هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ركوت و كوشتنی خه‌ڵك

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 shorsh_golkar_-_bashar_assadبه‌شار ئه‌سه‌د به‌ هۆی قه‌یرانی كارایی تووشی له‌ ده‌ستدانی ره‌وایی سیاسی بووه‌ بۆیه‌ توندو موحكه‌م ده‌سه‌ڵاتی له‌ ئامێزگرتووه‌ و بۆ پاراستنیشی له‌ هه‌موو جۆره‌ جه‌نایه‌ت و كوشتارێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت كه‌ له‌م ماوه‌ی دوایه‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌ره‌ی به‌ كوشتنی هاوڵاتیان سڤیل داوه‌ كه‌ هه‌ستی مرۆیی ته‌واوی وڵاتان و خه‌ڵكانی جیهانی بزواندووه‌ به‌ جۆرێك كه‌ ده‌نگی ناره‌زایه‌تی زۆرێك له‌ وڵاتان به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێ له‌وانه‌ وڵاتی جیرانی خۆی واته‌ توركیه‌یه‌،كه‌ له‌م رۆژانه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی خۆی "ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلوو"كه‌ هه‌ڵگری په‌یامی "ئیدی كوشتار راگرا" ره‌وانه‌ی سووریه‌ كرد، كه‌ به‌م جۆره‌ توركیه‌ رۆڵی نێوبژیوانی ببینێت له‌م باروودۆخه‌ پاشاگه‌ردانیه‌ی زاڵ به‌سه‌ر سووریه‌, كه‌چی توركیه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ پێكانی ئه‌و ئامانجه‌ی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شی به‌ ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه‌،هه‌ر چه‌ند كه‌ به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیه‌ پتر له‌ شه‌ش كاتژمێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێژیمی سووریه‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤیندا بوو ته‌نانه‌ت به‌س دوو كاتژمێری تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خودی به‌شار ئه‌سه‌ددا وتووێژی كردبوو.

كه‌چی له‌ كۆتایدا به‌شار ئه‌سه‌د به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یی توركیه‌ی گوتبوو: كه‌ بێ پسانه‌وه‌ خه‌رێكی رادوونانی گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان ده‌بێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌كوو وڵاتانی سه‌ره‌ڕۆی دیكه‌ی جیرانی دژبه‌رانی خۆی كه‌ خۆازیاری دابین بوونی سه‌ره‌تایترین مافی ئینسانی خۆیانن به‌ گرۆپی تیرۆریستی نێویان ده‌بات له‌ كاتێكدا كه‌ خودی رێژیمی ئه‌سه‌د مه‌زنترین لایه‌نگر و مه‌كۆ و په‌ره‌پێده‌ری تیرۆر و ره‌شه‌كوژیه‌ له‌ ناوچه‌ و جیهانیش.

جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ پێ ده‌زگا راگه‌ینه‌ لوبنانیه‌كان ئه‌سه‌د ته‌نانه‌ت هه‌ڕشه‌ی هاتنه‌ئارای شه‌ڕی له‌ "داوود ئۆغلوو"كردووه‌. و پێ گوتووه‌ كه‌: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بۆ له‌یه‌ك تێگه‌یشتن و ته‌بایی هاتوون بۆ سووریه‌، ئه‌وه‌ ئێمه‌ ره‌دی ده‌كه‌ینه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆازیاری شه‌ڕن، ئه‌وه‌ ئێوه‌ش ده‌توانن هه‌تانبێت ـ به‌ڵام له‌ ته‌واوی ناوچه‌دا"

هه‌ر بۆیه‌ به‌ پێ ماڵپه‌ڕی توركی"توده‌ی سێزمه‌ن" داوودئۆغلوو بێ شه‌رم و رووده‌ربایسی به‌ سه‌رۆك كۆماری سووریه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وامبوون و درێژه‌دان به‌ توندوتیژی دژی هاوڵاتیانی سڤیل، ئه‌وه‌ هه‌م رێژیمه‌كه‌ی خۆی و هه‌م دۆستایه‌تی توركیه‌ش له‌ ده‌ست ئه‌دات.

داووود ئۆغلوو هه‌روه‌ها پاش كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سووری گوتی: كه‌ له‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د خۆازیاری كۆتایی به‌ خوێنڕشتن بووه‌. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیه‌ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ رۆژانی داهاتوو موتابعه‌ی چۆنیه‌تی ئاڵووگۆڕی بارودۆخه‌كه‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی سووریه‌ش له‌ پێوه‌ندیدا ده‌بێت.

هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا رۆژنامه‌ی حوریه‌ت له‌ زاری سه‌رچاوه‌گه‌لی دیپلۆماتیكڕا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ : ئه‌گه‌ر وڵامی به‌رپرسانی سووریه‌ به‌ په‌یامی داوود ئۆغلوو نێگه‌تیڤ بێت ئه‌وه‌ ئه‌ردۆغان بڕیاری كرده‌وه‌ی كردنی ئه‌و كارانه‌ی له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ سووریه‌ ده‌دات كه‌ بریتیه‌ له‌: هاوكاری و دانه‌ پاڵی توركیه‌ له‌ گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوایی رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان كه‌ دژی رێژیمی سووریه‌ هه‌ڵویستیان گرتووه‌ و كارده‌كه‌ن.كه‌ ئاكامی ئه‌مه‌ش پشتكردنی توركیه‌یه‌ له‌ به‌شارئه‌سه‌د و رێژیمه‌كه‌ی و پێداچوونه‌وه‌ و كرده‌وه‌ی كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی دژی حیزبی به‌عس و گه‌مارۆدانی سووریه‌ وه‌كوو ئه‌وگه‌مارۆانه‌ی كه‌ كاتی خۆی له‌ ده‌یه‌ی نه‌وه‌د دژی رێژیمی سه‌دام به‌ڕیوه‌چوو.

به‌رپرسێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاوپێكه‌وتنی داوود ئۆغلوو له‌ دیمه‌شق گوتوویه‌ كه‌: به‌رپرسانی توركیه‌ بۆ داویین جار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رێژیمی ئه‌سه‌د كۆده‌بنه‌وه‌"چاوپێكه‌وتنی ئۆغلوو دوایین چاوپێكه‌وتنه‌ له‌ جۆری خۆیدا كه‌ ده‌ست نیشانی ده‌كات كه‌ پێوه‌ندی سووریه‌ و توركیه‌ ده‌پسێ و راده‌گیرێ یان نه‌"چوونكه‌ باروودۆخی سووریه‌ له‌گه‌ڵ لیبی جیاوازه‌ و هیچ وڵاتێك به‌بێ توركیه‌ ناتوانێت كارێك دژی سووریه‌ بكات.

 

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1513
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy