هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

روونكردنه‌وه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ "كه‌مپی‌ كاوه‌"ی‌ "حدكا" سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵێكی‌ بێ‌بنه‌ما

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ئاگاداری بۆ ڕای گشتی

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ هه‌واڵێكی ناڕاست‌و بێ بنه‌ما له‌ چه‌ند ماڵپه‌ڕێك كه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكی به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسه‌وه‌ داڕێژراوه‌و‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ زۆر مانگانه‌ بڕی 25هه‌زار دینار له‌ ئه‌ندامه‌كانی خۆی له‌ كه‌مپی كاوه‌ وه‌رده‌گرێ!

 

kampi_kawa_-_roonkrdnawa_2

 

ئێمه‌ وه‌ك كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ كه‌مپی كاوه‌ سه‌ره‌ڕای به‌ درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ بێ بنه‌مایه‌، ڕایده‌گه‌یه‌نیین كه‌ هیچ كاتێك حیزبه‌كه‌مان كاسپی به‌سه‌ر ئێمه‌وه‌ نه‌كردووه‌و به‌ڵكوو هه‌مووكاتێك به‌ده‌م هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفته‌كانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن یوئین‌و حكومه‌ت ڕووبه‌رووی كه‌مپه‌كه‌مان‌ هاتووه‌، به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی كردووه‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی داوه‌و ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا بۆ ئێمه‌ ئه‌ندامانی حیزب به‌ڵكوو بۆ ته‌واوی دانیشتوانی كه‌مپی كاوه‌ به‌ بێ جیاوازی‌و، ئێمه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ كه‌مپی كاوه‌ ڕایده‌گه‌ینین مایه‌ی شانازییه‌ بۆمان كه‌ هه‌ر جۆره‌ هاوكاریه‌ك له‌ ده‌ستمان بێ پێشكه‌شی حیزبه‌كه‌مانی بكه‌ین‌و نه‌ك به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌و هه‌واڵه‌ بێ بنه‌ماو چه‌واشه‌كاریه‌دا هاتووه‌، به‌ڵكوو هه‌موو كات‌و ساتێك به‌ سه‌ر‌و ماڵ‌و گیانه‌وه‌ له‌ خزمه‌تی حیزبه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ماندایین‌و پێشمان وایه‌ هه‌ر حیزب‌و ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ ئه‌گه‌ر به‌ یارمه‌تی‌و هاوكاری ئه‌ندامانی به‌ڕێوه ‌نه‌چێت ئه‌وا ئه‌و حیزب‌و ڕێكخراوه‌ له‌ژێر شك‌و گوماندایه‌.

به‌ڕێزه‌وه‌

كۆمیته‌ی كه‌مپی كاوه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

24-4-2013

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1701
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy