له‌م وتاره‌دا به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی یازده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری له كۆماری ئیسلامی‌دا، ده‌مانهه‌وێت تاوتوێییهكی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكه‌ین، پیلانه‌كان بخوێنینه‌وه، ئه‌وانه‌ی بوون به ئامرازی وه‌دیهاتنی خواسته‌كانی رێژیم له كوردستان بناسین و به گشتی شرۆڤه‌یه‌كی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری بكه‌ین.
بێ گومان هه‌ڵبژاردن فاكته‌رێكه كه رێژیمه‌كان بۆ دێموكراتیك بوونی خۆیان كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن، كه‌واته هه‌ڵبژاردن فاكته‌رێكی دێموكراتیكه به‌ڵام هه‌ڵبژاردن به ته‌نیا به مانای بوونی دێموكراسی یان دێموكراتیك بوونی ده‌سه‌ڵاتێك نیه. ئه‌م هاوكێشه‌یه له‌وێدا بۆ ئێمه روونتر ده‌بێته‌وه كه ده‌بینین ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتر، سه‌رڕۆ و دیكتاتۆره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا روو له خه‌ڵكی خۆیان و روو له دونیای ده‌ره‌وه‌دا ژێستی دێموكراتیك بوون به خۆ بگرن، چه‌ن ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنێكی كۆنترڵكراو و سنووردار به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هه‌ڵبژاردنێك كه ئهنجامگیرییهكهی پێش بینی كراوه.
ئه‌گه‌ر لێره‌دا ته‌ركیزمان له سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بێت و وردتر باسه‌كه شیبكه‌ینه‌وه ده‌بێت بڵێین له به‌ر ئه‌وه ئهنجامگیرییهكهی پێش بینی كراوه، كه‌سێك له دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار، كه په‌سه‌ند كراوی به‌یتی ره‌هبه‌ری و شه‌خسی وه‌لی فه‌قیه بێت. به‌ربژێره‌كان، په‌سه‌ندكراوه‌كانی شوورای نیگههبانن، شوورای نیگههبانێك كه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له لایه‌ن وه‌لی فه‌قیه وه دیاری ده‌كرێت. كه‌وابوو له‌و كه‌سانه‌ی كه رێبه‌ری هه‌موویانی له پێشدا په‌سه‌ند كردووه، یه‌كیان ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار له كۆماری ئیسلامی‌دا.
به‌م پێیه هه‌ڵبژاردن به واتای ئیراده‌ی خه‌ڵك نیه. هه‌ڵبژاردن واتای ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك "لبیك " به ئیراده‌ی رێبه‌ری ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی به‌شدار بوون و هاتن بۆ پای سندووقه‌كانی ده‌نگ دان. زۆر جاریش له لایه‌ن خودی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیه‌وه وتراوه كه ئامانجی سه‌ره‌كی، هاتن بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدانه.
زۆر جار زۆر كه‌س تووشی ئه‌و تهوهۆمه ده‌بن كه فڵانه به‌ربژێر سه‌ر به به‌یتی رێبهرییه و رێبه‌ر پشتیوانی لێ ده‌كات ـ ئه‌مه‌ش له كۆمه‌ڵگای سیاسی ئێران‌دا ئیدی بۆته ته‌نزێكی سیاسی ـ هه‌ر بۆیه ده‌بێت ده‌نگ به‌و نهدهرێت و به پشتیوانیكردن له فڵانه به‌ربژێر هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ئه‌و به‌ربژێره كه به ڕای ئه‌وان سه‌ر به به‌یتی رێبهرییه ده‌نگ نه‌هێنێته‌وه. ئه‌م تووشی تهوهۆم و فریوخواردنه زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرانی، ره‌نگه زۆربه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ناوهندگهراش بگرێته‌وه. ئه‌وان قه‌ت بیر له رابردوو ناكه‌نه‌وه، به واتایه‌كی دیكه قه‌ت وانه له مێژووی خۆیان وه‌رناگرن، بۆیه به‌رده‌وام مه‌حكوومن به دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان.
ئه‌و ههڵهنای كه به‌ره‌نجام و ده‌سكه‌وتی سه‌ره‌كی ته‌نیا درێژتر كردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی رێژیم و كۆنترڵكردنی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی و ناڕزاییهكانی نێو كۆمه‌ڵگای ئێرانه.
به داخه‌وه هێزه دێموكراتیك و ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئازادیخوازی و دێموكراسیخوازی ده‌كه‌ن، له قۆناغه جۆاروجۆرهكاندا زۆرجا وه‌كوو نهچیرێكی بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌سیری بۆسه و پیلانی به‌یتی رێبه‌ری و وه‌لی فه‌قیه بووون، واتا زۆر جار به‌و تراویلكه‌ی رێژیم درووستی كردوون دڵخۆش بوون و خۆیان به ده‌م ئه‌و لافاو و شه‌پۆله‌دا داوه كه سیستمی كۆماری ئیسلامی ویستوویه‌تی.
لێره‌دا ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین، راوه‌ستین و بۆ چه‌ن چركه تێبفكرین! كامه به‌ربژێری سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵه‌كانی سیستمی كۆماری ئیسلامی خستۆته ئه‌ستۆی سیستم؟ كامه‌یان باسی له‌وه كردووه كه سیستمی كۆماری ئیسلامی كێشه و گرفتی هه‌یه؟ كامه‌یان ره‌خنه‌كانیان به‌ره‌ووڕووی یاسای بنه‌ڕه‌تی و هژمۆنی به‌ربڵاوی وه‌لی فه‌قیه كردووه؟ بێ گومان هیچ كامیان.
بكه‌ر و خهتاكاری گشت كێشه‌كان هه‌میشه سه‌رۆك كۆماره؟ سه‌رۆك كۆمار كه له‌واتای خۆیدا له ئێرانی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌رییه له ده‌سه‌ڵات و هێزی ئیجرایی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی كه له سیستمی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌سه‌ڵات له‌وێ كه‌ڵه‌كه بوو، وه‌لی فه‌قیهه؟ وه‌لی فه‌قیهێك كه هیچ به‌ربژێرێك خۆی له‌و به‌جودا نازانێت و هه‌رده‌میش بۆ ره‌واییدان به خۆیان، خۆ به ئه‌وه‌وه ههڵدهواسێن.
كۆمه‌ڵگای سیاسی ئێران، هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ناجی و قاره‌مانێكه؟ ئه‌مه‌ش له لایه‌ن تیۆریسن و پلان داڕێژه‌رانی باڵای رێژیمه‌وه به باشی خوێندراوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان به گشتی ئه‌وه بووه كه قاره‌مانه‌كانیش خۆیان بۆ خه‌ڵك دیاری بكه‌ن. واتا سیستم خۆی قاره‌مانسازی بكات بۆ خه‌ڵكێك، خه‌ڵكێك كه له سیستم ناڕازین و هه‌رده‌م ره‌نگه هێزی په‌نگ خواردووی ئه‌وان ببێته لافاوێك و رێژیم له گه‌ڵ خۆی ببات. به‌ڵام ئه‌م قاره‌مانه ده‌بێته سه‌رقافڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه و هێزی په‌نگ خواردووهكهیان به‌لاڕێدا ده‌بات و بردوویه‌تی و خه‌باتی ئه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌بێت سووڕان له نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و جێگۆڕكێی مۆره‌كان ده‌بێته گه‌وره‌ترین ئامانجی ئه‌وان.
سه‌رده‌مانێك قاره‌مان ره‌فسه‌نجانی بوو، به قه‌وڵی خۆیان میعماری شۆڕش. دوای ئه‌و قاره‌مانێك كه ده‌بێت ئه‌مجاره گشت كێشه‌كانی خه خه‌ڵكی تێگلاو له نێو پیلانه‌كانی رێژیم چاره‌سه‌ر بكات و خه‌ڵك رزگار بكات، مۆره‌یه‌كی به ئه‌مه‌گی رێژیم به نێو خاته‌میه. خاته‌می و سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری زۆر شتی بۆ ئێمه روون كرده‌وه. زۆر كه‌س به تایبه‌ت له نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كان كه شوێنكه‌وتووی بوون ئه‌وییان به قاره‌مانی وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان ده‌زانی. به‌ڵام بۆ یه‌ك چركه‌ش بیرییان له‌وه نه‌كرده‌وه كه ناته‌بایی له نێوان خواسته‌كانی ئه‌وان و سه‌رۆك كۆماردا نه‌بووه به‌ڵكوو چیه‌تیی خودی رێژیم و یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌ربه‌ست و ناته‌بان له گه‌ڵ خواسته‌كانی ئه‌وان.
هه‌ر بۆیه‌ش بۆ نموونه و به‌رهه‌می ده‌ورانی ئیسلاحات به تایبه‌ت بۆ كوردستان، كوشتاری 3ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1377، سه‌ركوتی خوێندكارانی كورد به تایبه‌ت له كرماشان و سنه و ورمێ له ساڵی 82، سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان له ئاخرین رۆژه‌كانی ریفۆرمخوازان له ساڵی 1384 و كوشتنی شوانه‌ی سه‌ی قادر و راپه‌ڕینی خه‌ڵك بوو. ئه‌مانه نموونه‌گه‌لێكی زۆر بچووكن. له سه‌رده‌می رێفۆرمخوازهكاندا زۆر به‌ڵێنی خوێندن به زمانی دایكی درا، به‌ڵام قه‌ت نه‌چووه خانووی كردهكیهوه. ته‌نانه‌ت وتیان له زانكۆی كوردستان، رشته‌ی زمانی كوردی داده‌نین، كه ئه‌گه‌رچی له ده‌فته‌رچه‌ی كۆنكووریش بڵاویان كرده‌وه به‌ڵام قه‌ت جێه‌به‌جێ نه‌بوو. واتا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نیه كه بتوانێت ته‌نانه‌ت مادده‌كانی 15 و 19ی یاسای بنه‌ڕه‌تیش جێبه‌جێ بكات. خاته‌می كه رۆیشت ده‌سه‌ڵات گشت كێشه‌كانی خسته سه‌ر ئه‌ستۆی ئه‌و و كۆنه پاسدارێكی كورد كوژ وه‌كوو ئه‌حمه‌دی نژاد بوو به قاره‌مانی ئابووری خه‌ڵك و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه پاره‌ی نه‌وت دیسانه‌وه ئه‌مجاره و ئه‌و له جیاتی خومه‌ینی بێنێته سه‌ر سفره‌كانی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌ره‌نجامی ئه‌و به‌ڵێنانه دوای 8 ساڵ بوو به ئه‌وه كه شتومك چه‌ن قات گرانتر بێت. نرخی دراو بچێته سه‌رێ و له كه‌متر له 1000 تمه‌نه‌وه به‌رز بێته‌و تا 4000 تمه‌ن، بێكاری و ناهۆمێدی بۆ ژیان زۆرتر بێت و تا دوایی. له كۆتایی 8 ساڵی سه‌رۆك كۆماری ئه‌حمه‌دی نیژادیشدا بهرنامهرێژان و پیلان رێژانی سیستمی وه‌لی فه‌قیه وه‌ها شانۆسازییان كرد كه گشت خهتاكان نه‌ك هی سیستم به‌ڵكوو هی كه‌سی ئه‌حمه‌دی نژاد بووه. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه كه كاتی خۆی كارڵ ماركس سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگای كاپیتاڵیستی باسی كردبوو كه كاپیتاڵیسم مانه‌وه‌ی خۆی به قه‌یران خولقێنیهوه گه‌ره‌نتی ده‌كات، ئاڵترناتیڤهكانی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ش خۆی دیسانه‌وه دیاری و ده‌ستنیشانی ده‌كات. له كۆماری ئیسلامیشدا كه‌س ره‌خنه‌كانی بهرڕووی گشتیهتهكه واتا سیستم ناكاته‌وه به‌ڵكوو ئه‌وه بهڕێوهبهڕانن(سه‌رۆك كۆمار) كه تووشی هه‌ڵه بووون.
شه‌هیدی نه‌مر دوكتور قاسملوو له نامیلكه‌ی "كورته باسێك له سه سوسیالیزمی دێموكراتیك" پێناسه‌ی له مه‌ڕ دێموكراسی دابه‌شكاری دێموكراسی به سه‌ر سێ ره‌هه‌ندی دێموكراسی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدایه. دهڵێتیش دێموكراسی گشتیهتێكه و نه‌بوونی هه‌ركام له‌م لایه‌نه به‌واتای سه‌قه‌ت بوونی دێموكراسیه.
كۆماری ئیسلامی هه‌ڵبژاردن به مانای بوونی دێموكراسی له ئێران‌دا پڕۆپاگه‌نده ده‌كات، هه‌رجارێكیش هه‌ر وه‌ك ئێستاش ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین دهێههویت به چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه خۆی خوڵقاندوویه‌تی مانۆری دێموكراتیك بوون بدات. دێموكراسی بۆ ئێمه واتا سێ ره‌هه‌ند، سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی.
سیاسی واتا بوونی مافی تاكه‌كه‌سی، مافی دامه‌زراندنی ئه‌حزاب، ده‌ربڕینی راِی ئازاد، هه‌ڵبژاردنی ئازاد، دابین كردنی مافی شارۆمه‌ندی و مافی كه‌مینه ئایینی و ئێتنیكی، یه‌كسانی مافی ژن و پیاو، بوونی راگه‌یاندنی ئازاد و .....
ره‌نگه كۆی ئه‌مانه ئه‌و دروشمانه بوو كه خاته‌می له پێش ساڵی 76 بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌دا به‌ڵام له ماوه‌ی 8 ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا نه‌یتوانی هیچ كامیان جێبه‌جێ بكات، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا گه‌ره‌نتی و پشتیوانی دابین بوون و به‌رده‌وامبوونی گشت ئه‌و مافانه، فاكته‌رێكه له ژێر ناوی "یاسا" ، ده‌بێت یاسا پشتیوان و گه‌ره‌نتی ئه‌و مافانه بێت له حاڵێكدا له كۆماری ئیسلامی‌دا خودی یاسا دژایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و مافانه هه‌یه و له سیستمی كۆماری ئیسلامی‌دا چونكو یاسا شه‌رعیه‌تی خۆی له زاتێكی ره‌ها و نه‌گۆڕه‌وه وه‌رده‌گرێت، نه‌گۆڕه و كه‌وابوو له چۆارچێوه‌ی ئه‌و سیستمه‌دا وه‌دیهاتنی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و مافانه نه‌لواوه، بۆ هه‌ر كه‌سێك جا چ خاته‌می بێت، چ مووسه‌وی، چ رووحانی؟
ئه‌و 8 ساڵه‌ی كه خاته‌می خۆی سه‌رقاڵی هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانی بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و مافانه كرد، زۆرتر ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌و كاته‌وه و دواتر به‌ره‌وڕووی حكوومه‌ته‌كه‌ی خاته‌می بوو، باری ئابووری بوو واتا سه‌قه‌ت بوونی ره‌هه‌ندی ئابووری. ئه‌حمه‌دی نژاد به دروشمی ده‌وڵه‌تی عیداڵه‌ت ته‌وره‌وه هاته مه‌یدان. هه‌روه‌ك باسكرا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌حمه‌دی نژاددا باری ئابووری ته‌واو خراپتر بوو. هێندێك ئازادی زۆر زۆر سنوورداریش كه له سه‌رده‌می خاته‌می هاتبووه ئاراوه و ناكرێت ناوی مافیشی لێ بنرێت ئه‌ویش رۆیشت. واتا رێژیم ده‌رگای ئه‌و دوو ره‌هه‌نده‌ی دێموكراسی به گشتی داخست. باری كۆمه‌ڵایه‌تی یان خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیدی ئاماره‌كانی ئه‌م ساڵانه باشتر ده‌دوێن. له نه‌بوونی شتومكی خوارده‌مه‌نی له بازاڕ، خراپی رێگا‌و بانه‌كان و كوشتنی ساڵانه چه‌ن هه‌زار كه‌س، كه‌مبوونی ده‌رمانی پزشیكی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو به‌رچاو و ... ده‌رخه‌ری نه‌بوونی هیچ كام له ره‌هه‌نده‌كانی دێموكراسی له نێو ئه‌م سیستمه‌دا بوون.
لێره‌دایه كه له به‌ربه‌ره‌ی ده‌سپێكردنی پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، رێژیم به پیلانی خۆی كووره‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گه‌رمتر ده‌كات. یه‌كم پیلان وه‌دوا خستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شووراكان بۆ دوو ساڵ دواتر و هاوكات كردنی له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری بوو.
هات وهاوارهكانی ئه‌حمه‌دی نژاد و له رێ لادانی گۆایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه كه دژی رێبه‌ری راوه‌ستێت و بهربژێی خۆی دیاری بكات واته "مه‌شایی" و سه‌رۆك كۆماریی گه‌ره‌نتی بكات، ئه‌و تهوهۆمهی دروست كرد كه ره‌نگه ئه‌حمه‌دی نژاد و سه‌رۆك كۆماردهسهڵاتێكی وه‌هایان هه‌بێت. به‌ڵام بینیمان وه‌لی فه‌قیه چۆن باڵ و په‌ڕی وه‌راند و هیچیشی پێ نه‌كرا.
دوایین پیلان كایه به هه‌ستی خه‌ڵك و ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌لاحیه‌تی میعماری رێژیم واتا ره‌فسه‌نجانی بوو. ئه‌وه‌ش به چه‌شنێك خه‌ڵكی تووشی سه‌رلێ شێواوی كرد‌و به گشتی به‌شێكی به‌رچاو له ریفۆرمخوازانی تووشی شۆك كرد.
به‌ڵام دوایی زه‌قكردنه‌وه‌ی به‌ربژێرێك وه‌كوو رووحانی و دڕبوونی ئه‌و له مونازره تلویزیۆنیهكاندا و هێرش كردن بۆ سه‌ر به‌ربژێر ئۆسوولگه‌راكان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به ته‌واوه‌تی ئیمان بێنن كه ئه‌مجاره‌ش قارهمانهكهیان "رووحانیه".
ئه‌و كه‌سه‌ی له پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه له خزمه‌تی خامنه‌یی دا بوو به سفارهشی خامنه‌یی بۆ تهسیفه و پاڵاوتنی ئه‌رته‌ش 10 ساڵ له ئه‌رته‌ش بوو. دوایی له ساڵی 1989وه تا كوو ساڵی 2005 سه‌رۆك شوورای ئهمنیتهیی میللی بوو. واتا كاتێك تیرۆری میكۆنۆس رووی دا ئه‌و سه‌رۆكی شوورای ئه‌منیه‌تی میللی بوو. كاتێك ئه‌و هه‌موو جینایه‌ته ده‌رحه‌ق گه‌لی كورد كرا، تیرۆری ئه‌و هه‌موو كادر و پێشمه‌رگه و رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكرات و كۆمه‌ڵه له باشووری كوردستان و ده‌ره‌وه له‌و كاته‌دا بوو كه ئه‌و سه‌رۆك شوورای ئه‌منیه‌تی میللی بوو. كورد و مه‌سه‌له‌ی كوردیش هه‌میش بۆ رێژیمی ئێران مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی بووه. جا ئێستا كۆمه‌ڵێك به نێو نوخبه‌ی كوردی نێو خۆی وڵات ئه‌ویان كردۆته قاره‌مانی خۆیان و ئاڵاهه‌ڵگری دابینكردنی مافه‌كانیان. ئه‌و مافانه‌ی ئه‌وان به مافی نه‌ته‌وه‌یی و رووحانی به مافی قه‌ومیه‌ته‌كان ناوی ده‌بات. به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه له حه‌وزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار و كه‌سایه‌تی رووحانیدایه؟ رووحانی ریفۆرمخوازیش نیه‌و كه‌سێكی ئه‌منیه‌تیه له رێژیم‌دا. بڕیارده‌ری كوشتاری كووی زانكۆی تاران له ساڵی 1378 بوو.
ئێستا بۆته قاره‌مانی ئه‌و كورده گۆڕانخوازانه‌ی! كه ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی دژی هه‌ڵوێستی پارته ره‌سه‌نه كوردییه‌كانیان گرتبێت، دیسانه‌وه له جیاتی له سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان پێ‌داگر بن خۆیان و گه‌لی كوردی‌یان هه‌رزان فرۆش كردوو و بوون به شوێنكه‌وتووی ریفۆرمخوازانی حكوومه‌تی تاكوو شایه‌ت فهرجێك بوو و چه‌ن پۆستێكی حكوومه‌تیان به‌ركه‌وت.
راستیهیهك هه‌یه و بۆ هه‌موو لایه‌كیش روون، تووش بوون به تهوهۆم هێندێك جار وات لێده‌كات كه له بیاڤی سیاسه‌تدا، خه‌ونی دێموكراسی له چوارچێوه‌ی سیستمی كۆماری ئیسلامیشدا ببینی و دڵ به‌و تراویلكه خۆش بكه‌یت، تراویلكه‌یه‌ك كه زۆر كه‌س دڵیان پێ خۆش كرد له چه‌ن قۆناغی جیاجیادا و تاقییان كرده‌وه و به هیچ نه‌گه‌یشتن و به‌ره‌نجامی بۆ خه‌ڵك ته‌نیا سه‌ركوت، بێكاری، زۆرتر بوونی هه‌ژاری و ... بوو.
بێگومان یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ رۆیشتن به‌ره‌وه دێموكراسی تێپه‌ڕ بوون له كۆماری ئیسلامی و رووخانی ئه‌م رێژیمه‌یه. ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌م و هه‌وڵه‌كانی دیكه نه‌زۆك و بێ ئاكامن چۆن تا ئێستا وابووه. داهاتوو پێمان ده‌ڵێت چۆن هه‌ڵه بوون له پشتیوانیكردن له رووحانی.

