ته‌نیا سیستمه دیكتاتۆریی‌و سهرهڕۆكانن كه بۆ سه‌لماندنی ره‌وایی خۆیان، ده‌ست ده‌ده‌نه پڕوپاگه‌نده‌و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی خه‌ڵك‌و هه‌ندێجار رێپێوانی خیابانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و نیشاندانی هێزی رواڵه‌تیی خۆیان. هۆكاری ئه‌م كارانه‌ش روونه، چون رێژیم ناتوانێ له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه ره‌وایی خۆی بسه‌لمێنێ. ده‌نگدانێ كه بتوانێ له چاره‌نووسی وڵات‌دا كاریگه‌ر بێت‌و تا راده‌یه‌ك وهدهیهێنهری ویست‌و داخوازای خهڵكانو دانیشتوانی ئه‌و وڵاته بێت.
به‌ڵام له راستیدا له‌م جۆره وڵاتانه‌دا ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستانی سیستمه دیكتاتۆرییه‌كان هه‌ست بكه‌ن ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانێ چاره‌نووسی خه‌ڵك به‌روه باشی ببات‌و مانی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆیان بخاته مه‌ترسییه‌وه هه‌رگیز رێگه ناده‌ن له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد به‌ڕێوه بچێت. هه‌ربۆیه هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵبژاردنێ كه له‌م وڵاتانه‌دا به هه‌ر ناوێكه‌و بهڕِێوه ده‌چێت، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستیه‌ن كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه هه‌رگیز ناتوانێ به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی له سه‌ر ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك كاریگه‌ری پۆزێتیڤ دابنێ‌و ته‌نیا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان میكانیزمێكن بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی دیكتاتۆری ئه‌و وڵاتانه‌دا.
به‌م پێیه كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌م پێوه‌ندییه‌دا به درێژای ته‌مه‌نی خۆی سه‌لماندوویه‌تی كه هیچ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دێموكراتیكی تێدا به‌ڕێوه نه‌چووه كه توانیبێتی ویست‌و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك وه‌دی بێنێ.
بۆیه جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ سه‌لماندنی ره‌وایی‌و خه‌ڵكیی بوونی سیستمێك ته‌نیا رێكارێك بوونی هه‌یه ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و بێ لایه‌نانه‌و دێموكراتیكه. هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و بێ لایه‌نانه‌و دێموكراتیكیش پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه‌و ده‌بێ چوار مه‌رجی سه‌ره‌كی تێدیدا دیار‌و به‌رچاو بێت.
ـ له هه‌ڵبژاردندا ته‌قه‌لوب نهكرێتو پرۆسه‌كه له كه‌شێكی ئازاد‌و دێمكراتیكدا به‌ڕێوه بچێت‌و چاوه‌دێرانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش له كارگێڕانی سیستمه‌كه نهبنو به ته‌واوی بێ لایه‌ن بن.
ـ هیچ كه‌س یان لایه‌نێك پێش به تاك یان گرووپێك یان حێزبێكی تایبه‌تی نه‌گرێ‌و هیچ پێوه‌رێ بۆ ده‌سنیشان كردن‌و دیاریكردنی پالێوراوان بوونی نه‌بێ.
ـ خه‌ڵك له رووی ئاگاییه‌وه هه‌ڵبژێرن، واته پێش هه‌ڵبژاردن، كاتێكی گونجاویان له‌به‌رده‌ستدا بێ كه بتوانن لایه‌نه‌كانی نێو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به جوانی بناسن‌و خاڵه لاواز‌و بههێَزهكانیان ده‌سنیشان بكهنو به جوانی تێبگه‌یه‌ن كه مه‌به‌ستی كاندیدایه‌ك له خۆ پاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان چییه.
ـ هه‌ر حیزب‌و لایه‌نێك به بێ جیاوازی بتوانێ به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانی خۆی له نێو خه‌ڵكدا بڵاو بكاته‌وه‌و كاندیدای تایبه‌ت به خۆی ههبێتو پێش به هیچ كه‌س نهگیردرێو سیستمی خودی‌و غه‌یره خودی نه‌بێته پێوه‌ری خۆ پاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردن.
هه‌ر به‌م پێیه له ئێستاوه روون‌و به‌رچاوه كه له كۆماری ئیسلامی‌دا به‌و نێوهڕۆكهیهوه كه هه‌یه‌تی، سه‌لماندوویه‌تی كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و دێموكراتیك ناته‌بایه‌و به‌شداری كردن له‌وه‌ها هه‌ڵبژاردنێكدا به جۆرێك له جۆره‌كان تێوه‌گلان له بازنه‌ی پیلانی رێژیم‌و یارمه‌تیدانه به لارێ‌دا بردنی بیروڕاگشتیی به قازانجی ئه‌و رێژیمه.

