هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

حیزبی دێمۆکرات سووکایەتی کردن بە ئایینی یاری مەحکووم کرد

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەبەیاننامەیەکدا بێ رێزی کردن بە پەیڕەوانی ئایینی یارسانی مەحکووم کرد.

دەقی بەیاننامەکە به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌یه:

 

pdki_-_yarsan_-_beyannama_2


بەیاننامەی دەفتەری سیاسی بۆ مەحکووم کردنی سووکایەتی بە ئایینی مرۆڤەکان

هاونیشتمانانی بەڕێز

هەواڵی گیان لەدەست دانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان بۆ جارێکی دیکە قووڵایی قەیران و ستەم و نادادپەروەری و تاوانی لەنێو سیستمی کۆماری ئیسلامیدا نیشان دا و سەلماندی کە ئەم رێژیمە هیچ بەها و نرخێک بۆ مرۆڤ و باوەڕەکانی و ماف و پێداویستییەکانی دا نانێ و مرۆڤ تەنیا وەکوو مۆرە و سووتەمەنی بۆ بەڕێوەبردنی پیلانی رێژیمەکەی دەوێ.

هەر وەک لەهەواڵەکان بڵاو بۆتەوە دوو هاووڵاتیی پەیرەوی ئایینی یارسان، لە دوو رۆژی جیاواز و لە ١٤ و ١٥ی مانگی جۆزەردان، بەڵام لەیەک شار و لەیەک شوێن، بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سووکایەتی کردن رێژیمی کۆماری ئیسلامی و دەزگا ئیتلاعاتییەکان بە ئایینی یارسان و بیروباوەڕی خەڵکی پێڕەوی ئەو ئایینە، ئاگریان لەخۆیان بەردا و بەداخەوە یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوی دیکەش گیانی لەمەترسی دایە.

خۆسووتاندن و ئاگر لەخۆ بەردان هەرچەند نیشانەی ئەو پەڕی ئامادەیی نیشاندان بۆ قوربانی بوون لەپێناو باوەڕدایە و نیشانەی ئەوپەڕی بێزاری لەدۆخی هەنووکییە، بەڵام ناکرێ تەئید و پشتیوانی بکرێ و رێگای بەرخۆدان و بەربەرەکانێ و راوەستان لە بەرانبەر ستەم و چەوسانەوەدا زۆرن.

رێژیمی ئیدئۆلۆژیک و دواکەوتووی کۆماری ئیسلامی کە تەنیا بیر و ئیدئۆلۆژی خۆی بە تەنیا رێگای بیرکردنەوە و باوەڕ دەزانێ و بە رەسمی و نارەسمی سووکایەتی بە هەموو بیر و بۆچوونێکی دیکە دەکا، نە تەنیا توانای قبووڵ کردنی بیر و هزری غەیرە دینی یان سیکۆلاری نییە، بەڵکوو پێڕەوانی دینەکانی دیکەش بە سووک چاو لێ دەکا و تەنانەت لەنێو باوەڕمەندان بە ئیسلامیشدا جیاوازی دادەنێ و پەیرەوانی مەزهەبیی سوننە و پەیرەوانی رەوتە جیاوازەکانی شیعە وەکوو زەیدی و دەروێشەکانی گونابادی و ....، بە دوژمنی خۆی دەزانێ و لەژێر گوشار و چەوساندنەوەدا هەموو ماف و ئازادییەکەیان پێشێل دەکا.

پەێرەوانی ئایینی یارسان کە بە زۆرینە لەشارەکانی پارێزگای کرماشان و هەندێکیان لەهەمەدان دەژین، هاونیشتمانانی کورد و کوردستانین کە وەکوو هەموو مرۆڤێک خاوەنی بیر و باوەڕی خۆیانن و هیچ کەس و هیچ لایەنێک بۆی نییە سووکایەتی بە باوەڕ و بۆچوونی کەس و گرووپی دیکە بکا و بنەمای پێکەوە ژیانی مرۆڤانە، رێزگرتن لە باوەڕ و ماف و ئازادییەکانی یەکترە.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای پێداگرتنەوە لەسەر جیایی دین لە حکوومەت بۆ ئەوەی هیچ ئیدئۆلۆژی و کەسێک حکوومەت پاوان نەکا و سووکایەتی و ستەم بە بیر و باوەڕەکانی دیکە نەکا، هەروەها بۆ پاراستنی پیرۆزی و کەسی بوونی ئایین، پشتیوانی خۆی لەویست و داخوازییەکانی پەیرەوانی ئایینی یارسان دەردەبڕێتەوە و دەبی هەموو کەس بۆ پاراستن و بەڕێوەبردنی پرسە ئایینییەکان ئازاد بێ و نابێ کەس ئازادی ئەوی دیکە پێشێل بکا.

هەر لەو پێوەندییەدا وێڕای مەحکووم کردنی ستەم و تاوانکارییەکانی کۆماری ئیسلامی و دەزگا ئیتلاعاتییەکان و مەحکووم کردنی دووبارەی سووکایەتی کردن بە بیر و باوەڕی (میتران)، سەرەخۆشی لەبنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە گیان لەدەست داوە دەکەین و داوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکەی دیکە دەکەین، هەروەها لە کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤ دۆستان و نێونەتەوەییەکان داواکارین کە لەبەرانبەر ستەمکاری و تاوانبارییەکانی رێژیمی وەلایەتی "فەقیهـ" دا بێ دەنگ و بێ هەڵوێست نەبن.

 

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسیی

١٨‌ی جۆزەردانی ١٣٩٢‌ی هەتاوی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1002
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy