ پڕژاندنی تۆوی شۆڕشی ئیسلامی لە هەموو جیهاندا و نەناسینی سنوور بۆ سەلماندنی تواناییەكانی لایەنگرانی رێژیم لە بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندی و ئامانجەكانی ویلایەتی موتلەقەی فەقیه دا. لەو روانگەیەوە هەر كەس یا لایەنێك كە بە شێوەیەك پەیوەندیی لە گەڵ ئێران هەبێ، بەڵام راوبۆچوونی خومەینی بۆ دەسەڵات قبووڵ نەكا دەبوایە لە سەر رێگا لا ببرێ. بۆیەش هەموو ئەو بڕیارانەی كە خومەینی لە ساڵەكانی ١٣٥٧ تا ١٣٦٠دا بۆ لە نێوبردنی رەخنەگرانی دابوونی، دەبوایە بە هەر نرخ و لە هەر شوێنێك كە دەرفەت بۆ لایەنگرانی رێژیم هەڵكەوێ بەڕێوە بچێ.

بێجگە لە فەرهەنگی تێرۆر، فەرهەنگی ناڕاستی و درۆش یەكێك لە بنەما فیكرییەكانی كۆماری ئیسلامیە كە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیدا دەستەو داوێنی دەبێ و بە شێوەی ئاسایی پاساوی دینی بۆ دێنێتەوە. ئەو دیاردەیە ئەوەندە لە نێو فەلسەفەی سیاسی و دینیی رێژیمدا ریشەی داكوتاوە كە بە راشكاوی باسی دەكرێ، دەپارێزرێ و بە دەیان حەدیس و ریوایەتی درۆینی لە زمان ئیمام و ئیمامزادە خەیاڵیەكانی وەلی فەقیهەوە بۆ ریز دەكرێتەوە تا خەڵكی ئاسایی بڕوای پێ بكەن.

 

nahid_-_teror_-_iran_1


تێرۆری دوكتۆر قاسملووو هاوڕێیانی، كە ٢٤ ساڵ لەمەوبەر لەو مانگەدا بە دەستی تێرۆریستەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری وییەنی ئوتڕیش ئەنجام درا، دیارترین نموونەی پێكەوەگرێدراویی كولتووری تێرۆر، ناڕاستی و درۆ و باو بوونی ئەو كولتوورە دزێوە لە ئاستی هەرە بەرزی دەسەڵات لە كۆماری ئیسلامیدایە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1047
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy