هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مه‌گه‌ر درۆزن لێكیان جیا بكاته‌وه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

rohani_-_farg_2له‌ هاتنه‌سه‌ر كاری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ تا ئێستا هه‌ر چوار ساڵ جارێك شانۆگه‌رییه‌ك به‌ناوی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێ‌، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ هه‌ر جارێك سناریۆیه‌ك ئاماده‌ ده‌كرێ‌‌و به‌ڕێوه‌ ده‌چێ‌، كارگه‌ردانی‌ ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ " عه‌لی‌ خامنه‌یی‌" رێبه‌ری‌ نیزام‌و ئه‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانیش هاشمی‌ ره‌فسه‌نجانی‌، محه‌ممه‌د خاته‌می‌، مسباح یه‌زدی‌‌و ... هتد‌و ته‌دارۆكچی‌ ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ش شورای‌ نیگابان‌و نیهاد‌و دژی‌ گه‌لیه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌م رێژیمه‌ن.

شانۆی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ خولی‌ یازده‌هه‌می‌ سه‌رۆك كۆماری‌ به‌ هه‌موو ئه‌گه‌ر‌و نه‌گه‌ره‌كانیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو‌و چه‌ند مانگێك خه‌ڵكی‌ هه‌ژار‌و بێ‌ ده‌ره‌تانی‌ ئێرانی‌ به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كرد‌و هه‌ركه‌س له‌ گۆشه‌ نیگای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئاكامه‌كه‌ی‌ ده‌كرد، كه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ ئاسایی‌‌و وه‌زاڵه‌ هاتوو له‌ ده‌ستی‌ هه‌ژاری‌‌و برسیه‌تی‌ دوورله‌ چاوه‌ڕوانی‌ نه‌بوو، به‌ڵام بۆ ره‌وت‌و جه‌ریانه‌ سیاسیه‌كان كه‌ پیشه‌یان سیاسه‌تكردنه‌‌و ئوسووله‌ن ده‌بێ‌ له‌سه‌ر ڕووداو‌و پێش هاته‌كان لێكدانه‌وه‌ی‌ ورد‌و واقێع بینانه‌یان هه‌بێ‌ له‌ پڕ‌و پاگه‌نده‌كانیاندا دڵیان به‌ ده‌نگ هێنانه‌وه‌ی‌ رووحانی‌ خۆش كردووه‌‌و وا ده‌نوێنن كه‌ ناوبراو ده‌توانێ‌ له‌م رێژیمه‌دا گۆڕان پێك بێنێ‌، ناكرێ‌ هه‌روه‌ها به‌ هاسانی‌ چاوی‌ لێ‌ بكه‌ین‌و لێی‌ تێپه‌ڕین.

دڵخۆش كردن به‌ هاتنه‌سه‌ر كار‌و گۆڕینی‌ هه‌ركام له‌ مۆره‌كانی‌ ئه‌م نیزامه‌ له‌ دوو شته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ‌، نائۆمیدی‌‌و فورسه‌ت ته‌ڵه‌بی‌. ئه‌گه‌رنا كێ‌ هه‌یه‌ نه‌زانێ‌ سه‌رۆك كۆمار له‌ ئێراندا به‌ وته‌ی‌ خاته‌می‌ ته‌دارۆكچێك زیاترنیه‌ یان وه‌ك عبدالله حاجی‌ صادقی‌ جێگری‌ نوێنه‌ری‌ خامنه‌ای‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ 22ی‌ جۆزره‌دان دوو رۆژ پێش هه‌ڵبژاردن بۆ كۆمه‌ڵێك له‌ پاسداران قسه‌ی‌ ده‌كرد گوتی‌: كه‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌بێ‌ به‌نیسبه‌ت رێبه‌ره‌وه‌ فه‌رمانبه‌ردار بێ‌ واته‌ كه‌سێك بێ‌ پێویستی‌ به‌ ئیشاره‌تدان نه‌بێ‌ به‌ڵكوو بۆ خۆی‌ له‌ ئیراده‌ی‌ رێبه‌ری‌ تێ‌ بگات‌و سه‌ر بدات. ئه‌م به‌رپرسه‌ی‌ سپای‌ پاسداران له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا پێداگری‌ كرد كه‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌بێ‌ بزانێ‌ ته‌نیا " به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سیاسه‌تی‌ نیزامه‌ نه‌ داڕێژه‌ری‌ سیاسه‌ت".

چاوخشاندنێك به‌سه‌ر كارنامه‌‌و به‌رنامه‌ی‌ ئه‌وكاندیداتۆرانه‌ بێجگه‌ له‌"غه‌ره‌زی‌"كه‌ قابیلی‌ عه‌رز نه‌بوو‌و بۆ ته‌كمیل كردنی‌ سناریۆكه‌ مانه‌وه‌، وه‌ك خامنه‌یش باسی كرد هیچ فه‌رق‌و جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا به‌رچاو ناكه‌وێ‌‌و هه‌موویان به‌ ئیمكاناتی‌ رێژیم چوونه‌ته‌ زانكۆ‌و مه‌ردره‌كیان وه‌رگرتووه‌، چوار كه‌سیان به‌رپرسایه‌تی‌ به‌رزی‌ نیزامیان هه‌بووه‌‌و له‌ لایه‌ن رێبه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌رپرسایه‌تیه‌ دیاری كراون‌و جێگای‌ موتمانه‌ی‌ ئه‌و بوون‌و ئه‌وكاتانه‌ش كه‌ به‌رپرسایه‌تی‌ نیزامیان نه‌ماوه‌ له‌یه‌كێك له‌ ئۆرگانه‌كانی‌ سه‌ربه‌رێبه‌ری‌ به‌رپرسایه‌تییان پێ‌ دراوه‌، له‌ سه‌ركوت‌و داپلۆسینی‌ خه‌ڵكی‌ نێوخۆ ده‌ستی‌ باڵایان هه‌بووه‌‌و هۆی‌ پێكهاتنی‌ ئه‌و هه‌موو فه‌قر‌و هه‌ژار‌و تراژدیانه‌ن كه‌ رۆژانه‌له‌ئێراندا روو ده‌ده‌ن.

له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیش ده‌ستیان له‌ تیرۆری‌ موخالیفانی‌ رێژیمدا بووه‌ وه‌ك ولایه‌تی‌ كه‌ ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ تایبه‌ت بۆ تیرۆری‌ رێبه‌رانی‌ ئۆپۆزیسیۆن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بوو‌و مه‌حكومیه‌تی‌ له‌ دادگایه‌كی‌ ناسراوی‌ ئوروپایی‌دا هه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌باره‌ی‌ كارنامه‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ به‌رنامه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌م چركه‌ساته‌كانی‌ خۆپاڵاوتن تا كۆتایی‌ پڕ‌و پاگه‌نده‌ی‌ ته‌بلیغاتیان وه‌فاداری‌‌و سه‌رله‌ پێناو خۆیان بۆ رێبه‌ر‌و سیاسه‌ته‌كانی‌ راگه‌یاندووه‌.

له‌م نووسینه‌دا بۆیه‌ به‌وردی‌ ئاماژه‌ به‌ خاڵ به‌خاڵی‌ ئه‌و باسانه‌ نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خوێنه‌ر ماندوو نه‌بێ‌‌و هه‌ركه‌س پێی‌ خۆش بوو ده‌توانێ‌ به‌دوای‌ باس‌و بابه‌ته‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار بكه‌وێ‌.

له‌ كۆتاییدا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ پێیان وایه‌ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان رووحانی‌‌و باقی‌ به‌ربژێره‌كانی‌ دیكه‌دا هه‌یه‌ بابه‌ ئێمه‌شی‌ بڵێن كه‌ جیاوازییه‌كه‌ له‌ چ دایه‌؟ من هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان به‌ربژێره‌كاندا نابینم‌و ده‌ڵێم مه‌گه‌ر درۆزن لێكیان جیاكاته‌وه‌.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 885
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy