هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

خومه‌ینی جه‌جاڵ و شێرپه‌نجه‌ی مرۆڤایه‌تی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

shorsh_-_sedara_-_iran_3خه‌ڵكانی ئێران پاش خه‌باتێكی جه‌ماوه‌ری و به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه‌ دژی رێژیمی تۆتالیتری پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له‌ مانگی رێبه‌ندانی 1979ی زایینی سه‌ركه‌وتنێكی مێژووی و كه‌م وێنه‌یان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ركرد، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ ته‌نیا یه‌ك شتیان ده‌زانی هه‌روه‌ها یه‌ك شتیان ده‌ویست ئه‌ویش له‌ نێوبردن و له‌ناوچوونی ئه‌و رێژیمه‌ بوو ئیدی نه‌یانده‌زانی پاش وی چیان بوێ هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ تاڵایه‌كی له‌ گۆڕپانی هزری و سیاسی خه‌ڵك دروست كرد، بۆیه‌ كۆنه‌ مه‌لای بیرته‌سكی جه‌مارانیش واته‌ خومه‌ینی به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته‌ و قواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له‌ كه‌ بۆی ره‌خسابوو ئه‌م بۆشایه‌ی پڕكرده‌وه‌ و خۆی كرد به‌ كه‌واسوور و رێبه‌ری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و حكومه‌تێكی هێنا ئاراوه‌ به‌ نێوی كۆماری ئیسلامی كه‌ ئه‌ساسه‌كه‌ی له‌ سه‌ر,سه‌ره‌ڕۆی و تیرۆر و كوشتن و ده‌مارگرژی ئایینی و هتد...بوو كه‌ ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و گرێمانه‌و كه‌مبووده‌ ده‌روونیانه‌ی بوو كه‌ له‌ پێناو تێركردنی غه‌ریزه‌ی "تاناتووسی"خۆی ده‌یكرد بۆیه‌ تێئۆری ولایه‌تی فه‌قیشی هێنائاراوه‌ و خۆی كرد به‌ حاكمی موتڵه‌ق و نوێنه‌ری خودا له‌ سه‌ر زه‌وی تاكوو باشتر بتوانێ ته‌واوی بیرۆكه‌كانی كرده‌وه‌یی بكاته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا، هه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌ چه‌وتوو پاشكه‌وتوو دژه‌ ئینسانیانه‌ی كه‌ كاتی خۆی پێش له‌ شوڕشی 1979ی زایینی له‌ كتێبێكدا به‌ نێوی كۆماری ئیسلامی كه‌ سه‌باره‌ت بوو به‌ حكوومه‌تی ئیسلامی كۆكردبووه‌و كه‌ مه‌خابن دواتریش بوو به‌ بنه‌ماو ئه‌ساسی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئه‌وه‌ بوون كه‌ حكومه‌ت ئامڕازی به‌خته‌وه‌ری و باشتربوونی باروودۆخی مرۆڤه‌كان نیه‌ به‌ڵكوو ئامڕازێكه‌ بۆ كرده‌وه‌یی كردنی یاساكانی ئیسلام و ده‌بێ ئه‌م كرده‌وه‌ی كردنه‌ش له‌ رێگای تووندووتیژی و زه‌ختوو زۆره‌وه‌ بێته‌ ئاراوه‌ و ئه‌گه‌ریش هه‌ر كه‌س یان گروپ و تاقمێكیش دژی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ بوو ده‌بێ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ نێو بچێ.كه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ له‌وه‌ بوو كه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی فیكری خومه‌ینیدا نه‌رموونیانی و میهره‌بانی جێگایه‌كی نه‌بووه‌ چوونكه‌ مێشكی وی ته‌ژی بوو له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ و تۆقاندن و له‌ نێو بردن.

shorsh_-_xomayni_2هه‌ر به‌م پێیه‌ خومه‌ینی به‌ چه‌ند هۆكارێك ئه‌م حكوومه‌تی ئیسلامیه‌ی به‌ پێویستیه‌كی حه‌تمی و مێژووی ده‌زانی كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی 11و17و19و153 كتێبه‌كه‌شی باسی لێوه‌ ده‌كا، وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێ: غه‌یره‌ مووسڵمانه‌ خراپه‌ به‌د ره‌وشته‌كان بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیسلام له‌ گۆڕه‌پانی كرده‌وه‌یی بڕواته‌ ده‌ر چوونكه‌ زانیوویانه‌ كه‌ ئیسلام قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی وان له‌ مه‌ترسی ده‌خا بۆیه‌ دژی ئیسلام پڕووپاگه‌نده‌یان كردووه‌و گوتوویانه‌ كه‌ ئیسلام ئاینێكی گشتی نیه‌ و ئایینی ژیان نییه‌ چوونكه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا یاساو رێسای نییه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌نووكه‌ له‌ ژێر سێبه‌ری یاساو رێساكانی حكومه‌تی ئیسلامی خومه‌ینی، وڵاتی ئێران پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه‌ له‌ جیهاندا له‌ بواری سه‌ركوتی هه‌ر جۆره‌ ده‌نگێكی ناڕازی و له‌ سێداره‌دانی هاوڵاتیانی خۆی و ئه‌زیه‌توو ئازاری ژنان و فه‌قر و بێكاری و هتد..

یان له‌ جێگایه‌كی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: بڕێك خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگای خۆشمان له‌ به‌رانبه‌ر بیانیه‌كاندا رۆحیه‌ی خۆیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و واده‌زانن كه‌ رێگای پێشكه‌وتنی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیرووباوڕ و ئایینه‌كه‌یان وه‌لا بنێن چوونكه‌ ئه‌وان پێیان وایه‌ به‌و جوره‌ رۆیشتوونه‌ بۆ گۆی مانگ بۆیه‌ ئیدی ده‌بێ ئه‌مان یاساكانی خۆیان وه‌لابنێن!!!..ئیدی نازانن كه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و رۆیشتن بۆ, بۆشایی ئاسمان و مانگ پێویسته‌ ئایینی ئیسلامت هه‌بێ.

هه‌روه‌ها خومه‌ینی یاسای دادوه‌ری جڤاكیشی كه‌ ئاكامی ساڵهای ساڵ ئه‌زموونی مافناسانه‌یه‌ بۆ هاتنه‌ ئارای كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤ ته‌وه‌ر و دادپه‌روه‌ر به‌ ته‌واوه‌تی وه‌لاینا چوونكه‌ ده‌یگووت هی بێگانه‌كانه‌و به‌ كار خه‌ڵكی ئێمه‌ نایه‌ت و به‌س كاتیان به‌ فیڕۆ ده‌دات، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌نووكه‌ به‌ هۆی یاساكانی به‌ ناو دادوه‌ری كۆماری سه‌ره‌ڕۆی ئیسلامی ته‌واویی خه‌ڵكی هه‌ر به‌ره‌به‌یان تا ئێواره‌ به‌ دوی كێشه‌كانیان له‌ دادگاكاندان كه‌چی جه‌ندین ساڵیشی به‌سه‌ر دادێ به‌ڵام هه‌ر وه‌كوو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ هیچی چاره‌سه‌ر نابێ.

یان ئه‌و قسه‌ فه‌رمی و به‌ناوبانگه‌ی كه‌ بۆ مێژوو ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتی: ئێمه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌زنمان كرد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ "ئنقلابی" هه‌ڵسووكه‌وتمان نه‌كرد و ده‌رفه‌تماندا به‌و تاقم‌و چینه‌ گه‌نده‌ڵه‌، چوونكه‌ ده‌وڵه‌تی ئنقلابی و ئه‌رته‌شی ئنقلاب و پاسدارانی ئنقلابی هیچیان ئینقلابی هه‌ڵسووكه‌وتیان نه‌كرد و ئینقلابیش نه‌بوون چوونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ ئه‌م رێژیمه‌ گه‌نده‌ڵه‌ شاهه‌نشایه‌مان تێكشكاند و ئه‌م به‌نداوه‌ مه‌زنه‌ گه‌نده‌ڵه‌مان وێران كرد، ئینجا به‌ شێوه‌ی ئینقلابی هه‌ڵسووكه‌وتمان كردبا و پێنووسی ته‌واوی رۆژنامه‌وانان بشكانایتوو و ته‌واوی گۆڤار و رۆژنامه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانمان دابخستاێتوو به‌ڕێوه‌به‌رانیانمان دادگای كردباێ و حیزب و رێكخراوه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان قه‌ده‌غه‌ كردباێ و سه‌رۆكه‌كانیانمان سزا بداێ په‌تی سێداره‌كان له‌ گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ی باژێره‌كان هه‌ڵواسیباێ و گه‌نده‌ڵانمان یه‌كه‌سه‌ر دره‌ۆ كردباێ، هه‌نووكه‌ ئه‌م كێشانه‌ دروست نه‌ده‌بوو. ئێمه‌ ناترسین له‌ وه‌ی كه‌ له‌ رۆژنامه‌كانی رابردوو یان له‌ رۆژنامه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات شتمان له‌ سه‌ر بنووسن بۆیه‌ ئێمه‌ نامانه‌وێ جوانی و قه‌شه‌نگی له‌ ئێران و له‌ ئیسلام و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌یدا بكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێ به‌ فه‌رمانی خودا هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ین و ده‌یشی كه‌ین.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1123
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy