هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دێماگۆژی‌و موهه‌ندێسی هه‌ڵبژاردن

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

salehi_-_mohandesi_entexabat_3دێماگۆژی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاكێك یان خود گرووپێ له‌ باتی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌‌و هۆكاره‌كانی ره‌وایی پرسێك بۆ سه‌لماندنی بیروبڕوایه‌ك یان خود بۆچوونێكی دیاریكراو، له‌ رێگه‌ی ورووژاندنی هه‌ست‌و دنه‌دانی به‌كۆمه‌ڵ‌و په‌نابردن بۆ هه‌ستی كه‌شی زاڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا، جۆرێك ئاماده‌بوونی به‌كۆمه‌ڵ بۆ ئاكامی خوازراوی خۆیان تا راده‌یه‌ك مسۆگر ده‌كه‌ن. له‌ دێماگۆژیدا، تاك گرووپێكی زۆر له‌ خه‌ڵك ده‌كاته‌ به‌رهۆی خۆی‌و به‌ هێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ باسێكی ورووژێنه‌ر، بیروڕای گشتی به‌لارێدا ده‌بات‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌ستی خه‌ڵك ده‌ورووژێنێ‌و به‌ پاڵپشتی ئه‌و كرده‌وه‌ی كه‌ له‌ زه‌ینی خه‌ڵكدا درووستی كردووه‌، ئه‌وان هان ده‌دا تا به‌شداری پڕۆسه‌یه‌ك بن یان خود ئاكامی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ به‌ نابه‌دڵیش بێ قه‌بووڵی بكه‌ن.

له‌ دێماگۆژیدا، هه‌ندێجار بۆ بردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌س به‌ كه‌سی تاكه‌كان، له‌ ئامرازگه‌لێ وه‌ك هه‌ڵ كردنی ئاڵا، دیاریكردنی جۆرێك دروشمی تایبه‌تی‌و كه‌ڵكاژۆ وه‌رگرتن له‌ ئایین‌و ره‌گه‌ز‌و نه‌ته‌وه‌، كه‌ڵك وه‌رده‌گیردرێ.

 

salehi_-_mohandesi_entexabat_2


كۆماری ئیسلامیی به‌ پێی ئه‌م چه‌ند رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌، له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدا له‌ سێ ده‌یه‌ی رابردوو توانیویه‌تی له‌ هه‌موو ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌كان بۆ فریودانی خه‌ڵك كه‌ڵك وه‌ربگرێت‌و به‌ شێوه‌ی روواڵه‌تیش بووبێ به‌ ئاكامی دڵخوازی خۆی بگات. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا له‌ به‌ره‌به‌ری خولی یازده‌هه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری به‌ جوانی ده‌یبنین كه‌ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی به‌ چ شێویه‌ك‌و له‌ چ رێگاگه‌لێكه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك فریو بده‌ن‌و بیانكێشێننه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. ئه‌و سندووقانه‌ی كه‌ ئاكامه‌كه‌ی نه‌ خه‌ڵكی ئێران به‌ڵكوو كاربه‌ده‌ستانی باڵای كۆماری ئیسلامیی له‌ پێشدا دیارییان كردووه‌. كارو كرده‌وه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌مه‌ڕ دانی ئاڵا به‌ ده‌ستی ئێسه‌فه‌ندیار ره‌حیم مشایی‌و دروشمدان‌و دیاریكردنی ره‌نگێكی تایبه‌تی بۆ ورووژاندنی بیروڕای گشتی‌و له‌ملاشه‌وه‌ ناوه‌ ناوه‌ به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "ده‌یڵێم" یان "با نه‌یڵێم" بۆ دنه‌دان هه‌ستی جه‌ماوری‌و جۆرێك بانگه‌شه‌ كردن بۆ هاتنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان‌و بانگه‌شه‌كانی باڵه‌كانی دیكه‌ی نێوخۆی رێژیم‌و له‌ هه‌مووی گرینگتر موهه‌ندێسی كردنی هه‌ڵبژاردن‌و كاندیاتۆره‌كان‌و له‌ هه‌مان سه‌ره‌تاوه‌ موهه‌ندێسی كردنی رێكه‌وتی هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌هه‌م كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی شۆراكانی شار‌و گونده‌كان‌و كه‌ڵكاژۆ وه‌رگرتن له‌ هه‌موو جیاوازییه‌ ئایینی‌و ره‌گه‌زی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ هان دان‌و دنه‌دانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری پێكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی سه‌ركۆمارییدا، ئه‌م راستییه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دێماگۆژی یان جه‌ماوه‌رفریوی، بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كیی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهه‌ بۆ فریودانی خه‌ڵك‌و راكێشانیان بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ له‌ پێش دیاریكراوه‌كانیان.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1119
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy