هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگەیەندراوی‌ سێهەمین كۆنفڕانسی نەتەوەیی لاوانی چوارپارچەی كوردستان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

سێهەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی هەر چوار بەشی كوردستان رێكەوتی ٦ی بانەمەڕی ١٣٩٢ی هەتاوی لەكەمپی دومیز لەپارێزگای دهوك لەژێر دروشمی " یەك گوتاری نەتەوەیی لاوانی كورد" بە بەشداری نوێنەرانی ٧٦ رێكخراوی لاوان دەستی بەكار كرد و رێكەوتی ٧‌ی بانەمەڕ كۆتایی بەكارەكانی هێنا و لەو پێوەندییەدا راگەیەندراوێكیان بڵاو كردەوە.

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌یه:

 

konfransi_3y_lawan_2


لە رۆژانی ٢٦ ــ ٢٧ مانگی ئاوریل لەكەمپی دومیز، لەژێر دروشمی لەپێناو یەكگوتاری نەتەوەیی لاوانی كورد، سێیەمین كۆنفڕانسی نەتەوەیی لاوانی چوار پارچەی كوردستان بە ئامادەبوونی ٢٥٠ ئەندام كە نوێنەرایەتی ٧٦ رێكخراوی لاوانی هەرچوار پارچەی كوردستان دەكەن بەڕێوە چوو، كۆنفرانسەكە تەوەرەكانی بریتی بوون لە روانینی لاوان بۆ شۆڕشی نەتەوەیی كورد، هۆكاری دروست نەبوونی دەوڵەتی كوردی لە روانگەی لاوانەوە، داخوازییەكانی لاوان و ئینتیمای نەتەوەییان، هەوڵدان بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی.

پاش بەردەوام بوونی لەدوو رۆژ بڕیاری لەسەر ئەو خاڵانەی خوارەوە درا:

ـ پشگیری لەخەباتی نەتەوەیی كورد دەكەین لەهەموو بەشەكانی كوردستان، پاراستن و رێزگرتن لە بەها و سەروەرەیغە نەتەوەییەكان بە ئەركی هەموو لاوانی كورد دادەنرێ

ـ بەكارهێنانی دەستەواژەی (باشور و باكور و رۆژهەڵات و رۆژئاوایی) كوردستان لەبری ناوی وڵاتی داگیركاری كوردستان

ـ داواكارین لەكاتی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، رۆژی شەهیدانی كورد دیاری بكرێت، سێ یەم كۆنفڕانس پێشنیار دەكات رۆژی شەهید بوونی پێشەوا قازی محمد بە رۆژی شەهیدی كورد دیاری بكرێ

ـ كاركردن بۆ چەسپاندنی یەكگوتاری لەسەر ستراتیژی دیاریكردنی مافی چارەنووسی نەتەوەیی كورد

ـ رێگرتن لە شێواندنی مێژوو و كەلتوری كورد و ناساندنی بەنەوەی نوێ

ـ هەوڵدان بۆ بنیادنانی ژینگەیەكی تەندروست لە هەموو بوارەكان

ـ هەوڵدان بۆ پێكهێنانی كۆمەڵگەیەكی مرۆڤ سالار لەسەر بنەمای پابەندبوون بە جاڕنامەی مافی مرۆڤ، لە هەمان كاتدا پێوستە لەهەر شوێنێك مافی تاكێكی كورد پێشێلكرا سەرجەم لاوانی كورد لە پێناو ئیدانەكردنیدا هاو هەڵوێستبن

ـ پشگیری لەهەر چەشنە هەوڵێكی ئاشتیانە لە باكوری كوردستان دەكەین بە مەرجێك خزمەت بۆ وەدیهێنانی مافەڕەواكانی گەلی كورد لە باكوری كوردستان بكات و گەل چارەنووسی خۆی دیاریبكات

ـ پێوستە شەڕی براكوژی بەهەر پاساوێك بێت دووبارە نەبێتەوە، هەر لایەنێك دووبارەی بكاتەوە پێوستە شەرمەزار بكرێت و رێگری لێبكرێ لەهەموو كوردستان بە تایبەت رۆژئاوای كوردستان.

ـ پشگیری لە شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان دەكەین و دژی هەر هەوڵێكی پەرتبوونی ریزەكانی گەل دەوەستینەوە، داواكارین لە چوارچێوەی هەرێمێكی فیدراڵ بە مافەكانی خۆیان بگەن

ـ لە بەرامبەر سیاسەتی تواندنەوەی زمانی كوردی دەوەستینەوە و داواكارین زمانی ستاندار بێتە ئاراوە

ـ داوای گەڕاندنەوەی كەركووك و ناوچە كوردستانیە دابڕێندراوەكان بۆ سەر ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەكەین

ـ ئیدانەی ئەو كۆمەڵكوژیانە دەكەین كە رژێمی ئەسەد پەیڕەوی دەكات، داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكەین لە ئاستی پێشێلكاری مافەكانیان بێتە دەنگ

ـ ئێمە وەكو لاوانی هەر چوار پارچەی كوردستان وێڕای پشگیریمان لە خەباتی سەرجەم بەشەكانی كوردستان، ئیدانەی هەر هەوڵێكی خۆسەپاندن و بە لاڕێدا بردندنی خەباتیان دەكەین

ـ بەردەوامبوون لە هەوڵی پێكهێنانی فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی لاوانی كوردستان

ـ ئێمە وەك لاوانی كورد مادە هۆشبەرەكان بەچەكی كاریگەر لە پێناو لەناوبردنی بیری نەتەوەیی كورد دادەنێین و دژی دەوەستینەوە

ـ هەوڵدان بۆ بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان

ـ پێوستە لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان زەمینە بڕەخسێنێ بۆ لاوانی بەشەكانی تری كوردستان كە نیشتەجێی هەرێمن، كێشەكانیان چارەسەربكرێ

ـ كۆنفرانسی لاوانی كورد كۆمەڵكوژی روبۆسكی شەرمەزار دەكات و داواكارە ئەنجامدەرانی ئاشكرابكرێن و بدرێنە دادگا

ـ كۆنفرانسی لاوانی كورد دژی پێشێلكردنی مافی نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووسانە كە لە روی ئایدۆلۆژیەوە لەلایەن هەر لایەنێكەوە بكرێ

ـ بۆ سود وەرگرتن لە توانا لە بن نەهاتوەكانی لاوان پێویستە لە كایە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئیداریەكان بەشداری یان پێبكرێ

ـ پێوستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵێكی جدی بۆ دەستبەر كردنی مافی كوردانی فەیلی بدات

ـ كۆنفرانس داواكارە لاوانی كورد لە هەندەران لە پێناو ویست و داخوازیەكانی كورد تێبكۆشن

ـ لاوانی كورد تواناكانیان لە پێناو خزمەت بە ئامانجە نەتەوەییەكان پەرەپێبدەن

ـ پێوستە لاوانی كوردستان ساڵانە یادی شەهیدانی سەرهەڵدانی ١٢ی ئاداری ساڵی ٢٠٠٤ رۆژئاوای كوردستان وەك بزاڤێكی گەنجانە بكەنەوە

ـ كۆنفرانسی چوارەم، لە ساڵی داهاتوو رێكخراوەكانی لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستان كات و شوێنەكەی دیاری دەكەن

بژی كورد. بژی كوردستان

سەروەریی بۆ شەهیدان

سێیەمین كۆنفرانسی لاوانی كوردستان

٢٧ نیسانی ٢٠١٣، دومیز

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1363
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy