هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

كامە هەڵبژاردن؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

nahid_hoseni_-_halbjardnهەڵبژاردن لە رەوتێكی دێموكراتیكدا، شێوازێكی ئاسایی گۆڕینی دەسەڵاتداران و دەستاودەست بوونی دەسەڵاتە لە نێوان حیزب ولایەنە سیاسییەكاندا و لە دەرئەنجامی ئەو پرۆسەیەدا، گۆڕان بەسەر سیاسەتەكانی دەوڵەتەكانیشدا دێت. پرۆسەی هەڵبژاردنیش لە سادەترین روانیندا لە سێ‌ خاڵدا چڕ دەبێتەوە، كاندیداتۆرەكان، راگەیاندن و دەنگدەران.

لە یەكەم روانیندا ئەوەی بەرچاوە ئامادە نەبوونی حیزب و لایەنی سیاسی دژبەری سیاسەتەكانی رێژیمە لە نێوخۆی ئێران و ئەو رێژە كەمە لە حیزب و لایەن كە بوونیان هەیە لە چوارچێوەی دەسەڵاتدان و جیاوازییەكانیان لە بازنەی هەژموونی خوازی و شێوازی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتدایە و لە نێوەرۆكدا و لە باری ئیدئۆلۆژی و روانگەی سیاسییەوە جیاوازییەكی ئەوتۆیان نییە، هەربۆیەش دەرئەنجامی ململانێی هەڵبژاردن لە نێوانیاندا، لە باری ئاڵوگۆڕی سیاسیدا هیچی بۆ خەڵكی وەزاڵە هاتووی ئێران لێ شین نابێ‌.

سەبارەت بە خودی پرۆسەی هەڵبژاردنیش وەكوو یەكەم هەنگاو، لە كۆی زیاتر لە 450 كەس كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ناونووس كردبوو، تەنیا 8 كەس لە فیلتێرەكانی شورای نیگابان تێپەڕین كە ئەو 8 كەسەش جیاوازییەك لە باری نێوەرۆكەوە لە روانگە و بیر و بۆچوونیاندا بەدی ناكرێت و هەموویان لە پێناو سیاسەت و روانگەكانی خامنەییدا گەردنیان لە موو باریكترە.

بینیشمان كە تەنانەت كاندیداتۆری دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد واتە ئێسفەندیار رەحیم مەشایی و هاشمیی رەفسەنجانی سەرۆكی كۆڕی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی نیزامیش سەڵاحییەتیان رەت كرایەوە. هاشمییەك كە لە بناغە دانەرانی كۆماری ئیسلامی بووە و لە كۆی قەیرانە ستراتژیكەكانی كۆماری ئیسلامی دا رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە. ئەوەش دەرخەری ئەوپەڕی قەیراناوی بوونی سیاسەتی نێوخۆیی ئێران و لووتكەی بێ‌متمانەیی دەسەڵاتدارانە تەنانەت بە سەرسپاردەترین مۆرەكانی خۆیان. دەنگدەرانیش كە بە پێی ئەزموونی زیاتر لە 30 ساڵی هەڵبژاردن لە ئێراندا، بە هێنانە سەرسندووقیان بە هەڕەشە و فێل و تەڵەكە، لە رێگەی راگەیاندنێكی ناسەربەخۆوە تەنیا وەكوو ئامرازێك بۆ رەوایی دان بە هەڵبژاردنێكی ناڕەوا كەڵكیان لێ وەردەگیرێت و بۆ هەمووان روونە كە ئەوەی بایەخی كردەكی نییە دەنگی دەنگدەرانە و لە ئەنجامدا كاندیداتۆری هەڵبژێردراوی رێبەر لە سندووقی دەنگدان سەردێنێتە دەر.

هاشمی پاش هەڵبژاردنی ساڵی 88 گوتی شكاتی خۆم دەبەمە لای خودا و مەشایی شكاتی خۆی دەباتە بەر خامنەیی، داخوا خەڵكی وەزاڵە هاتووی ئێران كە لە ژێر باری نەبوونی مافی شارۆمەندی، گرانیی و سیاسەتە هەڵەكانی دەسەڵاتداران لە هەموو بوارەكاندا پشتیان چەماوەتەوە نزاكانیان بە گوێی كێ‌ دەگات؟

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1197
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy