خه‌ڵکی به ئه‌مه‌گ و ئازادیخوازی کوردستان
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
له رۆژی 22ی پووشپه‌ری ساڵی1368ی. هەتاوی، بەرامبەربە 13ی ژوئیه‌ی1989ی.ز، دیپلۆمات-تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری وییه‌ن، به هۆی پلانێکی له پێشدا دارێژراوو له سه‌ر مێزی وتوووێژ دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزب،كاك عەبدوڵڵا قادری ئازه‌ر، ئه‌ندامی كۆمیته ی ناوهندیو نوێنه‌ری حیزب له ئورووپا و دوكتور فازل ره‌سووڵیان کرده ئامانجی تێرۆر‌و شه‌هیدیان کردن. له راستیدا رێژیم به‌و کاره‌ی ، له ههمبهرنیازپاکی و پڕه‌نسیپی ئاشتیخوازانه‌ی د.قاسملوو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی،رێوشوێنی تێرۆریستیی گرته به‌رو به‌و کرداره و گه‌لێک کرده‌وه‌ی هاوچه‌شنی دیکه ،له پێوه‌ندی له گه‌ڵ جیابیران و نه‌یارانی و له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، "تێرۆریسم"ی کردووه‌ته ناسنامه و سیاسه‌تێکی ره‌سمی و هه‌میشه‌یی خۆی، سیاسه‌تێک که ره‌وتێکی دانه‌بڕاوه‌ی به دواوه بووه له سه‌رکوت و داپڵۆسینی جیابیران، تێکۆشه‌ران و ئازادیخوازانی وڵاته‌که‌مان.
خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان؛
له به‌ره به‌ری 24همین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هید کرانی د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانیدا،هه‌ر وه‌ک ساڵانی پێشوو،بۆ رێز گرتن له خه‌بات و تێکۆشانی شه‌هیدانی وییه‌ن و نیشاندانی وه‌فاداری به رێبازیان،هه‌روه‌ها بۆ مه‌حکووم کردنی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران،له هه‌موو خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان داواکارین که له 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک و له هه‌ر شوێنێک پێتان ده‌کڕی به ره‌چاو کردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه، ناڕه‌زایه‌تی و بیریی هاوخه‌باتی خۆتان ده‌رببڕن:
-له به‌ر کردنی جل و به‌رگی کوردی
-هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردساتن و که‌ڵک وه‌رگرتن له ره‌نگی" ئاوی ئاسمانی" به شێوه‌ی جۆراوجۆر
-کوژاندنه‌وه‌ی چرای ماڵه‌کان بۆ ماوه‌ی 3 ده‌قیقه،له کاتژمێر 11ی شه‌و به کاتی تاران( له‌شه‌وی 22ی پووشپه‌ڕدا)
با به حه‌ره‌که‌تی ئێعترازی، یادی قوربانیانی ده‌ستی تاوان و تێرۆریزم بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و هاوخه‌باتی ،هه‌ر وه‌ک رابردوو بسه‌لمێنین که،رێبازی قاسملووی رێبه‌ر، رێبازی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموکراتیکی نه‌ته‌وه‌ی خه‌باتکارو ماف ویستی کورده، با به ئه‌مه‌گ ناسییه‌وه وه‌فاداریی خۆمان به رێبازی شه‌هیدانی وییهنچهند پات بکه‌ینه‌وه،و به هه‌ڵوێستی بوێرانه و بیری شۆڕشگێڕانه‌مان،به‌رهه‌ڵستی دوژمنانی ئازادی ببینه‌وه ویاد ورێبازی شه‌هیدانی 22ی پووشپه‌ڕ به‌رز رابگرین.
وه‌فاداری وبه‌رده‌وامی بۆ رێبازی شه‌هیدانی وییه‌ن
سه‌رکه‌وتن بۆ بزووتنه‌وەی نه‌ته‌ویی ـ دێموکراتیکی خه‌ڵکی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلات
پووشپەڕی 1392
-------------------------------
بۆ دانلۆدی پوستێرو تراكت له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه كلیك بكه
پووستێری 22ی پووشپه‌ڕ |
پوستێربۆ
مه‌یدانی دوكتور قاسملوو
|
پوستێر بۆ شه‌قامی دوكتور قاسملوو |
![]() |
![]() |
![]() |
تراكتى فارسی |
تراكتى كوردی ـ سۆرانی
|
تراكتى كوردی ـ كرمانجی |
![]() |
![]() |
![]() |
بۆ دانلۆدی هه‌موو پوستێرو تراكت‌و بانگه‌وازه‌كان پێكه‌وه تكایه "ئێره" كلیك بكه‌و به شێوه‌ی ZIP وه‌ری بگره.

