هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئای کە نامەرد بەخوێنی شاسوارانمان یاری دەکا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

بڕوابکە دڵت ڕەش ڕەشداگیرساوە

تەمەنی تۆهەمووی تاوان دەوریداوە

هەستی پاک ونیشتمانیت!!!

بۆفلوسوو داگیرکەران وەلاناوە

شەرم وحەیاو هەست وسۆزی

کوردەواریت بۆدەرمانیش لانەماوە

 

xalid_xorinji_-_honrawa_-_jash_2


هاوکاری کردنی دوژمنانی گەلی

کوردوکوردستانت بێ گرێوگۆڵەو

لەڕوڕەشیت زۆر بەرچاوە

هەتائێستا دەیانتاوانت دژ بەگەلی

کوردو کوردستانم ئەنجامداوە

داهاتووت زۆر ڕەشەولەڕابردووت

زۆر ڕەشترە

مێشکت بۆگەن لەژێرباڵت بۆگەنترە

چاوچنۆک وئاژاوەچی و

لەباوەشی داگیرکەران ئۆقرەدەگری

زمان لوسوو ڕیاکاری ولەناپاکی

نوقم بوویەو لەرزدەگری

بەناچاری ودوور لەویستت

بەسەرشۆڕی وکۆڵێ تاوان

ڕێگەی مەرگ دەبێ بگری،

وامەزانەجەستەی منت بەندکردووە

باوەڕیشمت کزولاوازدیل کردووە

وابزانی بۆ ئاقڵی خۆت ڕۆ ڕۆبکە

ئەوبرینەی لەناودڵتەبەئاگردان ساڕێژبکە

تۆنازانی چەندەپەست وچەند نەزانی

دوژمنێکی ورەسفرودور لەئەقڵ ولەویژدانی

باشبزانەدادت نادەن ئەم پیلان وتاوانانە

ڕۆژێک دادێ سەرشۆڕئەبی لەبۆ کوردو

نیشتمانی بەخوێن سووری ئەم شێرانە

منی دلێر ڕۆڵەی کوردم وبەچکەشێر

لەکەرکوک بم،یان لەهەولر

لەمهاباد تەناف لەگەردنبم

یان لەدیاربەکر بەندی بەندبم

یا لەقامیشلولەناو ئاگروخوێنا بتوێمەوە

یان لەسنەومەریوانا لەگەڵ 12سوارەی

وڵاتەکەم بەزامداری وشەڵاڵی خوێنابێمەوە

ئەڵێم ئەی دوژمنان ئەمن کوردم ناتوێمەوە

ناتوێمەوە.

بیروبڕوام سات لەدوای سات لافاوترە

قایمترە ئاسۆ ڕون وئازیزترە

وەک بوورکان وبومەلەرزەبێ ئەمانوو

داغدارترە،شەپۆل ئەدەن دەست وبازوو

ئەژنۆکانم

بەرەولوتکەی سەرفرازی چالاکترن

دۆست وهاوڕێو ئازیزانم،

بۆئازادی گەلی کوردو کوردستانم

هەتاماوم ئامادەمەوخوێن دەبەخشم

بەدڵو وگیانم هەرگیزناڵێم پەشیمانم

سەرشۆڕناکەم بۆ نامەردو دوژمنانم

وەفادارم بەڕێبازی قازی وقاسملوو

شەڕەفکەندی چراگەشەی ڕێی ژیانم.


هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردوکوردستان بەگشتی وشەهیدانی حیزب وگەل قازی وقاسملوو شەڕەفکەندی بەتایبەتی ومردن وسەرشۆڕی بۆ چڵکاوخۆران ونۆکەرانی داگیرکەرانی کوردو کوردستان.

بژی کوردو کوردستان


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2370
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy